جام کوردی:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری گونده‌کان له پارێزگای کرماشان وتی: هاوکات له گه‌ڵ جێژنه‌کانی ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، 221 پرۆژه به بودجه‌ی 65 ملیار و 700 ملیۆن ڕیاڵ له گونده‌کانی ئه‌م پارێزگایه به فه‌رمی ده‌کرێنه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جه‌لیل باڵایی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژانه له بواره‌کانی ئاوه‌دان کردنه‌وه، ڕێگا و بان، کشتووکاڵ، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئاو و …. به‌و قۆناغه گه‌یشتوون که گوندنشینان که‌ڵکی پێویستیان لێ وه‌ربگرن.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که سه‌رجه‌م پرۆژه‌کان له لایه‌ن دێدارییهکانهوه به ئه‌نجام گه‌یشتوون.
به پێی ئه‌وه‌ی که باڵایی ڕایگه‌یاندووه، زیاتر له هه‌زار گوندی پارێزگای کرماشان هێشتا نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی دێداری، به‌ڵام ئه‌مساڵ 100 ملیار ڕیاڵ بودجه‌یان بۆ ته‌رخان کرا و زۆربه‌ی پرۆژه‌کانیش هه‌ر له‌م گوندانه‌دا بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری گونده‌کان له پارێزگای کرماشان له درێژه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌یدا وتی: له سه‌ر ئاستی گشتی وڵات 100 کۆمپانیا به به‌شداری و پشکداری گوندنشینان له ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌که‌ونه بواری جێبه‌جێ کردن و کرماشانیش له‌م بواره‌دا ده‌بێته خاوه‌نی 13 پرۆژه که 3 پرۆژه له چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ند کردنی بانکی ناوه‌ندییه بۆ پێدانی قه‌رزی بانکی.
به وته‌ی باڵایی، ئه‌و 3 پرۆژه‌یه بریتین له، پرۆژه‌ی باخته‌ر تووتی پاوه، کۆمه‌ڵه‌ی به‌خێوکردنی ماسی شۆهه‌دای قه‌سری شیرین و تۆڕی وه‌به‌رهێنه‌رانی شیری دینه‌وه‌ره که هه‌زار و 66 ئه‌ندام و پشکداریان هه‌یه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی به‌ڕێوه‌به‌رانی شار و گونده‌کان، ناوه‌ندێکی زانستی له‌م مانگه‌دا به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه.
جه‌لیل باڵایی سه‌باره‌ت به به‌شێکی دیکه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کانی گونده‌کانی پارێزگای کرماشان وتی: جێبه‌جێ کردنی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی گونده‌کان به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندرووستی ئه‌وان به‌شێکی دیکه له خزمه‌تگوزارییه‌کانه که پێشکه‌ش به گوندنشینان ده‌کرێت. وتیشی: له‌م پرۆژانه‌دا پێداویستییه‌کان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه دابین ده‌کرێت و خه‌ڵکی گونده‌کانیش خۆیان ئیش و کاری کرێکاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌مه‌ش به‌شێک له تێچووی پرۆژه‌کان بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو بیمه‌ی گوندنشینانی به ههنگاوێکی دیکه‌ی گرنگیدان به ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان ناو برد و وتی: سه‌رجه‌م گوندنشینان به ته‌نیا 6 هه‌زار تمه‌ن ده‌توانن بیمه بکرێنه‌وه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێکی نه‌خوازراو تا ئاستی 20 ملیۆن تمه‌ن قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه.