جام کوردی:
هه‌واڵی ئاماده‌بوونی عه‌ره‌بستان و به‌حره‌ین بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی وشکانی بۆ سوریا به خێرایی بووه‌ته ته‌وه‌ری ڕاپۆرت و مانشێتی هه‌واڵی میدیا جۆربه‌جۆره‌کان و شرۆڤه‌کارانی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌م بابه‌ته‌یان به وردی هه‌ڵسه‌نگاندووه و هه‌ندێکیش کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م پرسه‌یان بۆ هه‌ر دوو وڵات تاوتوێ کردووه.
کاردانه‌وه‌ی وڵاتان به تایبه‌ت کاراکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاش وته‌کانی عادڵ جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی وشکانی جیاواز بووه، ئه‌شتۆن کارتر وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشوازیی له وته‌کانی جوبه‌یر کردوووه، ڕۆیته‌رز له سه‌ر زاری کارتر ڕایگه‌یاندووه که زیاتربوونی ژماره‌ی هێزی وڵاتانی دیکه ئه‌و ده‌رفه‌ته به ئه‌مریکا ده‌دات که پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به خێرایی به‌ڕێوه ببرێت.
وه‌لید موعلیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا هۆشداری داوه که وڵاته‌که‌ی کاردانه‌وه‌ی توندی له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌دا ده‌بێت و هه‌ر وڵاتێک بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان پێویسته داوای موڵه‌تی فه‌رمی له حکومه‌تی یاسایی سوریا بکات، هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م پرسه، کنستانتین کوساچۆف سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی ڕووسیا (ئه‌نجومه‌نی باڵای پارله‌مانی ئه‌م وڵاته) ڕایگه‌یاندووه که به‌شداری عه‌ره‌بستان له کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی سوریا، ده‌توانێت کێشه و ئاڵۆزییه‌کان قووڵتر بکاته‌وه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی وشکانی عه‌ره‌بستان بۆ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوریا ده‌توانین ئاماژه به‌م خاڵانه بده‌ین: پێشڕه‌وییه‌کانی هێزه‌کانی سوپای سوریا له ناوچه جیاجیاکان، پاشه‌کشه‌ی هێزه تیرۆریستییه‌کان و نه‌یارانی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، مسۆگه‌رنه‌بوونی ئامانجه سیاسییه‌کانی کاراکته‌ره عه‌ره‌ب و ڕۆژئاواییه‌کانی کاریگه‌ر له قه‌یرانی سوریا و به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی دیکه به تایبه‌ت شاری حه‌له‌ب.
ڕۆژی سێ شه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به پشتیوانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا له باکوری شاری حه‌له‌ب به‌ره‌و ڕۆژئاوا پێشڕه‌وییان کرد، پێشڕه‌وییه‌کانی شارۆچکه‌ی نه‌به‌ل و ناوچه‌کانی نزیک، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕێگای سه‌ره‌کی حه‌له‌ب – ئه‌عزاز و سه‌لامه له سنوری تورکیا کۆنتڕۆڵ بکرێته‌وه. پاش ئه‌م گۆڕانکارییه مه‌یدانییه‌ی شه‌ڕی سوریا، یوواڵ ئشتینیتز وه‌زیری ئاو و وزه‌ی کابینه‌ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی شه‌ممه به ئاشکرا هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو که نابێت ده‌رفه‌تی ئه‌وه به دیمه‌شق بدرێت له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتنی له‌م شێوه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدییه له سه‌ر ئیسرائیل. به‌ڵام له لێکدانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی عه‌ره‌بستان و به‌حره‌ین بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ سوریا، ده‌توانین پرسیار بکه‌ین که ئایا ئه‌م دوو وڵاته توانای ئه‌مه‌یان به تایبه‌ت له ڕووی هێزی مرۆڤییه‌وه هه‌یه؟ له ئه‌گه‌ری وه‌ها حاڵه‌تێکدا، عه‌ره‌بستان چی له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌کات؟
ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی عه‌ره‌بستان و به‌حره‌ین بۆ ناردنی هێزی وشکانی بۆ سوریا ده‌توانین به بانگه‌شه‌یه‌کی سه‌ربازی ناوی ببه‌ین، له به‌ر ئه‌وه‌ی که توانای سه‌ربازی وڵاتێکی وه‌ک به‌حره‌ین ئه‌وه‌نده لاوازه که له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێکی نه‌خوازراو توانای به‌رگریی له خۆ نییه و سه‌باره‌ت به عه‌ره‌بستانیش، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که به تێڕوانینی شرۆڤه‌کارانی سه‌ربازی، سوپاکه‌ی، هێزێکی وه‌های نییه که ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیی هه‌بێت و به‌ده‌ر له‌مه‌ش، هێزه‌کانی ئه‌زموونی شه‌ڕی سه‌ربازی وشکانییان لاوازه و ئالی سه‌عوود به ته‌نیا ده‌توانێت له بواری هێزی ئاسمانی چالاکییه‌کی هه‌بێت.
عه‌ره‌بستان ئه‌گه‌ر توانای ناردنی هێزی وشکانیی بۆ سوریا هه‌یه، به چه هۆکارێک ئه‌مه‌ی له یه‌مه‌ن ئه‌نجام نه‌داوه و بۆ شه‌ڕی حه‌وسییه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌بد ڕه‌به مه‌نسوور هادی سه‌رۆکی هه‌ڵاتووی یه‌مه‌ن ته‌نیا هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر هه‌ژارترین وڵاتی ناوچه‌که ئه‌نجام داوه. له ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین که ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عه‌ره‌بستان به ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌که له پێناو هه‌ڵسه‌نگاندنی کاردانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانی له ڕۆژئاوا و ئه‌گه‌رێکی دووره که ببێته ئه‌مری واقیع. ئه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه ڕیاز نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که به‌کرێگیراوانی وڵاتانی هه‌ژاری عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی کۆبکاته‌وه، به‌ڵام دابه‌زینی نرخی نه‌وت و کورتهێنانی بودجه، ئه‌و ده‌رفه‌ته به عه‌ره‌بستان نادات که تێچووی شه‌ڕی وشکانی سوریاش وه‌ک گوشارێک به سه‌ر خۆیدا بسه‌پێنێت. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان هه‌نگاوی له‌م شێوه‌یه‌ی هه‌بێت، پرسیار ئه‌وه‌یه که کاردانه‌وه و کێشه‌کانی چی ده‌بێت؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا پێویسته بڵێین که به‌م کرده‌وه‌یه، شه‌ڕ و ئاڵۆزی به ته‌نیا له سوریا سنوردار نابێت و ده‌رکه‌وته‌کانی سه‌رجه‌م ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه. له‌م پێناوه‌دا هه‌ندێک له میدیاکان له‌و بڕوایه‌دان که به هۆی کاردانه‌وه‌کانی ئێران و ڕووسیا ده‌توانێت ببێته شه‌ڕێکی دژوار له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی. بۆ نموونه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه: به هاتنی عه‌ره‌بستان و هه‌ندێک له هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ سوریا، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌م وڵاته‌دا له ئارادایه.
به‌م پێیه‌ش، هاتنی لایه‌نه‌کانی دیکه بۆ شه‌ڕی سوریا، ده‌سپێکی شه‌ڕێکی به‌ربڵاو له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت و وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌زانن له هه‌ل و مه‌رجێکی قه‌یراناوی وه‌هادا مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر و کۆچی به‌لێشاو به‌رۆکیان ده‌گرێت، هه‌ر بۆیه وڵاتانی زلهێز به تایبه‌ت ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا پێویسته له چاوه‌ڕوانی کاردانه‌وه و کێشه‌کانی ئه‌م ئه‌گه‌ره‌دا بن.
وڵاتانی ئه‌ورووپی و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو پاش هێرشه تیرۆریستییه‌کانی پاریس و له ئاکامی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا، هه‌وڵێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سوریا ده‌ستپێکردووه، به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌کانی ئاشتی له ژنێڤ که به ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێک لایه‌ن بۆ کاتێکی دیکه دواخراوه و دانیشتنی تایبه‌ت به یارمه‌تی گه‌لی سوریا له له‌نده‌ن له ڕیزی ئه‌م هه‌وڵانه‌یه.
له ئه‌گه‌ری هاتنی عه‌ره‌بستان بۆ سوریا و ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی ناوچه‌که، نابێت له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریادا بین و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی گه‌وره له ئارادایه که کۆتایی ئه‌و شه‌ڕه ڕوون نییه، به‌ڵام مردن و ماڵ وێرانی، کاره‌ساتی مرۆڤی و هه‌ژاری و ئاواره‌یی وێنای ئه‌و شه‌ڕه‌یه که هه‌ر له ئێستاوه به‌دی ده‌کرێت.
ئیدریس سلێمانی