جام کوردی:
دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی 22ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1358ی کۆچی هه‌تاوی له په‌یامێکی ڕادیۆ – ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ گه‌لی ئێران وایان ڕوون کردووه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی ئیسلام و موسڵمانان له ئێران و چاره‌نووسی ئه‌م وڵاته‌مان به ده‌ستی گه‌لۆیه و ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌می بنوێنن و ده‌نگ نه‌ده‌ن، به‌رپرسایه‌تی له ئه‌ستۆی خۆیانه و ئه‌گه‌ر به هه‌ڵبژاردنێکی شیاو، که‌سانی شاره‌زا و خه‌مخۆری گه‌ل و نیشتمان به‌ره‌و پارله‌مان بنێرن، به ئه‌رکی شه‌رعی و یاسایی خۆیان هه‌ستاونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بێده‌نگ بن که که‌سانی سه‌ر به وڵاتانی چه‌پ و ڕاست هه‌ڵبژێردرێن، سه‌رجه‌م به‌رپرسایه‌تییه‌کان له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژێکه که ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا دژایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردووه، دژایه‌تی ئیسلامیان کردووه، ئیسلامیان به دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌بینی، ئه‌وان ده‌ستیان داوه‌ته بانگه‌شه. ئه‌گه‌ر موسڵمانان گۆڕه‌پانه‌که جێ بێڵن، ئه‌وانه‌ی که به‌ڵێنیان به ئیسلام داوه خۆیان به‌لاوه بنێن و ئه‌مانه ببنه به‌ڕێوه‌به‌ری دۆخه‌که، به دڵنیاییه‌وه ده‌سکه‌وته‌کان له ناو ده‌برێت.
ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می مه‌شرووته زانا ئایینییه‌کان هاتنه گۆڕه‌پانه‌که، موسلمانان هاتن، ڕووناکبیران هاتن و پارله‌مانیان به‌ده‌سته‌وه گرت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌دا که که‌سانی دیکه بێن، ئه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه به‌م بارودۆخه‌ی ئێستا بگه‌ین و سهربڵێندیمان مسۆگه‌ر ببێت.
ئه‌مڕۆ پێویسته هه‌موومان به‌ره‌و سندۆقه‌کانی ده‌نگدان بڕۆین و هه‌موومان پێکه‌وه که‌سانی شیاو هه‌ڵبژێرین تا چاره‌نووسی ئێوه و ئیسلام، چاره‌نووسێکی ته‌ندرووست بێت.