جام کوردی:
ئه‌مساڵ بۆ ئه‌ورووپا وه‌ک ناوچه‌یه‌ک که ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی زۆری سیاسی و ئابورییه، ساڵێکی زۆر گرنگه. پاش تێپه‌ڕبوونی هه‌وراز و نشێوی قه‌یرانه‌کانی ساڵی ڕابردوو که زۆربه‌یان هێشتا باڵیان به سه‌ر ئه‌م کیشوره‌دا کێشاوه، پێویسته ئه‌ورووپا کێشه‌کانی به خێرایی به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ببات.
له ئێستادا یه‌کێتی ئه‌ورووپا له ناوخۆوه که‌لێنی تێدا به‌دی ده‌کرێت و له سنوره‌کانیه‌وه ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران بووه‌ته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م کێشه گه‌وره‌یه به شێوازێک کۆنتڕۆڵ بکات و ئه‌ڵبه‌ت وه‌ک به‌شێکی دیکه‌ی کێشه‌کان، هه‌وڵ ده‌دات ڕێگری له هێرشه تیرۆریستییه‌کان بکات و ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌نده ئاسان نین. به‌ڵام یه‌کێتی ئه‌ورووپا چۆن ده‌توانێت به پاراستنی پیرۆزییه‌کانی له‌م لافاوی قه‌یرانانه پارێزه‌ری له پێکهاته‌ی خۆی بکات.
لێره‌دا ئاماژه به 5 کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ناوچه‌ی ئه‌ورووپا ده‌ده‌ین:
په‌نابه‌ران:
زیاتر له یه‌ک ملیۆن کۆچبه‌ر و په‌ناخواز له ساڵی 2015 گه‌یشتنه سنوره‌کانی ئه‌ورووپا که هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م کێشه‌یه‌ش به زۆرینه بۆ ئاڵۆزییه‌کانی سوریا، عێراق و ئه‌فغانستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م هێرشه به‌ربڵاوه و گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی ڕۆیشتنی په‌نابه‌ران بۆ سنوره‌کانی ئه‌م کیشوه‌ره پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، بووه‌ته هۆی چه‌ندین که‌لێنی ناوخۆیی یه‌کێتی ئه‌ورووپا. هه‌ندێک له وڵاتان له ناوچه‌ی بێ سنوری شنگن ڕێ و شوێنی تایبه‌تیان گرتووه‌ته به‌ر و یاسای چاودێری نوێ جێبه‌جێ ده‌که‌ن و له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌نگاریا و سلۆڤاکیا له‌و وڵاتانه‌ن که دژ به شێوازی دابه‌شکردنی په‌نابه‌ران له نێوان وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا سکاڵایان تۆمار کردووه.
مه‌ترسییه‌کانی تایبه‌ت به دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌کان له وڵاتانی ئه‌ورووپی و داهاتووی داعش له لیبیا ته‌نانه‌ت بووه‌ته هۆی به‌رفراوانتربوونی ناکۆکییه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌م یه‌کێتییه.
پێناچێت ئه‌و گوشارانه‌ی که بووه‌ته هۆی هێرشی په‌نابه‌ران بۆ سنوره‌کانی ئه‌ورووپا، له ساڵی 2016 ئاسه‌واری نه‌مێنێت. له ڕاستیدا، حکومه‌ته‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا به ناچاری خۆیان بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ شه‌پۆلێکی دیکه‌ی په‌نابه‌ران له هاوینی داهاتوو ئاماده ده‌که‌ن. له‌م نێوه‌نده‌دا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له ژێر کاریگه‌رییه‌کانی هێرشه‌کانی سه‌ری ساڵی نوێ له کۆڵنی ئه‌ڵمانیا، چیدی ئه‌م وڵاته وه‌ک جاران پێشوازی له په‌نابه‌ران نه‌کات.
پاپ فرانسیس ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌رچی په‌نابه‌ران کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ن له به‌رده‌م پیرۆزی و نه‌ریته‌کانی ئه‌ورووپا، به‌ڵام ناوبراو پێی وایه که ئه‌م وڵاتانه ده‌توانن به بێ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و کلتوری خۆیان بکه‌نه قوربانی، باوه‌شیان به ڕووی په‌نابه‌ره‌کاندا ئاوه‌ڵا بکه‌نه‌وه.
یۆنان:
ساڵی ڕابردوو ئه‌ورووپا له‌وه‌دا سه‌رکه‌وت که ڕێگری له ده‌رچوونی یۆنان له‌م یه‌کێتییه بکات. به‌ڵام قه‌یرانی یۆنان بووه هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی له گه‌ڵ یه‌کدی، به‌و شێوازه‌ی که کاردانه‌وه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هێشتا له ناوچه‌ی یۆرۆ هه‌ستی پێ ده‌کرێت. ده‌نگده‌رانی پۆرتۆغال و ئسپانیا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئابوری و وه‌رگرتنی یارمه‌تی دارایی له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانیانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئیرله‌ندا وه‌ک ته‌نیا ئه‌ندامی ناوچه‌ی یۆرۆر که ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کانی له پێشه، ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕووی هه‌مان کێشه ببێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌شی سێهه‌می یارمه‌تییه داراییه‌کان، کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی یۆنان وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه. هێشتا پرسی به‌خشینی قه‌رزه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تا نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ کۆنتڕۆڵ کردنی ده‌سمایه به‌رده‌وام بێت و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه له جێبه‌جێ کردنی چاکسازییه‌کان پێویست ده‌بێت.
سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو پێش بینی ده‌کات که له ساڵی 2016، ئابوری یۆنان به‌ره‌و لاوازتربوون بڕوات و ڕێژه‌ی بێ‌کاری به‌رده‌وام له پله‌یه‌کی به‌رزدا بمێنێته‌وه.
نه‌مانی به‌ریتانیا له یه‌کێتی ئه‌ورووپا:
ده‌نگدانی دانیشتووانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به مانه‌وه یان جێ هێشتنی یه‌کێتی ئه‌ورووپا که ده‌وترێت تا کۆتایی ساڵی 2017 به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه که هاوینی داهاتوو به‌ڕێوه ببرێت، خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه بۆ ئه‌ورووپا.
به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ورووپا له چه‌ندین بابه‌تی وه‌ک بازرگانی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری به‌هێزتر ده‌کات. نه‌مانی ئه‌م وڵاته له یه‌کێتی ئه‌ورووپا نه‌ک ته‌نیا ئاڵۆزی سیاسی و ئابوریی بۆ ئه‌م وڵاته به دواوه ده‌بێت، به‌ڵکوو سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا تووشی کێشه‌ی جۆربه‌جۆر ده‌کات.
درێژه‌پێدانی چالاکی یه‌ک بازاڕ به جیاکار به دڵنیاییه‌وه ده‌بێته هۆی بچووک بوونه‌وه‌ی ئابوری و بازاڕه داراییه‌کانی ئه‌ورووپا به هۆی نه‌بوونی به‌شداری له‌نده‌ن زیانی زۆریان پێ ده‌گات. پارته پوپولیستییه‌کان له دوو به‌ره‌ی سیاسی چه‌پ و ڕاست به‌هێزتر ده‌بن و ئه‌مه‌ش بۆ فه‌رانسه که بڕیاره له ساڵی 2017 هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به‌ڕێوه ببات، له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌ی نیشتمانی مارین لۆپن ده‌بێت.
نه‌مانی به‌ریتانیا له یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه نیشتمانییه‌کانی وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری که‌تۆلۆنیا له ئسپانیا هان ده‌دات که له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌ورووپا به‌شداری چالاکتریان هه‌بێت.
سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی توندووتیژی:
پرسی کۆچکردن بۆ ئه‌ورووپا بووه‌ته هۆی به‌هێزتربوونی هه‌ڵوێستی گرووپه‌کانی سیاسی پاوانخواز له سه‌رتاسه‌ری یه‌کێتی ئه‌ورووپا به تایبه‌ت له وڵاتانی وه‌ک نه‌مسا، دانیمارک، فه‌رانسه، فینلاند، سوید، یۆنان، ئیتالیا و هه‌نگاریا، به شێوازێک که لایه‌نگری له‌م گرووپانه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
بۆ نموونه، سوید به هۆکاری په‌یوه‌ندیدار به ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌که‌یه‌وه، ژماره‌یه‌کی زیاتری په‌نابه‌ری به‌راورد به وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپی وه‌رگرتووه، به شێوازێک که له ساڵی 2015 ڕێژه‌ی تۆمارکردنی ناوی په‌نابه‌ران له‌م وڵاته له هه‌ر حه‌وته‌یه‌کدا 10 هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕاندووه. به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌م وڵاته له کۆتایی ساڵی ڕابردوو به ناچاری ڕێ و شوێنی تایبه‌تی له سنوره‌کانی په‌یره‌و کردووه و بۆ ڕێگری له هاتنی په‌نابه‌ران په‌نای بۆ کرده‌وه‌ی توندوتۆڵ‌تر بردووه. سه‌ره‌ڕای گۆڕانکاری له تێڕوانینی حکومه‌تی سوید و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له سیاسه‌تی ئاوه‌ڵابوونی سنوره‌کان، له ئێستادا شه‌پۆلێک له پاڵپشتی له دیمۆکراته‌کان به‌دی ده‌کرێت که دژایه‌تی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاندووه، ئه‌م پارته له ساڵی ڕابردوو بوو به گه‌وره‌ترین پارتی سوید.
ڕووسیا:
سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیا له داگیرکردنی کرێمه و پاڵپشتی له جودایی خوازه‌کانی ئۆکرانیا، متمانه‌ی ئه‌ورووپای به سنوره‌کانی بۆ یه‌که‌م جار له پاش کۆتایی شه‌ڕی سارد تووشی کێشه کردووه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، یه‌کێتی ئه‌ورووپا به هۆی گه‌مارۆکانی دژ به ڕووسیا تێچووی زۆری به‌رده‌که‌وێت. ئه‌م گه‌مارۆانه که پاش ڕووداوه‌کانی کرێمه به سه‌ر مۆسکۆدا سه‌پاوه، زیاتر له ئه‌مریکا، ئه‌ورووپای تووشی کێشه کردووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕووسیا به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین هاوبه‌شه بازرگانییه‌کانی ئه‌رووپا داده‌نرێت. به پێی خه‌مڵاندنه‌کان، له ئاکامدا، گه‌مارۆکانی دژ به ڕووسیا زیاتر له 100 ملیار دۆلار زیانی بۆ ئه‌م کیشوره سه‌وزه ده‌بێت.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا سه‌رکرده‌کانی ئه‌ورووپا له هه‌وڵه‌کانیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانیان و ئه‌و پوتینه‌ی که پاڵپشتی خۆیی له به‌شار ئه‌سه‌د زیاتر کردووه، هه‌ڵبژاردنێکی دژواریان له پێشدایه.