جام کوردی:
سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان 7ی February به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته تاران.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئسپۆتنیک، ئه‌لکسیس سیپراس له ڕاگه‌ێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ڕۆژانی 7 و 8ی مانگی February له ئێران ده‌بێت.
بڕیاره‌که‌ی سیپراس بۆ سه‌ردانیکردنی ئێران، له میانه‌ی سه‌ردانی نیکۆس کۆتزیاس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان بۆ ئێران که له سه‌ره‌تای مانگی دسمبێری ڕابردوو ئه‌نجام درا، ڕاگه‌ێندرا به‌ڵام له‌و کاته‌دا به ته‌واوی ڕوون نه‌بوو که سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران که‌ی ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له سه‌ردانه‌که‌ی سیپراس بۆ تاران، گرێبه‌ست و یادداشتێکی لێک گه‌یشتن له بواری وزه‌دا واژۆ بکرێت.