جام کوردی:
سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: داعش، تیرۆریسته‌کانی له ژێر ناوی په‌نابه‌راندا به‌ره‌و ئه‌ورووپا ناردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پرێس تی وی، هانس گئۆرگ ماسن ڕۆژی هه‌ینی 16ی ڕێبه‌ندان وتی: هێرشه خوێناوییه‌کانی داعش له پاریس، پیشان ده‌دات که ئه‌م گرووپه، له پلانێکی تایبه‌تدا تیرۆریسته‌کانی خۆیی وه‌ک په‌نابه‌ر به‌ره‌و ئه‌ورووپا ناردووه.
ناوبراو له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: ئێمه ده‌زانین که تیرۆریسته‌کان به ده‌یان جار له ژێر ناوی په‌نابه‌ران خۆیان حه‌شار داوه و ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌که که ڕێکخراوه ئه‌منییه‌کان ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
ماسن له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا وتی: ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و تیرۆریستانه و داعشییه‌کانی دیکه‌ش که هاتوونه‌ته ئه‌ورووپا ده‌ستگیر بکه‌ین.
ڕۆژنامه‌ی بێرلینز زایتۆنگی ئه‌ڵمانیا له سه‌ر زاری ماسن ڕایگه‌یاندووه که ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا زیاتر له 100 سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی تیرۆریستان له نێو په‌نابه‌ران له به‌رده‌ستدایه.
ماسن وتی: ئێمه له دۆخێکی جیدیداین و مه‌ترسی هێرشێکی تیرۆریستی له ئارادایه، به‌ڵام ڕێکخراوه ئه‌منییه‌کان، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان و به‌رپرسانی پۆلیس هه‌وڵی نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌ده‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێک میدیای ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا، ئه‌م وڵاته له ساڵی 2015 به ته‌نیا زیاتر له یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه.
هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی پێنج شه‌ممه 15ی ڕێبه‌ندان دوو که‌سیان به تاوانی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ داعش و پلان‌داڕێژی بۆ هێرشه تیرۆریستییه‌کان له بێرلین ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.