جام کوردی:
پاش ده‌ستبه‌سه‌رکردنی چه‌ندین سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه ڕێبه‌ری ئێران میدالیایی ئازایه‌تی و بوێریی پێشکه‌ش به فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپا کرد. ئه‌گه‌رچی ئه‌م سه‌ربازانه له ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوونیان ئازاد کران، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه پیشان ده‌دات که په‌یوه‌ندی نێوان تاران و واشنتن تا چه‌نده ئاڵۆز و له هه‌مان کاتدا سه‌رسوڕهێنه‌ره.
هه‌ندێک له کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه بۆ تێکدانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران وه‌ک بیانوویه‌ک ده‌هێننه‌وه. له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی شه‌ممه‌ی ڕابردوو، دوو کاندیدی کۆماریخواز ڕایانگه‌یاند که له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌م ڕێکه‌وتنه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. به‌ڵام هه‌ل و مه‌رجه‌که وا پیشان ده‌دات که هه‌ڕه‌شه‌ی له‌م چه‌شنه بێ بنه‌مایه و جێی نیگه‌رانی نییه.
ئه‌و کاته‌ی که سه‌رۆکی نوێ ده‌چێته کۆشکی سپی، نزیک له ساڵێک به سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی تێپه‌ڕ بووه. ئێران له گه‌ڵ چه‌ندین وڵاتی وه‌ک فه‌رانسه، ئیتالیا، ڕووسیا، چین و وڵاتانی دیکه په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابورییه‌کانی به‌هێز بووه و ئاساییه که هیچ لایه‌نێک بیر له خوڵقاندنی قه‌یرانێکی دیکه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناکاته‌وه. هه‌ر بۆیه سه‌رۆکی داهاتوو ئاساییه که هه‌ل و مه‌رجی نوێی و ڕاستییه‌کانی وه‌ربگرێت. ئه‌زموونه‌که وا پیشان ده‌دات که سه‌رۆک کۆماری داهاتوو ڕێگری له‌م ڕێگایه ناکات.
ئه‌گه‌رچی هه‌ل و مه‌رجی ئێستا – ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ ئێران و سنورداربوونی چالاکی ناوه‌کی ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان – له ئاڵتهرناتیڤهکانی دیکه – ئێرانێکی ناوه‌کی یان شه‌ڕ له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته – باشتره، به‌ڵام هۆکارێک بۆ ڕه‌زامه‌ندی له سه‌دا سه‌د له جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه له ئارادا نییه.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ڕێکه‌وتنی نێوان شه‌ش هێزی سه‌ره‌کی جیهان و ئێران، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکای له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه دێرینه‌کانی وه‌ک ئیسرائیل و عه‌ره‌بستان تووشی کێشه کرد، به‌ڵام ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا هاوسه‌نگی هێزی ناوچه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی تاران ده‌گۆڕێت.
بۆ ده‌سپێک، ئێران موڵه‌تی ئازادکردنی داراییه بلۆک کراوه‌کانی به ده‌ست هێنا، به بێ ئه‌وه‌ی که کۆتایی به پاڵپشتی له به‌شار ئه‌سه‌د، حه‌وسییه‌کانی یه‌مه‌ن و حیزبووڵای لۆبنان بێنێت. زیاتر له‌مه‌ش، له کاتێکدا هێزی ئێران به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات که وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین کێشه و گرفتن. ناڕه‌زایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌کان، لاوازی که‌رتی ئابوری و ته‌نانه‌ت دابه‌شبوون له‌و کێشانه‌یه که جیهانی عه‌ره‌ب پێوه ده‌ناڵێنێت.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش، پاش چوار ده‌یه ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئه‌مریکا، پێویستی واشنتن به تاران له زیادبوون دایه. ئه‌مریکا پێویستی به یارمه‌تی تاران بۆ پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌کانی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی سوریا و سه‌قامگیری له عێراق هه‌یه. چه‌ندین بابه‌تی سه‌ره‌کی له‌م شێوه‌یه وا ده‌کات که هێز و پێگه‌ی ئێران له ناوچه‌که به فه‌رمی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بناسێندرێت.
وه‌ک چۆن لایه‌نگرانی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ڕایده‌گه‌ێنن، لایه‌نی ئه‌رێنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی کردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێکی په‌یوه‌ندییه‌کانه له نێوان ئێران و ئه‌مریکا. ئه‌م که‌سانه ئازادبوونی سه‌ربازانی ئه‌مریکا و ئاڵ و گۆڕی به‌ندکراوه‌کان به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ناو ده‌به‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، ده‌ستبه‌سه‌ربوونی سه‌ربازانی هێزی ده‌ریایی هێشتا له لایه‌ن ئێرانییه‌کانه‌وه وه‌ک ئامرازاێکی بانگه‌شه به کار دێت. سیامه‌ک نمازی هێشتا ئازاد نه‌کراوه و هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ڕۆبرت لویسنۆن له به‌ر ده‌ستدا نییه. پێ ده‌چێت ئێران به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی، له‌م ڕێڕه‌وه که‌ڵک وه‌ربگرێت.
ڕاسته که ئامانج له ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، هاوسه‌نگی هێزی ناوخۆیی ئێران نه‌بووه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین هێمای به‌هێزبوونی له‌یه‌نه توندڕۆکانی ئێران ده‌بینرێت. بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به زیاتربوونی ژماره‌ی ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ئێران له سوریا، په‌سه‌ندنه‌کردنی شیاوبوونی کاندیده ڕیفۆرمخوازه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری بده‌ین.
ئه‌م خاڵانه پیشان ده‌دات که ئێران نه‌ک ته‌نیا ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له دژی ده‌سه‌ڵات و کاراکته‌ری ئایدۆلۆژیای خۆی نابینێت، به‌ڵکوو به ئامرزای به‌هێزبوونیشی ده‌زانێت. هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ئه‌و ده‌رفه‌ته به ئێران ده‌دات که کێشه ئابورییه‌کانی که‌م بکاته‌وه و به‌مه‌ش ئاستی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک به‌رزتر بکاته‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌توانین به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین که سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م لێدوان و هه‌ڵوێسته‌کان، هیچ یه‌ک له کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنیان تاکلایه‌نه ڕێکه‌وتنێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌م شێوه‌یه هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م ڕێکه‌وتنه تا ڕاده‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی تارانه و به هیچ شێوازێک بڕگه‌کانی و به‌ڵێنه‌کانی خۆی پێشێل ناکات.
سه‌رچاوه: cnn
وه‌رگێڕان: جام کوردی