جام کوردی:
سوپای سوریا و حیزبووڵا به پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕووسیا گه‌مارۆی دوو گوندی شێعه نشینی نه‌به‌ل و ئه‌لزارای نزیک شاری حه‌له‌بیان شکاند. ئه‌وان هه‌روه‌ها توانییان چه‌ندین گوندی دیکه له ژێر کۆنتڕۆڵی نه‌یارانی حکومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌ربێنن. به‌ڵام ده‌سکه‌وتی گرنگ له‌م هێرشه سه‌ربازییه، داخرانی ڕێگای سه‌ره‌کی نه‌یاران و تیرۆریستان له گه‌ڵ حه‌له‌ب و تورکیایه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که ته‌نیا ڕێگای گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌کان به‌وان داخراوه و گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر. ڕه‌نگه به‌م زووانه به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌کانی، پوتین و کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی سه‌ربازی به‌ربڵاوتریان هه‌بێت تا به ته‌واوی حه‌له‌ب کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه و شه‌رعییه‌تی سوریای بۆ بگه‌ڕێننه‌وه. ئه‌وه‌ی که ده‌بێته ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره له لایه‌ن ئه‌م دوو هاوپه‌یمانه‌وه، ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانه له سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا. ئه‌م هه‌نگاوه ده‌توانێت ڕێڕه‌وێکی ستراتژیک بۆ ڕووسیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ بنکه سه‌ربازییه‌که‌ی له ته‌ڕتووس دابین بکات و له‌م ڕێگاشه‌وه به‌شداری خۆی له ناوچه‌کانی دیکه‌ی سوریا زیاتر بکات. له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بێته هۆی هاوکاری زیاتری نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کان به‌هێزتر ده‌کات، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که هه‌ر دوو حکومه‌تی پوتین و ئه‌سه‌د لێکچوونیان هه‌یه، بۆ نموونه به گشتی جومگه ئابورییه‌کان له کۆنتڕۆڵی به‌شێکی بچووکی به‌رپرسانی دوو وڵاته.
ئایا ڕووسیا ئه‌سه‌د هان ده‌دات که حه‌له‌ب کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه و هاوکاری ئاسمانی پێویستی بۆ دابین ده‌کات؟ له ئه‌گه‌ری وه‌هادا کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا و تورکیا چۆن ده‌بێت؟
یه‌کێک له شاره‌زایانی ئه‌مریکی که کاروباری ناوچه‌که به تایبه‌ت سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سوریا تاوتوێ ده‌کات وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه. به‌م جۆره پرسیارم لێ کرد که پێده‌چێت قه‌یرانی سوریا پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی له بڕیاره‌کانی سه‌رۆک کۆمار ئۆباما نییه و ناوبراو گرنگی ئه‌وتۆ به گه‌ل و وڵاتی سوریا نادات؟ وتی: ئایا ده‌پرسی که له ئێستادا وه‌ڵامی ئێمه پاش دواکه‌وتنی دانوستانی نێوان نوێنه‌رانی حکومه‌تی ئه‌سه‌د و نه‌یاره‌کانی چییه له کاتێکدا که ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له هێرشه سه‌ربازییه‌کان؟ ئێمه‌ی ئه‌مریکی ناتوانین بڵێین که فریومان خواردووه له به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌مانده‌زانی سوپای ئه‌سه‌د و ڕووسیا به‌نیازی کرده‌وه‌ی سه‌ربازی گه‌وره‌تر بوون. به‌ڵام هیوادارین که دانوستانه‌کان به ده‌ره‌نجام بگات. له ئێستادا ده‌زانین و ده‌توانین بڵێین که جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رچی دواکه‌وتنمان هه‌بووه که دوودڵی ئێمه سه‌باره‌ت به متمانه به دانوستانه‌کان له جێی خۆی نه‌بووه. حکومه‌تی سوریا وه‌فدێکی بۆ دانوستان نارد و ئێمه‌ش گوشارمان خسته سه‌ر نه‌یارانی ئه‌سه‌د که له دانوستانه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، ڕووسیا هێرشه‌کانی ده‌ستپێکرد. ئه‌گه‌رچی نه‌یارانی ئه‌سه‌د له دانوستانه‌کان مانه‌وه و ئێمه هاوڕێیه‌تی ئه‌وانمان ده‌کرد، به ناچاری له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن. به‌ڵام جێ هێشتنی دانوستانه‌کان ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاراسته‌ی ئه‌وان کرد.
بۆ ئه‌مه‌ش پرسیاری من ئه‌وه‌یه که ئایا پرسی دانوستان بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی سوریا و شکستی تیرۆریزم و پایته‌ختی دووه‌م بۆ سوریا بابه‌تێکی شکست خواردوون؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له ئێستادا ڕوون نییه که کاردانه‌وه‌ی باراک ئۆباما سه‌باره‌ت به هێرشه سه‌ربازییه‌کانی سوریا – ڕووسیا چۆن ده‌بێت، ڕه‌نگه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر پێشڕه‌وییه‌کان به‌رده‌وام بن ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر له ناوخۆی وڵات ده‌بێته‌وه. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو و به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار لێی دوور ده‌بێته‌وه یان مه‌ودای نێوانیان ده‌پارێزێت. ڕاسته که له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌مووان سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌رایی سه‌رۆکایه‌تی کۆمارن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆر درێژه‌ی نابێت. سه‌رۆک کۆمار باراک ئۆباما پێویسته کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت یان کارێک بکات. تورکیا و عه‌ره‌بستان وه‌ک دوو وڵاتی هاوپه‌یمانی ئێمه له‌م دۆخه نیگه‌رانن. ئایا تورکیا که هه‌میشه حه‌له‌ب به به‌شێکی خاکی خۆی ده‌زانێت به نزیکبوونه‌وه‌ی سوپای سوریا و هێزه‌کانی ئێران له سنوره‌کانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنابڕێت؟ ئایا ناوچه‌ی دژه فڕین له سوریا ڕاده‌گه‌ێنرێت؟ ئایا هێزه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا دژ به هێزه‌کانی سوریا چالاکی ده‌که‌ن و وا له ڕووسیا ده‌که‌ن که هێزه‌کانی دژ به ئه‌وان له سوریا به کار نه‌هێنێت؟ سه‌رجه‌م پرسیاره‌کان له ئێستادا له سه‌ر مێزه. ئه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه من گه‌شبین نیم. پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که ئایا له گه‌ڵ ڕووسیا له سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ین؟ له هه‌مان کاتدا ئه‌مریکییه‌کان پرسیار ده‌که‌ن که به چه هۆکارێک ڕووسیا له سوریا هه‌میشه له پێشه‌وه‌یه؟ ئه‌ڵبه‌ت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش به باشی ده‌زانن. بۆ ئه‌وه‌ی که مۆسکۆ ده‌زانێت که چی ده‌کات.
نووسه‌ر: سرکیس نعوم / سه‌رچاوه: النهار
وه‌رگێڕان: جام کوردی