جام کوردی:
هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام له ساڵی 2003 زیاتر که‌وتووه‌ته سه‌ر زاری خه‌ڵک و ئه‌ڵبه‌ت له هه‌مان کاتیش‌دا خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی سیاسی و ئابوری تایبه‌ت به خۆی بووه. هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه وای کردووه که وڵاتانی زلهێز و ناوچه‌که‌ش به گرنگییه‌وه له هه‌رێمی کوردستان بڕوانن. تورکیا که سه‌رده‌مێک نکۆڵیی له بوونی کورد ده‌کرد، به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانی وای کردووه په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی له گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌بێت. ئێرانیش وه‌ک وڵاتێکی کاریگه‌ری ناوچه‌که و به هۆی ستراتیژ و سیاسه‌تی خۆی، هه‌وڵی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌دات و له چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کگرتوو هه‌رده‌م یارمه‌تیده‌ری کوردان بووه و ئه‌مه‌ش له شه‌ڕی دژ به داعش و مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له سه‌ر کوردستان خۆیی پیشان داوه و ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌که‌م وڵات بووه که له‌م شه‌ڕه‌دا هاوکاری ئێمه‌ی کردووه.
له ئێستادا که پرسی ڕیفراندۆم و ئه‌نجامدانی گشتپرسی له هه‌رێمی کوردستان بووه‌ته بابه‌تێکی ڕۆژانه و میدیا جۆربه‌جۆره‌کان هه‌واڵ و ڕاپۆرتی له سه‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه، شاره‌زایانی کاروباری ناوچه‌که هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دیکه‌یان بۆ ئه‌م پرسه هه‌یه و پێیان وایه که هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی دۆخێکی ناله‌باری ئابوری و سیاسی بووه‌ته‌وه و هێشتا به‌ستێنی جیابوونه‌وه له عێراق دابین نه‌کراوه و سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی شانده‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا وه‌ک پاساوی ئه‌وه دێننه‌وه که چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌رێم له ڕێگای به‌غداوه ده‌بێت و پێویسته هه‌ولێر له جێی هه‌ر پلانێکی دیکه، بیر له هاوکاری و پێکه‌وه کارکردن له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند بکاته‌وه.
کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که باس له به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ده‌کرێت، له سێ به‌شدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت:
1)سیاسه‌تی ناوخۆیی:
هه‌رێمی کوردستان به ناوچه‌یه‌کی فره حیزبی ناسراوه و هه‌ر حیزبێک له قۆناغی یه‌که‌مدا هه‌وڵی مسۆگه‌ربوونی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌دات. ساڵه‌هایه که ئه‌م هه‌رێمه به سه‌ر دوو زۆنی زه‌رد و سه‌وز دابه‌ش کراوه و دۆخی ساڵانی ڕابردوو و حکومه‌تی په‌نجا په‌نجاش شایه‌تحاڵی ئه‌مه‌ن که ئه‌و حیزبانه چۆن مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ پرسه نیشتمانییه‌کاندا کردووه. هه‌مان سیاسه‌تی حیزبایه‌تی وای کردووه که دوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوردستان له جهمسهربهدنییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیشدا له دوو به‌ره‌ی جیاوازدا بن. سیاسه‌تێکی وه‌ها و نه‌بوونی پلانێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی بۆ داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه وای کردووه که ئاڵۆزی سیاسی و کێشه‌ی نێوان حیزبه‌کان ماوه ماوه و له پرسه جیاجیاکاندا خۆنوێنی بکات. له دوایین کێشه‌شدا ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارتی و گۆڕان باشترین به‌ڵگه‌یه که له ئاستی ناوخۆیی کوردستان، هێشتا به‌ستێنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌بار نییه. به‌رپرسه حیزبییه‌کان زۆر له سه‌ر ڕێکخستنی نێوماڵی کورد لێدوانیان داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌م ڕۆژانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌بینرێت پیشان ده‌دات که هێشتا باڵی ناکۆکی و ئاڵۆزی به سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان زاڵه و به کرده‌وه هیچ هه‌وڵێکی ڕاسته‌قینه بۆ ته‌بایی نێوان ئه‌وان له ئارادا نه‌بووه و به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یان کۆبوونه‌وه‌ی دوو، سێ، چوار و پێنج قۆڵی ده‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
2)کێشه و قه‌یرانی ئابوری:
