جام کوردی:
سه‌ردانه‌که‌ی دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کیشوه‌ری سه‌وز، ده‌سکه‌وتی گرنگ و جۆربه‌جۆری هه‌بووه. هاوکات له گه‌ڵ واژۆکردنی چه‌ندین گرێبه‌ستی هاوکاری به بڕی 50 ملیار دۆلار له بواری ئابوری، ئه‌م سه‌ردانه ده‌سکه‌وتی گرنگیشی له بواری سیاسی و فه‌رهه‌نگیدا هه‌بووه.
وه‌ک چۆن که چاوه‌ڕوان ده‌کرا سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌ورووپا به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات و ڕۆحانی و 120 هاوڕێی به جانتا پڕه‌که‌یانه‌وه گه‌ڕانه‌وه تارانی پایته‌خت. له‌م سه‌ردانه پێنج رۆژه‌دا که بۆ ئیتالیا، ڤاتیکان و فه‌رانسه بوو، چه‌ندین گرێبه‌ستی هاوکاری له بواره جۆربه‌جۆره‌کان به واژۆ گه‌یشت.
ده‌سکه‌وته‌کانی ئێستا ده‌ره‌نجامی هه‌وڵ و تێکۆشانێکه که زیاتر له دوو ساڵ سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی دۆسیه‌ی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 له ئارادا بوو، تا ئه‌وه‌ی که پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا، به‌ستێنی گۆڕانکاری و پێویستی هاوکاری له په‌یوه‌ندییه‌کان دابین کرا، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی که به هۆی سزا و گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی دژ به ئێران به‌ره‌و ساردی و ئاڵۆزی ڕۆیشت. له‌م ڕووه‌شه‌وه، ته‌نیا 11 ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنی جێبه‌جێ کردنی فه‌رمی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، وڵاتانی ئه‌ورووپی خۆشحاڵ له‌م بابه‌ته، میوانداریه‌تییان له سه‌رۆکی کابینه‌ی یانزه‌یه‌م و شانده‌که‌ی یاوه‌ری کرد.
ڕۆحانی به یاوه‌ری شاندێکی باڵا له یه‌که‌م هه‌نگاودا سه‌ردانی ئیتالیای کرد و پاش چاوپێکه‌وتن و کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران له گه‌ڵ خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌کان، بازرگانان و سه‌رمایه‌دانه‌رانی ئیتالیا، 14 گرێبه‌ستی هاوکاریی به بڕی زیاتر له 18 ملیار دۆلار واژۆ کرد. ئه‌م گرێبه‌سته هاوکارییانه له بواره‌کانی گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسن و ده‌ریایی، هاوکاری فێرکاری و پزیشکی، بازرگانی، کشتووکاڵ و … بووه. له‌م بواره‌دا، گرێبه‌ستی بنیات نانی هێڵی بۆری 2 هه‌زار کیلۆمه‌تری له گه‌ڵ یه‌کێک له لقه‌کانی کۆمپانیای نه‌وتی ” انی” به یه‌کێک له گرنگترین گرێبه‌سته‌کانی ئه‌م سه‌ردانه هه‌ژمار ده‌کرێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، ئێران و ئیتالیا ڕاگه‌ێندراوێکی سیاسی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به داڕشتنی نه‌خشه ڕێگایه‌کی گشتی بۆ هاوکاری نێوانیان بڵاو کرده‌وه.
ئه‌م ده‌سکه‌وته ئابوری و بازرگانییانه به ته‌نیا به ئیتالیاوه سنوردار نه‌بووه و به‌ره‌و وڵاتی فه‌رانسه‌ش درێژه‌ی پێدرا. له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆک کۆمارانی ئێران و فه‌رانسه 20 گرێبه‌ستی هاوکارییان واژۆ کرد، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی که به بڕی 33 ملیار دۆلار مه‌زنده کراوه. گرێبه‌ستی هاوکاری له گه‌ڵ چه‌ندین کۆمپانیای وه‌ک “پیژۆ سیترۆئن “، ” ئێرباس ” و ” تۆتاڵ ” له ڕیزی گرنگترین گرێبه‌سته‌کاندا هاتوون. له گرێبه‌ستی نێوان کۆمپانیاکانی پیژۆ سیترۆئن و ئێران خۆدڕۆ، سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنانی ساڵانه 200 هه‌زار ئۆتۆمبێل ڕێکه‌وتن کراوه. به پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه 436 ملیۆن دۆلارییه، یه‌که‌م ئۆتۆمبێل له ساڵی 2017 به‌رهه‌م دێت. گرێبه‌ستی گرنگی دیکه‌ش له گه‌ڵ کۆمپانیای تۆتاڵ بووه که تێیدا بڕیار دراوه پاڵاوگه‌کانی فه‌رانسه و ئه‌ورووپا نه‌وت له ئێران بکڕن. هه‌روه‌ها بڕیار درا که ئه‌م کۆمپانیایه ده‌فرایه‌تییه پیشه‌سازییه‌کانی نه‌وتی ئێران بۆ چۆنیه‌تی به‌شداری داهاتووی تاوتوێ بکات. گرێبه‌ستی دیکه که به گرنگییه‌وه سه‌یر کراوه، له بواری فڕۆکه‌وانیدا بووه که به پێی ڕێکه‌وتنی