جام کوردی:
ئه‌مریکا و پاشان ڕووسیا و ته‌نانه‌ت یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌وڵی به ئاکام گه‌یشتنی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا ده‌ده‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌که وه‌ک تورکیا، قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان پێداگری له هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان ده‌که‌ن که ئه‌م ڕه‌وته تا ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆکی نوێی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان درێژه‌ی هه‌بێت.
” قاسم موحبعه‌لی ” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له شرۆڤه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به دانوستانه‌کانی ژنێڤ 3 ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له سه‌ر ڕووداوه‌کانی پێش به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌کانی ژنێڤ 3 ورده ببینه‌وه، به ڕوونی ده‌بینین که له دوو مانگی ڕابردوودا هه‌ر دوو وڵاتی ئه‌مریکا و ڕووسیا هه‌وڵی به‌ڕێوه‌چوونی خێرا و به ئاکام گه‌یشتنی دانوستانه‌کانیان ده‌دا. هۆکاری پێداگری ئه‌مریکاش ئه‌وه‌یه که ئۆباما له کۆتا ساڵی ئاماده‌بوونی له کۆشکی سپی بتوانێت سه‌رکه‌وتنێکی دیکه بخاته جانتای سه‌رکه‌وتنه‌کانی وه‌ک ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتی کوبا و ئه‌وه بسه‌لمێنێت که ده‌توانێت له ڕێگای دانوستان و دیپلۆماسییه‌وه دۆسیه‌ی گرنگی وه‌ک سوریا چاره‌سه‌ر بکات.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: پێداگری ڕووسیا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌کانی ژنێڤ 3 بۆ تێچووی زۆری ئه‌م وڵاته له شه‌ڕی سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌روه‌ها ڕووسه‌کان ده‌زانن تا ئه‌و کاته‌ی که باراک ئۆباما حوکمی کۆشکی سپی ده‌کات، ده‌توانن دۆسیه‌ی سوریا چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌ره‌ی دیکه، واته عه‌ره‌بستان و تورکیا به‌رده‌وام پێداگری له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بتوانن ئه‌م ڕه‌وته تا ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا درێژه پێ بده‌ن.
پێشڕه‌وییه‌کان و ده‌سکه‌وته‌کانی لازقییه و حه‌له‌ب که به هاوبه‌شی سوپای سوریا، حیزبووڵای لۆبنان و ڕووسیا مسۆگه‌ر بووه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که تیرۆریستان به‌راورد به ڕابردوو نه‌توانن ئیمتیازی زیاتر به ده‌ست بێنن و له ئاکامدا بینیمان که ئستفان دیمیستورا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا به فه‌رمی هه‌واڵی دواکه‌وتنی دانوستانه‌کانی ڕاگه‌یاند. له لایه‌کی دیکه‌وه پێویسته هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌ورووپاش ئاماژه‌ی پێ بدرێت، ئه‌وان به هۆی ڕۆیشتنی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌کانیان هه‌وڵی چاره‌سه‌ربوونی به‌په‌له‌ی دۆسیه‌ی سوریا ده‌ده‌ن.
موحبعه‌لی له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که ئایا ده‌توانین بڵێین له دۆسیه‌ی سوریا دوو جه‌مسه‌ری ڕووسیا – ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان – تورکیا بوونی هه‌یه، وتی: ناتوانین بڵێین که ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره هه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که دۆسیه‌ی سوریا له سێ به‌ره‌ی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. له به‌ره‌ی ناوخۆیی، شه‌ڕی نێوان گرووپه جیاجیاکان له ئارادایه، سوپای ئازاد، هێزه کوردییه‌کان، گرووپه تیرۆریستییه‌کان و گرووپه‌کانی دیکه‌ش له گۆڕه‌پانی سوریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێکی خاکی ئه‌م وڵاته‌یان به ده‌سته‌وه بێت. له به‌ره‌ی ناوچه‌یی، وڵاتانێک وه‌ک قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان، تورکیا و ئێران ده‌بینرێن و هه‌ر یه‌ک له‌م وڵاتانه تێڕوانینێکی جیاوازیان به‌رامبه‌ر به یه‌کتر هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌وه ڕژێمی ئیسرائیل له دراوسێیه‌تی سوریا به چه‌ندین کێشه و گرفتی ئه‌منی، به شێوازی ناڕاسته‌وخۆ له‌م دۆسیه‌یه‌دا ده‌ستێوه‌ردانی هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دوو کاراکته‌ری سه‌ره‌کی، واته ئه‌مریکا و ڕووسیا و کاراکته‌رێکی دیکه به ناوی یه‌کێتی ئه‌ورووپا بوونیان هه‌یه که سه‌رجه‌میان به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون که دۆسیه‌ی سوریا پێویست به‌وه ده‌کات به زووترین کات چاره‌سه‌ر ببێت. پێویسته بزانین که له ئه‌مریکا به ته‌نیا ئۆباما پێداگری له چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه ده‌کات و هۆکاره‌که‌شی باس کرا. به‌ڵام له ئاستی ناوچه‌یی، هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان، تورکیا و ته‌نانه‌ت ئیمارات نایانه‌وێت دۆسیه‌ی سوریا بگاته قۆناغی چاره‌سه‌ری.
ئه‌م شاره‌زایه‌ی بواری سیاسی له کۆتاییدا وتی: پێده‌چێت که دانوستانه‌کانی ئاشتی سوریا ده‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی نه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له خولی داهاتووی دانوستانه‌کان، لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ر به سیناریۆی جیاوازتر کۆسپ و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا ده‌خوڵقێنن.