هه‌رێمی کوردستان به‌شێکی عێراقه و ده‌بێت حکومه‌تی ناوه‌ند له سه‌دا 17ی بودجه‌ی کوردستان وه‌ک پشکی یاسایی بۆی ته‌رخان بکات، له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێریش به پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق که کورد ده‌نگی له سه‌ر داوه، پێویستی به‌وه ده‌کرد که پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ڕاده‌ستی به‌غدا بکردایه و به‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک کێشه ئابورییه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر ده‌بوون و لانیکه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له کاتی خۆیدا دابین ده‌کرا. هه‌رچه‌نده حکومه‌تی ناوه‌ندیش له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی دارایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی و پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌ولێر و به‌غدا کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر دابه‌زینی ئاستی کێشه ئابورییه‌کان ده‌بوو. ئه‌ڵبه‌ت کێشه و قه‌یرانی دارایی کوردستان به ته‌نیا به‌مه نابه‌سترێته‌وه. له ماوه‌ی چه‌ندین کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هێشتا که‌رتی ئابوری و ژێرخانی دارایی کوردستان لاوازه. که‌رتی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌نده جێگیر نه‌بووه و پلانی بۆ دانه‌ڕێژراوه که بتوانێت پێداویستییه‌کانی کوردستان دابین بکات، هاورده‌کردنی کاڵا و پێداویستییه‌کان ته‌نانه‌ت خوارده‌مه‌نییه‌کان له ڕێگای خاڵه سنورییه‌کانه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌مه‌ی که به‌رپرسانی کوردستان هه‌وڵی به‌هێزبوونی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆییان نه‌داوه و بازاڕی کوردستانیان کردووه‌ته جێی ساغبوونه‌وه‌ی کاڵا و به‌رهه‌می وڵاتانی دراوسێ و ده‌بینین که ئه‌م وڵاتانه چۆن له سه‌ر داگیرکردنی ئه‌م بازاڕه له کێبهڕکێدان. ئه‌مه‌یه که ده‌توانین بڵێین هه‌ل و مه‌رجی ئابوری و دارایی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و کێشه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌ک کاره‌با، سووته‌مه‌نی و … وای کردووه، به‌ستێنی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌بار نه‌بێت و متمانه‌ی هه‌ولێر – به‌غدا و پێکه‌وه کارکردنیان ده‌توانێت له قه‌باره‌ی ئه‌م قه‌یرانه که‌م بکاته‌وه.
3)دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که:
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ک ناوچه‌یه‌کی پڕ کێشه و به‌ره له مێژه ناسراوه و هه‌ندێک کات ده‌ڵێن که هه‌رچی کێشه و گرفت هه‌یه به سه‌ر ئه‌م ناوچه هه‌ستیاره‌دا باریوه و خه‌ڵک و دانیشتووانه‌که‌ی ده‌بنه قوربانی. کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین – ئیسرائیل، قه‌یرانی سوریا، عێراق، یه‌مه‌ن و … چه‌ندین نموونه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. دیمه‌نی کوژران، بریندرابوون و ئاواره‌بوونی هه‌زاران دانیشتووی ئه‌م وڵاتانه ڕۆژانه ده‌بێته مانشێتی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی میدیا جۆربه‌جۆره‌کان. ئه‌م کێشانه وای کردووه که شاره‌زایان و شرۆڤه‌کارانی سیاسی داهاتوویه‌کی ڕوون بۆ ئه‌م ناوچه‌یه پێش بینی ناکه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که گرووپێکی تیرۆریستی وه‌ک داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له سه‌ر ئه‌من و سه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درووست کردووه که ئاسه‌واره‌که‌شی ده‌گاته وڵاتانی دیکه‌ی جیهان. ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه وای کردووه که ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپی به باشتری ده‌زانن که له چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کگرتوو و فیدراڵ مامه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.
سه‌رجه‌م کێشه و گرفته‌کان که ڕۆژانه هه‌ستیان پێ ده‌کرێت و به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌رییان له سه‌ر ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانی هه‌ر تاکێکی دانیشتووی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت، وایان کردووه که له یه‌ک دێڕدا بڵێین له ئێستادا ڕه‌وشه‌که بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی ئه‌وه‌نده له بار نییه و پێویست به‌وه ده‌کات سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کوردستان، عێراق و ناوچه‌که له به‌رچاو بگیردرێت.