هه‌ر دوو لایه‌ن، کۆمپانیای ئێرباس 114 فڕۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ڕاده‌ستی کۆمپانیا فڕۆکه‌وانی ئێران ئێر ده‌کات. چه‌ندین خزمه‌تگوزاریی وه‌ک مه‌شق و ڕاهێنانی فڕۆکه‌وانان و چۆنیه‌تی نۆژه‌ن کردنه‌وه و که‌ڵک وه‌رگرتن له فڕۆکه‌کان له بڕگه‌کانی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ئێران و لایه‌نی ئه‌ورووپییه. واژۆکردنی گرێبه‌ستی نێوان کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئێران و کۆمپانیای هێڵی ئاسنی حکومی فه‌رانسه و هه‌روه‌ها چه‌ندین گرێبه‌ستی دیکه له بواره‌کانی ته‌ندرووستی، کشتووکاڵ، ژینگه و …. له ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌ردانه گرنگه‌که‌ی ڕۆحانی بۆ ئه‌ورووپا هه‌ژمار ده‌کرێن. تێڕوانینمان به‌م گرێبه‌ستانه پیشان ده‌دات پرسه ژێرخانییه‌کان که له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و ئابوری ئێران یه‌ک بگرێته‌وه، له به‌رچاو گیراوه. به‌م پێیه‌ش، ئه‌و وڵاتانه‌ی که بازڕه‌کانی ئێرانیان وه‌ک شوێنی ساغکردنه‌وه‌ی کاڵا بێ کوالیتییه‌کانی خۆیان به کار ده‌هێنا، له قۆناغی داهاتوودا و له کێبه‌ڕکێ له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه پێویستییان به پێداچوونه‌وه به ستراتیژه بازرگانییه‌کانی خۆیان هه‌یه.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م سه‌ردانه نابێت به ته‌نیا به به‌شی ئابوری – بازرگانییه‌وه سنوردار بکرێت، به پێچه‌وانه‌وه، ده‌رکه‌وته سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی گرنگی و بایه‌خی زۆرتریان ده‌بێت. چاوپێکه‌وتنی ڕۆحانی له گه‌ڵ پاپ فرانسیس ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی جیهان به گرنگترین به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆحانی بۆ ئه‌ورووپا داده‌نرێت که پاش 16 ساڵ له نێوان سه‌رۆک کۆمارێکی ئێران و ڕێبه‌رێکی مه‌زهه‌بی کاتۆلیکه‌کان ئه‌نجام دراوه. کاردانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی ڕۆحانی و پاپ له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندووتیژی و هه‌روه‌ها پێویستی هه‌وڵێکی هه‌مه‌لایه‌نه به ئامانجی جێگیربوونی ئاشتی و سه‌قامگیری له جیهان، بێ گومان کاریگه‌ریی له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌بێت. وێڕای ئه‌وه‌ی که یارمه‌تیده‌ری باشتربوونی وێناکردنی ئێران له کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌بێت و هه‌وڵه‌کانی هه‌ندێک وڵات به تایبه‌ت ڕژێمی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به مه‌ترسیداربوونی ئێران پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه. له لایه‌که‌وه، پاش ئه‌م سه‌ردانه سه‌هۆڵی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و 28 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌ورووپا ئاو کرایه‌وه و له وه‌رزێکی نوێ‌دا، گه‌شه و په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به چاو ده‌بینین. گومان له‌وه‌دا نییه که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌بێته هۆی زیاتربوونی کاریگه‌ری سیاسی و ئابوری ئێران له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیهان.
به هۆی پێگه‌ی باڵای ئیتالیا و فه‌رانسه له یه‌کێتی ئه‌ورووپا له داهاتوویه‌کی نزیکدا وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندام له‌م یه‌کێتییه ده‌که‌ونه ڕیزی گرێبه‌سته‌کان له گه‌ڵ ئێران. باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ئه‌ورووپا کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که‌ش ده‌بێت. به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پرۆسه‌یه‌کی هاوکاری جیهانی ده‌وێت، به باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و وڵاتانی ئه‌ورووپی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، توندووتیژی و توندڕۆیی خێراتر ده‌بێت و ڕه‌نگه ببێته هۆی چاره‌سه‌ربوونی خێرای چه‌ندین قه‌یرانی وه‌ک سوریا، عێراق، یه‌مه‌ن و لۆبنان.