جام کوردی:
ئه‌شتۆن کارتر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له وتووێژێکی له گه‌ڵ په‌یامنێران، وێڕای هاندانی عه‌ره‌بستان بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا، ڕایگه‌یاند: به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکاری و به‌شداری سه‌ربازی هاوپه‌یمانه‌کانی واشنتن له سوریا ده‌توانێت له پرۆسه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش کاریگه‌ری هه‌بێت. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندووه بۆ ناردنی هێزی وشکانی بۆ سوریا ئاماده‌یی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز، ئه‌شتۆن کارتر وێڕای ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئاماده‌بوونه‌که‌ی ڕیاز بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، وتی: ئه‌م ڕووداوه ده‌توانێت له ڕیزی هه‌واڵه خۆشه‌کانی ناوچه‌که‌دا بێت.
ئه‌حمه‌د عه‌سیری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عه‌ره‌بستان به که‌ناڵی العربیه‌ی ڕاگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی به نیازه له چوارچێوه‌ی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی دژ به داعش، یارمه‌تیده‌ری دانیشتووانی سوریا بێت.
ئه‌م به‌رپرسه سه‌ربازییه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: عه‌ره‌بستان ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازییه دژ به داعش، به‌و مه‌رجه‌ی که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی دیکه‌ش له‌م پێناوه‌دا یارمه‌تیده‌ری ڕیاز بن.
ئه‌م لێدوانانه له کاتێکدایه که ئیئتلافی وڵاتانی عه‌ره‌بی – ڕۆژئاوایی دژ به داعش، تا ئێستا پلانێکی جیدی و کاریگه‌ری دژ به تیرۆریستان نه‌بووه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه پاڵپشتی ناڕاسته‌وخۆیان له‌م گرووپانه کردووه و له‌م پێناوه‌شدا ده‌توانین ئاماژه به وڵاتی تورکیا بده‌ین که وێڕای هه‌بوونی بازرگانی نه‌وت له گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی داعش، ڕۆڵێکی به‌رچاوی له به‌هێزبوونی بواری دارایی ئه‌م گرووپه‌دا گێڕاوه.
به‌ڵام هه‌ڵوێستی له‌م شێوه‌یه و لایه‌نگرییه‌کانی واشنتن، په‌یوه‌ندی زۆری به دانوستانه‌کانی ژنێڤ 3 هه‌یه که به هۆی کێشه و ناکۆکییه‌کانه‌وه به شێوازێکی کاتی دوا که‌وتووه. دوایین خولی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا که له ڕۆژانی ڕابردوو له سویسرا به‌ڕێوه‌چوو و نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌وڵی په‌کخستنی به‌ڕێوه‌چوونیان ده‌دا، تا ئه‌وه‌ی که پاش کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی دوو شاری ستراتژیکی نه‌به‌ل و ئه‌لزه‌هرا له لایه‌ن سوپای سوریاوه به شێوازێکی تاکلایانه له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه بۆ کاتێکی دیکه دواخرا.
پاش ئه‌م ڕووداوه، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا هه‌واڵی دواکه‌وتنی دانوستانه‌کانی ڕاگه‌یاند و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له دیمه‌شق و هاوپه‌یمانه‌کانی به تایبه‌ت ئێران و ڕووسیا کرد که ئه‌گه‌ر له میانه‌ی دانوستانه سیاسییه‌کان به شوێن چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌که‌دا نه‌بن، بژارده‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌وان ئه‌سته‌م ده‌بێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی که له بڕیاری کاربه‌ده‌ستانی ڕیاز و پشتیوانی ئه‌مریکییه‌کان ڕوون ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یه که ڕیاز پاش شکسته به‌رده‌وامه‌کانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ژێر ده‌ستی خۆی و سه‌رکه‌وتنی سوپای سوریا و ڕووسیا، به نیازه پیلانی خۆی به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش جێبه‌جێ بکات.
ئه‌م وڵاتانه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌م ڕێگاوه، وێڕای ڕێگری له پێشڕه‌وییه‌کانی به‌رده‌وامی سوپای سوریا، حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها ڕووسیاش به‌وه ڕه‌زامه‌ند بکه‌ن که مه‌رجه‌کانی گرووپه نه‌یاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌کان له به‌رچاو بگرن. به‌م پێیه‌ش، له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا، پرسی ئاماده‌بوونی سه‌ربازی عه‌ره‌بستان له سوریا و پاڵپشتی ئه‌مریکاش بیانوویه‌ک زیاتر نییه.
شایانی ئاماژه‌یه پارله‌مانی ڕووسیا له کاردانه‌وه‌ی به هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌ره‌بستان، به فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه که له‌شکرکێشی ڕیاز بۆ سوریا به ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ ده‌زانین. پێشتریش، سرگێی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاندبوو تا له ناوبردنی سه‌رجه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌کان درێژه به چالاکییه سه‌ربازییه‌کانیان له سوریا ده‌ده‌ن.