پارێزگاری کوردستان وتی: کوردستان پێویستی به گه‌شه‌یه و هه‌مووان ده‌بێ به پشتیوانی له به‌رهه‌مهێنان له ڕێگای ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری به‌رده‌وام له پارێزگای کوردستان چالاکی بکه‌ین.
به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی، عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهیدی له دوازده‌هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کارگرووپی چاره‌سه‌رکردنی کێشه و له‌مپه‌ڕه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی پارێزگای کوردستان وتی: کوردستان پێویستی به په‌له‌کردن له ڕه‌وتی گه‌شه‌یه و هه‌موو ده‌بێ پێکەوە بۆ دابه‌زینی کێشه و گرفته‌کانی یه‌که بهرههمهێنهرییهکان و ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری به‌رده‌وام، له پارێزگا هه‌وڵی خۆمان دووهێندە بکه‌ینه‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: له‌م پێناوه‌دا ده‌بێ به ڕوانگه‌یه‌کی گهشهتەوەر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و له‌مپه‌ڕه‌کانی ئێستا هه‌وڵ بده‌ین و به ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌رێنی و سازێنه‌ر بۆ گه‌شه‌ی به‌شی به‌رهه‌مهێنه‌ری له پارێزگای کوردستان هاوکاری بکه‌ین.