جام کوردی:
ئێدوارد سنۆدن فه‌رمانبه‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که ئۆسامه بن لادن سه‌رکرده‌ی پێشووی قاعیده زیندووه و له کۆمه‌ڵه دوورگه‌ی باهاماس ژیان به سه‌ر ده‌بات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری مێهر، سنۆدن که به بڵاوکه‌ره‌وه‌ی به‌ڵگه‌کانی ویکیلیکس ناو نراوه، وتی: ئۆسامه بن لادن سه‌رکرده‌ی قاعیده زیندووه و مانگانه زیاتر له 100 هه‌زار دۆلار مووچه له ئه‌مریکا وه‌رده‌گرێت.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: من ناتوانم بڵێم که ئۆسامه بن لادن له ئێستادا له کوێ ده‌ژی، به‌ڵام له ساڵی 2013 له کۆمه‌ڵه دوورگه‌ی باهاماس له گه‌ڵ 5 هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی ژیان به سه‌ر ده‌بات.
سنۆدن ڕوونیکرده‌وه: هه‌واڵی کوژرانی بن لادن له لایه‌ن ئه‌مریکاوه به ته‌واوی درۆیه. بن لادن له ساڵی 2013 بۆ باهاماس گوازراوه‌ته‌وه و له‌وێدا له گه‌ڵ ژن و منداڵه‌کانی ده‌ژی و من سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌ڵگه‌ی پێویستم له به‌رده‌ستدایه و له داهاتوودا کتێبێکی له سه‌ر ده‌نووسم.
شایانی ئاماژه‌یه ئێدوارد سنۆدن له فه‌رمانبه‌رانی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیارییه نهێنییه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه هه‌ڵاتووه و له ئێستادا له ڕووسیایه. ئه‌مریکا له ساڵی 2011 له کرده‌وه‌یه‌کدا له شاری ئایبهت ئاوای پاکستان هه‌واڵی کوژرانی ئۆسامه بن لادنی ڕاگه‌یاند و پاش ئه‌مه‌ش بڵاو کراویه‌وه که ته‌رمه‌که‌یان خستووه‌ته ده‌ریا.