
جام کوردی:
گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی قه‌یرانی سوریا پیشانی داوه که کاراکته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌م کایه، گۆڕینی بنه‌ڕه‌تییان به سه‌ردا هاتووه. هه‌روه‌ها پیشانی دا که لایه‌نێک له ئاسمانی خه‌یاڵه‌کاندا ده‌ژی، به‌و پێیه‌ی که ڕایانده‌گه‌یاند قه‌یرانی سوریا به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمێک به‌ده‌ر له ململانێ ناوخۆییه‌کان، واته له نێوان ئۆپۆزسیۆنی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش به‌م هۆیه‌وه ده‌ڵێین که له‌م ڕۆژانه‌دا گریان و شیوه‌نی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌بینین که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی پێشووی نییه و ده‌ستی له هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌ڵگرتووه و گۆڕانکاری به‌رچاو له هه‌ڵوێسته‌کانیدا به‌دی ده‌کرێت. بۆ پاساوی ئه‌مه‌ش وا ده‌ڵێن که واشنتن گوشاری زۆری خستووه‌ته سه‌ر نه‌یارانی دیمه‌شق که به‌شداری له دانوستانه‌کانی ژنێڤ 3 بکه‌ن که له ژێر چاودێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستیپێکردووه.
که‌سانێک که له سه‌ر ڕیفراندۆم له ده‌ره‌وه‌دا مه‌رجیان به‌ستبوو، ده‌ڵێن که پاش په‌یوه‌ندییه‌کانی جۆن کێری له گه‌ڵ ئه‌وان به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون که واشنتن به‌ڵێنه‌کانی پێشووی پشت گوێ خستووه و چیدی وه‌ک جاران ئه‌و هه‌ڵوێسته توندانه‌ی واشنتن به‌دی ناکرێت که پێداگرییان له ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د ده‌کرد و ڕایانده‌گه‌یاند به‌شار ئه‌سه‌د شه‌رعییه‌تی سیاسی نه‌ماوه و پێویسته واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت. له ئێستادا نه‌یارانی دیمه‌شق ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن که ئه‌وان وه‌ک کارتێکی گوشار به‌رامبه‌ر به ئێران و ڕووسیا به کار ده‌گیرێن و پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا له چه‌ندین دۆسیه‌ی وه‌ک ئۆکرانیا و وزه‌ی ناوه‌کی ئێران به ئامانجه‌کانی گه‌یشت، چیدی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئه‌و گرنگی و بایه‌خه‌ی بۆ ئه‌وان نه‌ماوه و به پێویستی نازانن درێژه به پاڵپشتییه‌کانی خۆیان بده‌ن. ته‌نانه‌ت له‌مه‌ش زیاتر ئه‌وه‌یه که گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئێران و ڕووسیا هه‌ڵکردووه که چالاکییه سه‌ربازییه‌کانیان له سوریا له ژێر ناونیشانی شه‌ڕی دژ به تیرۆر په‌ره پێ بده‌ن.
له گریان و شیوه‌نی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ده‌ر، ئه‌وان له‌وه‌دا به‌رپرسن که سوریا باوه‌شی بۆ یارمه‌تییه‌کانی ئێران و ڕووسیا کردووه‌ته‌وه. حکومه‌تی دیمه‌شق به هاوکاری ئه‌م دوو وڵاته هێزێکی دیکه‌ی وه‌رگرتووه و ده‌توانێت به‌ره‌نگاری هه‌وڵه تێکده‌رانه‌کانی چه‌ندین وڵاتی وه‌ک تورکیا ببێته‌وه. ئه‌مریکا ئیدی ده‌ستی له نه‌یارانی سوریا شتووه و به هێزه‌کانی ده‌ره‌وه دڵخۆش ده‌بێت، هه‌ر لایه‌نێک که به هێزه‌کانی ده‌ره‌وه دڵخۆش بێت خولیا و چاره‌نووسی له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و هێزانه گرێ ده‌درێت و هێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر کات که پێویست بکات له هاوکێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا به ئاسانی ده‌یانفرۆشن. له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که هیچ لایه‌نێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا که له لێکدانه‌وه ستراتژییه‌کانی وڵاتانی زلهێز شوێنیان نابێته‌وه، له داهاتووی ستراتژیکی ناوچه‌که‌شدا پێگه‌یه‌کیان نابێت. له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو سه‌لمێندراوه که حکومه‌تی ئه‌سه‌د به چه ڕاده‌یه‌ک له هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌که‌دا گرنگی هه‌یه و ئه‌م ڕاستییه له ئێستادا بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ش که پێشتر گومانیان له سه‌ر ئه‌مه بووه، وه‌ک وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوون بووه‌ته‌وه.








