جام کوردی:
ڕۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مانی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که گه‌مارۆکانی ڕووسیا دژ به ئه‌نکه‌ره و هه‌ندێک کرده‌وه‌ی تیرۆریستی وای کردووه که گه‌شتیاران وه‌ک جاران سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌کانی ئه‌م وڵاته نه‌که‌ن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که 1300 هوتێل به هۆی نه‌بوونی داهاتی مانگانه‌یان بخرێنه بواری فرۆشتنه‌وه.
ساڵی ڕابردوو 3 ملیۆن گه‌شتیاری ڕووسی سه‌ردانی تورکیایان کردووه که ئه‌م ڕێژه‌یه به له سه‌دا 15ی ئه‌و گه‌شتیارانه داده‌نرێت که له سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌یان کردووه. به‌ڵام پاش تێکشکاندنی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی تورکیاوه له مانگی نۆڤمبێری ساڵی ڕابردوو، مۆسکۆ گه‌شته ئاسمانییه چارتێرهکانی بۆ تورکیا قه‌ده‌غه کردووه و داوای له هاووڵاتیانی کردووه به هۆی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانه‌وه سه‌دانی ئه‌م وڵاته نه‌که‌ن.
له مانگی ژانۆیهش 10 گه‌شتیار به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له تورکیا گیانیان له ده‌ستداوه و هێرشی تیرۆریستی دیکه‌ش له‌م وڵاته‌دا ڕوویان داوه.
Abdurrahman Karamanlioglu به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌سپا هوتێل به ڕۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مانی ڕاگه‌یاندووه که به‌شێکی زۆری هوتێل و میوانخانه‌کان به‌ره‌و مایه‌پووچبوون ده‌ڕۆن. که‌ناراوه‌کانی تورکیا به تایبه‌ت له پشووه‌کاندا له لایه‌ن گه‌شتیارانی ڕووسیا پێشوازی گه‌رمیان لێ ده‌کرا.
به وته‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، سه‌رجه‌م ئه‌و هوتێلانه‌ی که له که‌ناراوه‌کانی ده‌ریای ڕه‌ش و مه‌دیته‌رانه خراونه‌ته بواری فرۆشتنه‌وه، به گشتی به بڕی 13 ملیار دۆلار بایه‌خی داراییان هه‌یه.