به‌بۆنه‌ی 37همین ساڵۆگه‌ڕی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران جوانترین پیرۆزبایی به‌تایبه‌ت له جه‌نابی ڕابه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئایه‌توڵا خامنه‌یی و هه‌مووی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ئێران و شیعه‌ی ئالوبه‌یتی ڕه‌سووله‌ڵا ده‌که‌م. سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تی ئیمام خومه‌ینی وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره بوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاڵپشتێکی گه‌وره بوو بۆ به‌رگری کردن له گه‌له‌که‌مان دژی ڕژێمی داگیرکه‌ری به‌عسی له‌ناوچوو. له ئێستاشدا کۆماری ئیسلامی به هه‌موو توانایه‌کی مرۆیی و سه‌ربازی پشتیوانی له گه‌لانی سته‌ملێکراوی ناوچه‌که ده‌کات له دژی هێزه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش به تایبه‌ت له به‌رگری کردن له هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق یه‌که‌م هێز بوو یارمه‌تی مرۆیی و سه‌ربازی پێشکه‌ش کرد که بووه هۆی پاراستنی هه‌رێمه‌که‌مان. له ئێستادا و له دوای هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی ناڕه‌وای جیهان له سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنه و له داهاتووی نزیکیش گه‌لی ئێڕان زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌چێت و گه‌شه ده‌کات به کوێرایی چاوی دوژمنان. سڵاو و ڕێز له‌ڕابه‌رانی شۆڕش و هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ خزمه‌تکردن به هه‌مووی موسڵمانانی جیهان.
موزه‌فه‌ر سه‌ید حه‌سه‌ن پیرخدری