جام کوردی:
کۆشکی سپی ڕایگه‌یاندووه که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕۆژی چوارشه‌ممه مزگه‌وتێک له نزیک بالتیمۆر به سه‌ر بکاته‌وه و داوای ئازادی مه‌زهه‌بی بکات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه، ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی ئۆبامایه بۆ مزگه‌وتێک له ناوخۆی ئه‌مریکا و له کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که موسڵمانانی دانیشتووی ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێک لێدوان و ئازاری دژ به خۆیان بوونه‌ته‌وه و به‌شێکی ئه‌مه‌ش بۆ لێدوانه‌کانی دوناڵد ترامپ له پارتی کۆماریخواز ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌رپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاندووه: باراک ئۆباما سه‌ردانی مریله‌ند ده‌کات تا مزگه‌وتی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی بالتیمۆر به سه‌ر بکاته‌وه و ڕێز له به‌شداری موسڵمانانی ئه‌مریکا له کاروباری وڵات بگرێت و جارێکی دیکه جه‌خت له سه‌ر گرنگی ئازادی مه‌زهه‌بی بکاته‌وه.
ئه‌م مزگه‌وته له شاری کیتنزۆیل له ڕۆژئاوای بالتیمۆر دایه.
به‌رپرسه‌که‌ی کۆشکی سپی له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه: ئۆباما له گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی بالتیمۆر کۆده‌بێته‌وه و وتارێک سه‌باره‌ت به گرنگی وه‌فاداری به بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی وڵات، ئیدانه‌کردنی توندووتیژی و پارێزه‌ری له ئازادی مه‌زهه‌بی ئه‌مریکا پێشکه‌ش ده‌کات.
پاش هێرشه خوێناوییه‌کانی کۆتایی ساڵی ڕابردووی پاریس و سن برناردینۆ له ویلایه‌تی کالیفۆڕنیا که له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ئه‌نجام درا، ترامپ وه‌ک کاندیدێکی کۆماریخوازه‌کان داوای قه‌ده‌غه‌کردنی هاتنی موسڵمانانی بۆ ئه‌مریکا کرد.
ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که هه‌ندێک وێنه‌ی له ته‌له‌فزیۆندا بینیوه که تێیدا پاش هێرشه‌کانی 11ی سپتمبێری ئه‌مریکا، موسڵمانان له ویلایه‌تی نیۆجرسی ئاهه‌نگیان گێڕاوه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌مه‌ی پشتڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که هێرشه‌کان بۆ سه‌ر موسڵمانانی ئه‌مریکا ڕووی له زیادبوون کردووه داوایان له باراک ئۆباما کردووه تا سه‌ردانی مزگه‌وتێک بکات و داوای پشوودرێژی و دان به خۆداگرتن له‌وان بکات، وه‌ک ئه‌و کاته‌ی که جۆرج بۆش سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا چه‌ند ڕۆژ پاش هێرشه‌کانی 11ی سپتمبێر سه‌ردانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی کرد و وتی: ئیسلام ئایینی ئاشتییه.
ئۆباما له سه‌ردانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چووه‌ته مزگه‌وته‌کان، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جاره که به نیازه سه‌ردانی مزگه‌وتێک له ناوخۆی وڵاته‌که‌ی بکات.
کۆمه‌ڵگای ئیسلامی بالتیمۆر له ساڵی 1969 له لایه‌ن چه‌ندین بنه‌ماڵه‌وه دامه‌زراوه و ڕۆژ به دوای ڕۆژ په‌ره‌ی پێدراوه و له ئێستادا له قوتابخانه، باغچه‌ی ساوایان و بنکه‌یه‌کی ته‌ندرووستی پێکهاتووه.