جام کوردی:
ده‌ره‌نجامی نوێترین ڕاپرسی له ویلایه‌تی ئایۆوا پیشان ده‌دات که هیلاری کلینتۆن و دوناڵد ترامپ له کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له هه‌ل و مه‌رجێکی باشتردان.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ئسپوتنیک، دوناڵد ترامپ له نوێترین ڕاپرسی به له سه‌دا 28ی ده‌نگه‌کان که‌وتووه‌ته پێشی ڕکابه‌ره‌کانی له پارتی کۆماریخواز.
ته‌د کرۆز سیناتۆری ویلایه‌تی تێگزاس و کاندیدی دیکه‌ی کۆماریخوازه‌کان به مسۆگه‌رکردنی له سه‌دا 23ی ده‌نگه‌کان پله‌ی دووه‌می به ده‌ست هێناوه.
مارکۆ ڕبیۆ سیناتۆری ویلایه‌تی فلۆریدا به له سه‌دا 15ی ده‌نگه‌کان له پله‌ی سێهه‌مدایه و بن کارسۆنی خانه‌نشین کراو به له سه‌دا 10ی ده‌نگه‌کان له پله‌ی دواتر ناوی هاتووه.
له به‌ره‌ی دیمۆکراته‌کان هیلاری کلینتۆن به له سه‌دا 45ی ده‌نگه‌کان له پله‌ی یه‌که‌م و برنی سندرز سیناتۆری ویلایه‌تی ورمونت له سه‌دا 42ی ده‌نگه‌کانی مسۆگه‌ر کردووه و له پله‌ی دووه‌م ناوی هاتووه.
کاندیده‌کانی دیکه به جیاوازییه‌کی زۆر له پاش هیلاری و سندرزهوه ناویان هاتووه.
ده‌ره‌نجامی ئه‌م ڕاپرسییه له سه‌رووبه‌ندی یه‌که‌م ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی کاندیدی کۆتایی دیمۆکرات و کۆماریخوازه‌کانه له ویلایه‌تی ئایۆوا.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا بۆ مانگی نۆڤمبێر پلانی بۆ داڕێژراوه.