جام کوردی:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که کتێبێک به ناوی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به خشته‌ی وانه‌کانی قوتابییه‌کان زیاد نه‌کراوه، وتی: ئه‌م بابه‌ته وه‌ک پاشکۆیه‌کی کتێبی مێژوو به ماوه‌ی چوار کاتژمێر به مه‌به‌ستی ئاشنایه‌تی قوتابیان له گه‌ڵ ئه‌م ڕێکه‌وتنه ئاماده کراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیسنا، عه‌لی ئه‌سغه‌ر فانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند که هه‌وڵ ده‌درێت له‌م پاشکۆیه‌دا قوتابیان به ته‌واوی له گه‌ڵ ورده‌کاری ئه‌م ڕێکه‌وتنه و ده‌سکه‌وته‌کانی ئاشنا بکرێن.
له ئێران ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئه‌م وڵاته و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 به به‌رجام ناسراوه.