مورته‌زا عیبادی، سهرکنسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر له‌م وتووێژه‌دا شرۆڤه‌ی دوایین سه‌فه‌ری لێژنه‌ی پزیشکی ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی به‌گێڕانه‌وه لهکوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 29ی ژنیبێر لێژنه‌یه‌کی پزیشکی ئێرانی له چوارچێوه‌ی هاوکارییه‌کانی پزیشکی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌فه‌ریان کرده هه‌ولێر و له به‌یانی ڕۆژی دواتره‌وه به‌خۆڕایی له نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌م شاره‌دا خه‌ریکی ده‌رمانکردنی نه‌خۆشان بوون. به‌بیانووی ئه‌م سه‌فه‌ره‌وه وتووێژێکی کورتمان له‌گه‌ڵ مورته‌زا عیبادی سهرکنسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به گه‌شتیار ده‌رمانی و خزمه‌تگوزاری پزیشکانی ئێرانی بۆ شارومه‌ندانی هه‌رێمی کوردستان ساز داوه که له‌درێژه‌دا ده‌یخوێننه‌وه:
تکایه سه‌باره‌ت به ورده‌کارییه‌کانی سه‌فه‌ری لێژنه‌ی پزیشکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی ئاراسته‌ی شارومه‌ندانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه بۆمان بڵێن؟
به‌هۆی خواستی دوولایه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی پزیشکی که له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌ت سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زیری ته‌ندروستی و ده‌رمان و پارێزگاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ته‌ندروستی، گرووپی پزیشکی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش سه‌فه‌ره‌کانی ڕابردوو، ڕۆژی هه‌ینی 29ی ژنێبر به‌سه‌رپه‌رشتی ڕێکخراوه‌ی فریاڕهسانی ڕازی و به‌پێشوازی ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تی و دوکتۆر سامان حوسێن به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی و ده‌رمانی هه‌ولێر گه‌یشتنه فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌و شاره. ئه‌م گرووپه پێکهاتبوون له 10 پزیشکی پسپۆڕ له بواره‌کانی پزیشکی چاو، منداڵان، ژنان و زاوزێ و نه‌زۆکی، گشتی، پێست، شکستهبهنی، بێهۆشی، پسپۆڕی ژووری نه‌شته‌رکاری و تاقیگه. پزیشکانی ئێرانی ڕۆژه‌کانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی چۆمان و دووشه‌ممه تا دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای سۆران به ناوه‌ندایه‌تی دیانا کاری پزیشکی ده‌که‌ن.
تکایه سه‌باره‌ت به پێشینه‌ی سه‌فه‌ری لێژنه‌کانی پزیشکی ئێرانی بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆمان بڵێن؟
خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، بڕوایان به توانای پزیشکانی ئێرانی و توانا و لێهاتووییان هه‌یه و له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌رکی ئیسلامی و مرۆڤانه و خواستی دوولایه‌ن بوونه هۆی ئه‌وه‌یکه ئاڵوگۆڕی لێژنه‌ی پسپۆڕ له‌نێوان هه‌ر دوولا ده‌ست پێ بکات. له‌م ڕووه‌وه تا ئێستا چه‌ندین گرووپی جۆراوجۆر ڕۆشتوونه‌ته شاره‌کانی هه‌رێم وه‌ک که‌لار، کفری، هه‌ڵه‌بجه، پێنجوێن، چه‌مچه‌ماڵ، قڵادزێ، شه‌قڵاوه، به‌حرکه و سلێمانی و پێشوازی گه‌رم و گوڕیشیان لێ کراوه.
چونکه خه‌ڵکی شاره‌کانی هه‌رێم له قه‌زا چکۆله‌کان پزیشکی پسپۆڕیان له‌به‌رده‌ست نییه، هه‌وڵ دراوه تا پزیشکانی ئێرانی زیاتر خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه ئاراسته بکه‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه مرۆدۆستانه وێڕای زیادکردنی توانای خه‌ڵک بۆ گه‌یشتن به پزیشکی پسپۆڕ، بۆته هۆی دانوستان و پێوه‌ندی زیاتری پزیشکانی ئێرانی و پزیشکانی خۆماڵی ئه‌م ناوچه‌گه‌له.
بۆ گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیارده‌رمانی چیتان کردووه و ئاسانکارییه‌کانی کنسوولخانهی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی و هه‌ولێر له‌م بواره‌دا بۆ شارومه‌ندانی هه‌رێمی کوردستان چۆن بووه؟
بڕوای شارومه‌ندانی هه‌رێمی کوردستان به پێشکه‌وتنه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئاستێکی به‌رزدایه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌یکه زۆرێک له نه‌خۆشانی هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمانی سه‌ردانی ئێران بکه‌ن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی ئێران له‌هه‌ولێر و سلێمانی وێڕای ناساندنی سه‌نته‌ره‌کانی پزیشکی، بۆ ده‌رکردنی ڤیزا له خێراترین کات و ئاسانکاری کاری هاتوچۆ و زیادکردنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی بۆ 6 گه‌شت له حه‌فته‌دا ئاماده‌کاری ته‌واوییان کردووه. ئه‌ڵبه‌ت ناساندنی نووسینگه‌کانی ڕێپێدراوی گه‌شتیارده‌رمانی یه‌ک له که‌موکوڕییه‌کانی گهشتیاردهرمانییه که ده‌بێ وێڕای ناساندنی نه‌خۆشخانه‌کان و چاودێری گونجاو، ئاوڕی تایبه‌تیان له‌سه‌ر بدرێته‌وه.
هه‌موو ساڵێک نه‌خۆشانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمان سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن، ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران خزمه‌تگوزاری تایبه‌تی له‌نێوخۆی وڵات و یان هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌م قوربانیانه کردووه؟
بریندارانی کیمیاباران، برینی هاوبه‌شی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێرانن. کیمیابارانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی دیکه، ڕۆژه تاڵه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه که به‌داخه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چاویان له‌سه‌ر داپۆشرا. نه‌خۆشانی کیمیاباران و به‌رپرسانی ناوچه‌که، به‌رده‌وام سپاس و ستایشی هه‌وڵه‌کانی ئێرانیان بۆ ڕاگه‌یاندنی په‌یامی خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی هه‌ڵه‌بجه و خزمه‌تگوزاری ئێران به‌م خه‌ڵکه کردووه. له‌م ڕووه‌وه خزمه‌تگوزاری به‌م به‌ڕێزانه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه گرووپی تایبه‌تی پزیشکانی ئێرانی له‌چه‌ندین نۆره‌دا له‌هه‌رێم ئاماده‌بوونیان هه‌بووه و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رکه‌وتووانی کیمیاباران بۆ تاران له‌نێوان نوێنه‌رایه‌تی ئێران و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێم به‌رنامه‌ی پێویست داڕێژراوه، به‌جۆرێک که نه‌خۆشان پاش ئه‌وه‌ی ده‌گه‌نه تاران خێرا له‌لایه‌ن تیمه پسپۆڕه‌کانه‌وه پشکنین و ده‌رمانیان بۆ ده‌کرێت.
وتووێژ: حه‌سه‌ن ساڵحی