جام کوردی:
به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه و ده‌رماڵه‌ی هاندانی تایبه‌ت، دوێنێ كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرۆك و به‌شێكیش له كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌لی تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری خاڵی سنووری نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ڕایگه‌یاند: “به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان و پاره‌ی هاندانی تایبه‌ت، ڕۆژی چوار شه‌ممه ، فه‌رمانبه‌رانی به‌شی شارستانی خاڵی سنوری په‌روێزخان مانیان گرت و بڕیاریانداوه نه‌ڕۆنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان” .وتیشی: “رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوینه‌وه و داواكاری فه‌رمانبه‌ره‌كانمان پێگه‌یاند، دواتریش داواكارییه‌كانمان له لیستێكدا بۆ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی نارد، به‌ڵێنمان پێ دراوه كه‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان بدرێته‌وه و پاره‌ی هاندانی تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانیان خه‌رج بكرێت“.
به‌ڕێوه‌به‌ری خاڵی سنووری نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بڕوایان به به‌ڵێنه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت نه‌بووه بۆیه مانیان گرتووه.ئارام سایه‌خان، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی خاڵی سنووری په‌روێزخان به خه‌ندانی وت: “به‌هۆی مانگرتنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌وه كاری پێویست بۆ بارهه‌ڵگره‌كان ناكرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه هیچ ئۆتۆمبێلێك نا‌توانیت بچێته خاكی ئێرانه‌وه” .
وتیشی: “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرۆك له خاڵی سنوری په‌روێزخان نزیكه‌ی 300 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه“.عه‌لی تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری خاڵی سنووری نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان باسی خراپی گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌رانیشی كرد و ڕایگه‌یاند: “فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه به‌هۆی خراپی گوزه‌رانی خێزانه‌كه‌یه‌وه گریاوه” .ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “به‌داخه‌وه كارێكی باش نیه ده‌روازه‌یه‌كی گومرۆكی دابخرێت و له هه‌مان كاتیش‌دا خه‌می بێ مووچه‌یی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌مێكی گه‌وره‌یه“.