جام کوردی:
سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران به ته‌نیا ڕووداوێکی ناوخۆیی بۆ گۆڕینی ڕژێمێکی سیاسی نه‌بووه، به‌ڵکوو وه‌ک چۆن هه‌ندێک له به‌رپرسانی ئه‌مریکی، ئیسرائیلی و ئه‌ورووپی له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیان له‌و سه‌رده‌مه ئاماژه‌یان پێداوه، شۆڕشی ئیسلامی به تێڕوانینی ئه‌وان بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی ڕۆخێنه‌ر بۆ جیهانی ڕۆژئاوا بووه. به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئه‌مریکا گونجاوترین هه‌ل و مه‌رجی جوغرافیایی، ئابوری و سه‌ربازیی له ناوچه‌ی هه‌ستیاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ده‌ست ده‌دا، شه‌پۆله‌کانی ئه‌م ڕووداوه گرنگه، بوو به هۆکاری ترس و دڵه‌ڕاوکێی هه‌ندێک وڵاتی ئیسلامی و عه‌ره‌بی که به گوێڕایه‌ڵی وڵاتانی زلهێز و چه‌وسێنه‌ری ڕۆژئاوا ناسراون. په‌یامی سه‌ره‌کی شۆڕشی ئیسلامی پێکهاته‌یه‌کی فه‌رهه‌نگیی هه‌بوو و له سه‌ر بیر و هزری ئایینی ڕاوه‌ستاو بوو. سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به مانای هه‌نارده‌کردنی په‌یام و پیرۆزییه‌کانی و جوڵه‌پێکردنی شه‌پۆلێکی ئازادیخوازی له وڵاتانی ئیسلامی و جیهانی سێهه‌م بوو. هاوکات له گه‌ڵ ئێران، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر به ئه‌مریکا له نیکاراگوا ڕووخا. له ئه‌فغانستان حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت ده‌ستی دایه کوده‌تای خوێناوی و له‌شکرکێشی تا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کۆنتڕۆڵ بکات. له عێراق کوده‌تاکه‌ی سه‌دام به‌م ئامانجه بوو. دانیشتووانی لۆبنان و فه‌ڵه‌ستین جێژنی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان به‌رز ڕاگرت و خه‌باتی خۆیان به شێوازێکی نوێ و به‌ربڵاوتر له ژێر کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م شۆڕشه‌دا ده‌ستپێکرد. بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کان له میسر، تونس، ئه‌لجه‌زایر، سودان، عه‌ره‌بستان و تورکیا گیانێکی دیکه که‌وته جه‌سته‌یان و زیندوو بوونه‌وه.
پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، سیسته‌مێکی زاڵمانه به سه‌ر جیهاندا زاڵ بوو و ناوچه جیاجیاکانی جیهان له نێوان دوو به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا دابه‌ش کرابوون و ڕێکخراوه سه‌ربازییه‌کانی وه‌رشۆ و ناتۆ پارێزه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه نادادپه‌روه‌رانه بوون. هیچ جموجووڵ و گۆڕانکارییه‌ک له جیهانی سێهه‌م به‌ده‌ر له‌م چوارچێوه و به بێ په‌یوه‌ندی به یه‌کێک له‌م دوو جه‌مسه‌ره‌وه ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی نه‌بوو. ئێستا شۆڕشێک له جیهانی هاوچه‌رخ و له ناوچه‌ی سه‌قامگیری ڕۆژئاواییه‌کان سه‌رکه‌وتووه که درووشمی سه‌ره‌کی ئه‌م شۆڕشه ” نه ڕۆژهه‌ڵات و نه ڕۆژئاوا ” بووه. بزوتنه‌وه‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره) له ئێران ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی ئه‌مریکای ده‌کرد و شکستی به سه‌ر ئه‌م هێزه‌دا سه‌پاندبوو. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار بوو که ئایین وه‌ک هۆکارێکی سه‌ره‌کی له گۆڕه‌پانی خه‌باتی گه‌لان باسی لێ ده‌کرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که به مه‌به‌ستی پاراستنی ڕژێمی شا و ڕێگری له سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌که‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره) هاته ئاراوه، ئه‌م شۆڕشه له قۆناغی یه‌که‌می خه‌باتی خۆیدا سه‌رکه‌وت و له‌م ڕووه‌شه‌وه سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی زیاتر وه‌ک په‌رجوو یان مۆجزه‌یه‌ک بوو تا گۆڕانکارییه‌کی ئاسایی. به‌ده‌ر له ئیمام خومه‌ینی (ره) و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک که بڕوایان به وته و کرداری ئه‌و ڕێبه‌ره گه‌وره‌یه هه‌بوو، سهرجههم شرۆڤه‌کارانی سیاسی و ئه‌و که‌سانه‌ی که له کاروباری ناوخۆیی ئێران‌دا شاره‌زاییان هه‌بوو، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان ته‌نانه‌ت تا کۆتا ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نی ڕژێمی شا به ئه‌گه‌رێکی زۆر دوور ده‌زانی. وه‌ها بوو که له به‌ره‌به‌یانی 22ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1357ی