جام کوردی:
به‌شی دارایی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ڕووسیا، ئێران، عێراق و سوریا له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که به‌ره‌نگاری دابین کردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی داعش ببنه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیتارتاس، ده‌زگای چاودێری دارایی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی به‌شی دارایی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی چوار وڵاتی ڕووسیا، ئێران، عێراق و سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له مۆسکۆ کۆبوونه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی له تیرۆر وتووێژ و دانوستانیان کردووه.
یۆری چیخانچین سه‌رۆکی ڕێکخراوی چاودێری دارایی ڕووسیا هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م پرسه وتی: وڵاتانی ئێمه ڕاسته‌وخۆ له ژێر کاریگه‌ری هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌ت به داعشدان و به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا، پێویستمان به میکانیزمێکی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م شه‌یتانه هه‌یه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که هه‌وڵه‌کانی ڕووسیایان سه‌باره‌ت به ئاشکراکردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی داعش تاوتوێ کردووه. لایه‌نه‌کانی به‌شدار له‌م کۆبوونه‌وه‌دا چۆنیه‌تی هاوکاری نێوان ڕێکخراوی هه‌واڵگری دارایی ڕووسیا، ئێران، عێراق و سوریایان خستووه‌ته به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ی خۆیان.
له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا، دوو ڕێکه‌وتنی نێوان ڕێکخراوی چاودێری دارایی ڕووسیا و سوریا و ئێران واژۆی له سه‌ر کرا.