جام کوردی:
سه‌رۆکی هه‌ر سێ ده‌زگای جێبه‌جێکار، یاسادانان و دادوه‌ری ئێران له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی ڕابردوو، ڕۆژی دووشه‌ممه 12ی ڕێبه‌ندان هاوکات له گه‌ڵ ده‌سپێکی جێژنه‌کانی تایبه‌ت به ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی کۆبوونه‌وه. کۆبوونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ده‌بێته هۆی ئاڵ و گۆڕکردنی بیر و ڕاکان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که، پێویستی دابین کردنی که‌شێکی گونجاو بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌شداری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشکه‌وتنی وڵات له بواره جیاجیاکاندا پیشان ده‌دات.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره به به‌شداری حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆمار، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و سادق ئامۆلی لاریجانی سه‌رۆکی ده‌زگای داد له دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به‌ڕێوه‌چوو. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا هه‌ر سێ سه‌رۆک، تاوتوێی گرنگترین پرس و بابه‌ته‌کانی تایبه‌ت به وڵاتیان کرد.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که ئه‌م سێ به‌رپرسه باڵایه پێکه‌وه کۆده‌بنه‌وه. له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ ته‌مه‌نی کابینه‌ی یانزه‌یه‌م، لانیکه‌م پێنج کۆبوونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام دراوه تا هه‌ماهه‌نگی زیاتری ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی جێبه‌جێکاری، یاسادانه‌ری و چاودێری خۆیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن.
یه‌کێک له درووشمه‌کانی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی، هه‌ماهه‌نگی و پێکه‌وه نزیکبوونی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که بوو و جه‌ختی له‌وه ده‌کرده‌وه که شێوازی هاوکاری نێوان سێ ده‌زگا باڵاکه‌ی وڵات پێویسته له پێناو دابین کردنی خواستی خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان بێت. پاش تێپه‌ڕبوونی 100 ڕۆژ به سه‌ر ته‌مه‌نی کابینه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که به‌ڕێوه‌چوو و تا ئێستاش له که‌شێکی سازێنه‌ر و به‌که‌ڵکدا درێژه‌ی هه‌بووه.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا به‌ستێنی ناهه‌ماهه‌نگی نێوان سێ ئه‌ستوونی سه‌ره‌کی حکومه‌ت له وڵات دابه‌زیوه و به‌رپرسانی باڵای وڵات، ڕێگای پێکه‌وه کارکردنیان بۆ گه‌شه و پێشکه‌وتنی داهاتوو هه‌ڵبژاردووه. ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی که له په‌یوه‌ندی نێوان سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که گرنگی هه‌یه، ڕێزلێنان و نه‌بوونی ده‌ستێوه‌ردانه له ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی هه‌ر ده‌زگا و لێک تێگه‌یشتنی ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی نێوانیان له ئه‌گه‌ری کێشه و گرفتی نێوانیان له داهاتوودا به دوور بێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، به درێژه‌پێدانی ئه‌م ڕه‌وته ئه‌رێنییه، هاودڵی و یه‌ک گوتاری که درووشمی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوییه، مسۆگه‌ر ده‌بێت.
وه‌ک چۆن ئاماژه‌ی پێدرا، کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که پیشانده‌ری هه‌ستێکی هاوبه‌شه بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی و ئه‌م ڕه‌وته‌ش ماوه‌یه‌که که کاریگه‌ری ئه‌رێنی خۆیی له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا پیشان داوه. بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به چاره‌سه‌ربوونی دۆسیه‌ی ناوه‌کی بده‌ین. به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین که له ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌مه‌نی دانوستانه‌کانی ناوه‌کی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دا بووه که زۆرترین پاڵپشیی له چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م دۆسیه کردووه و له ئاکامدا ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێرانه‌وه په‌سه‌ند کرا. هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ بابه‌ته، سه‌رۆکی ده‌زگای داد، به چه‌ندین جار له لێدوانه‌کانیدا پشتیوانی ته‌واوی خۆیی له دانوستانه‌کانی دۆسیه‌ی ناوه‌کی ڕاگه‌یاند. له‌م قۆناغه‌شدا و له پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، پێویستی مسۆگه‌ربوونی به‌رژوه‌ندییه نیشتمانییه‌کان وا ده‌کات که له چاوه‌ڕوانی کۆبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌رپرسانی باڵای وڵات بین.
ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه له قۆناغه جیاجیاکانی مێژووی وڵات، پێویستی هاوکاری، هاوبیری و هه‌ماهه‌نگی نێوان سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که زیاتر هه‌ستی پێ ده‌کرێت. ئێران به‌ره‌و دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نووس ساز ده‌ڕوات، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری که 7ی ڕه‌شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت، پێویست به‌وه ده‌کات که به‌رپرسانی باڵا، که‌شێکی ئارام و ته‌با له نێوان خۆیان بخوڵقێنن تا وڵات به‌ره‌و لوتکه‌ی پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن ببرێت.
خاڵێکی دیکه بۆ کاریگه‌ری هه‌ماهه‌نگی نێوان سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که له بواری پێشکه‌وتنی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه، خاڵێک که سه‌رۆک کۆمار له وته‌کانیدا جه‌ختی له سه‌ر کردووه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه گرنگترین په‌یامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی و برایانی لاریجانی بۆ پێویستی دابین کردنی هاودڵی و یه‌ک گوتاری له کۆمه‌ڵگای سیاسی و مه‌ده‌نی وڵات، یه‌که‌مایه‌تی وتووێژ و دانوستان و گرنگیدان به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و پێشکه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵات له پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئیدریس سلێمانی