کۆچی هه‌تاوی دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ سیسته‌می ساوای ئیسلامی له ئاستێکی به‌ربڵاودا ده‌ستیپێکرد. به‌ره‌ی دوژمنایه‌تییه‌کان له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرا و حکومه‌تی به‌ریتانیا و هه‌ندێک وڵاتی دیکه‌ی ئه‌ورووپی هاوڕێ له گه‌ڵ ڕژێمه خۆفرۆشه‌کانی ناوچه‌که تێیدا به‌شدار بوون. یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو و هه‌ڤاڵانیان له ڕووداوه گرنگ و مێژووییه‌که‌ی ئێران هه‌ستیان به نیگه‌رانی ده‌کرد که بووه‌ته هۆی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئایین و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که له هه‌ندێک دوژمنایه‌تییه‌کان بوون به هاوبه‌ره‌ی ئه‌مریکییه‌کان. نموونه‌ی هه‌ره ڕوونی ئه‌مه‌ش بۆ یه‌ک ده‌نگی هێزه‌کانی چه‌پ و ڕاستی دژبه‌ری شۆڕش له ناوخۆی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه که دواتر به‌ڵگه‌کانی په‌یوه‌ندییان به باڵوێزخانه‌کانی مۆسکۆ و واشنتن بڵاو کرایه‌وه و له‌وه‌ش گرنگتر، هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دوو وڵات له ته‌یارکردنی سه‌دامی دیکتاتۆر و پشتیوانی له ناوبراو له شه‌ڕی دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران. به‌ڵام ئیمام خومه‌ینی (ره) به‌و تێڕوانین و ئامانجه به‌رزه‌وه که شۆڕشه‌که‌ی ده‌ستپێکردبوو، له لوتکه‌ی پیلانه‌کان و گوشاره‌کانی دوژمنان، به‌رده‌وام بوو له ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕش و به ئیراده و وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه‌ی به‌ره‌و قۆناغی ئاوه‌دان کردنه‌وه و سه‌قامگیری ڕێنمایی کرد.
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه که ئیمام خومه‌ینی (ره) ئاڵاهه‌ڵگر و دامه‌زرێنه‌ری بوو، ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامی جارێکی دیکه به جیهانیان پیشاندا و به‌م هۆیه‌شه‌وه شۆڕشی ئیسلامی ئێران له جیهانی ئیسلام به شۆڕشه‌که‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره) ناسراوه.
خۆشبه‌ختانه تا ئێستا پیلانه ئابوری، سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا که به گشتی بێده‌نگی یان پاڵپشتی هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته‌ی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیهان به دواوه بووه، دژ به گه‌ل و حکومه‌تی ئێران سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێناوه و پاش 37 ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وان له گه‌ڵ شۆڕشی ئیسلامی، له‌مڕۆدا زۆرینه‌ی سیاسه‌توانانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریکی پێویستی وه‌رگرتنی ڕاستییه‌کانی ئه‌م شۆڕشه و پێگه‌ی تاران له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دووپات ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی که له 22ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1357ی کۆچی هه‌تاوی سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا، له‌مڕۆدا بۆ زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان بووه‌ته مه‌شخه‌ڵی ڕووناکی ژیان. گرنگترین ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م شۆڕشه له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی بریتین له:
1)داڕشتنه‌وه‌ی بینای بیر و هزری شۆڕشگێڕانه له سه‌ر بنه‌مای ئایین.
2)گرنگیدان به ئیسلام وه‌ک ئایدۆلۆژیایه‌کی شۆڕشگێڕانه.
3)تێکه‌ڵاوبوونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی سیاسی و مه‌زهه‌بی.
4)بنیات نانه‌وه‌ی برایه‌تی ئیسلامی له نێو موسڵمانانی جیهان.
5)گرنگی و بایه‌خدان به پیرۆزییه ئیسلامییه‌کان له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه.
6)به‌هێزبوونی بیر و هزری باوه‌ڕبه‌خۆبوون و دژایه‌تی کردنی زوڵم و چه‌وساوه‌یی له نێو گه‌لانی جیهان.
7)بێ ده‌سه‌ڵاتبوونی حکومه‌ته دیکتاتۆره‌کان له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گه‌لان.
هه‌ر بۆیه 22ی ڕێبه‌ندان به ته‌نیا کۆتایی ژیانی ڕژێمێکی سیاسی و ده‌سپێکی ژیانی حکومه‌تێکی دیکه نییه، به‌ڵکوو پێویسته به وه‌رزێکی نوێ له مێژووی سیاسی ئێران و خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له خه‌باتی گه‌لی به‌شه‌ره‌فی ئێران دابنرێت.