جام کوردی:
ئیسرائیل به چه‌ندین هۆکار ژێرخانه‌کانی داعش به‌هێز ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسرائیل له 5 ساڵی ڕابردوو سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی له پێناو ئاژاوه‌گێڕی و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه و شه‌ڕی تائیفی له نێوان موسڵمانان به کار هێناوه و شه‌ڕی سوریاش به‌م ئامانجه بووه.
به‌رپرسانی ته‌ل ئه‌بیب پرسی سه‌قامگیری ناوخۆیی خۆیان له شه‌ڕ و ئاڵۆزی ناوچه‌که و ناکۆکی نێوان موسڵمانان ده‌بینن و به‌م بۆنه‌شه‌وه پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستی و ته‌کفیرییه‌کان به هۆکاری ده‌سته‌به‌ربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری خۆیان ده‌زانن.
ڕژێمی زایۆنیستی وه‌ک گه‌وره‌ترین پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوه‌چه‌که ده‌ناسرێت و به کرده‌وه ڕه‌شه‌کانی خۆی ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره کردووه‌ته‌وه و له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ماهه‌نگی ئیسرائیل و داعش پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نه به ئامانجی سه‌قامگیری داگیرکه‌رانی قودس.
ڕۆژنامه‌ی الاخبار له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئیسرائیلی: په‌یوه‌ندی ئارام له نێوان ئیسرائیل و داعش له ئارادایه
ڕۆژنامه‌ی الاخبار چاپی لۆبنان، ڕایگه‌یاندووه: لێدوانه‌کانی به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازی ئیسرائیل له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئه‌م ڕژێمه له به‌رامبه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌رای ناوه‌ته‌وه. ئه‌م لێدوانانه جارێکی دیکه هه‌ڵوێستی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر ئه‌م گرووپه‌دا ڕووبه‌ڕووی پرسیار ده‌کاته‌وه.
ئه‌م سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌ی ئیسرائیل وتی: ئیسرائیل ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، ده‌توانێت به‌ره‌نگاری داعش ببێته‌وه، به‌ڵام خۆی ئه‌م پرسیاره ده‌کات که داهاتووی ئه‌م هه‌نگاوه چی ده‌بێت؟ ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئیسرائیل ده‌ڵێت که هه‌ڕه‌شه‌کانی پاش ئه‌مه چی ده‌بن. به‌م هۆیه‌شه‌وه ئیسرائیل سیاسه‌تی به‌رگری له به‌رامبه‌ر ئه‌م گرووپه‌دا ده‌گرێته به‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ئارام له گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا له ئارادایه.
ئه‌ڵبه‌ت موشه یه‌علوون یه‌کێکی دیکه له به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل پێی وایه: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له نێوان ئێران و داعش، یه‌کێک هه‌ڵبژێرین، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وا داعش هه‌ڵده‌بژێرین.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که به‌رپرسانی ته‌ل ئه‌بیب له په‌ره‌سه‌ندنی داعش له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌که‌ن و پاڵپشتیشی لێ ده‌که‌ن.
سیاسه‌تی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر داعش، پشتیوانی لۆجستیکی، دارایی، پزیشکی، سه‌ربازی و فێرکارییه
به پێچه‌وانه‌ی لێدوانی به‌رپرسه‌که‌ی ڕژێمی زایۆنیستی که پێی وابوو سیاسه‌تی ته‌ل ئه‌بیب له به‌رامبه‌ر داعش، کۆنتڕۆڵ و به‌رگرییه، ده‌توانین بڵێین که کرده‌وه‌کانی ئه‌م ڕژێمه له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوو و به تایبه‌ت ئه‌م دوو ساڵه پیشانی داوه که سیاسه‌تی زایۆنیسته‌کان له به‌رامبه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعش، پشتیوانی لۆجستیکی، دارایی، پزیشکی، سه‌ربازی و فێرکارییه.
سه‌باره‌ت به پشتیوانی لۆجستیکی ده‌توانین ئاماژه به‌م خاڵه بده‌ین که هه‌ر کات تیرۆریسته‌کانی داعش و به‌ره‌ی نوسره پاشه‌کشه‌یان له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیان ده‌کرد هێزی ئاسمانی ئیسرائیل پشتیوانی ئه‌وانی ده‌کرد و نیوه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی دوو ساڵی ڕابردووی سوریا به هۆی پشتیوانییه‌کانی ئیسرائیل له گرووپه‌کانی داعش و به‌ره‌ی نوسره بووه.
بنیامین نتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل له لایه‌که‌وه ده‌ڵێت شه‌ڕ له پشت درگاکانی ته‌ل ئه‌بیبه و له لایه‌کی دیکه‌وه له نه‌خۆشخانه‌کانی شارۆچکه‌کانی سه‌فد، نه‌هاریا و … له تیرۆریسته‌کانی بریندار له شه‌ڕی سوریا پێشوازی ده‌که‌ن.
ماڵپه‌ڕی Global Research ڕایگه‌یاندووه: به پێی به‌ڵگه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له 18 مانگی ڕابردوو، هێزه‌کانی به‌رگری ئیسرائیل ناسراو به Israel Defence Force په‌یوه‌ندییه‌کی ڕێکخراوه‌ییان له گه‌ڵ گرووپه چه‌کداره‌کانی سوریا به تایبه‌ت گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌بووه. ڕۆژنامه‌ی هائارتس Haaretz له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه: به پێی به‌ڵگه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کی نزیک له نێوان گرووپه چه‌کداره‌کانی سوریا و سوپای ئیسرائیل بوونی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی i24news سه‌باره‌ت به یارمه‌تی گرووپه ته‌کفیرییه‌کان له لایه‌ن ڕژێمی ئیسرائیله‌وه ده‌نووسێت: به پێی ڕاپۆرته‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له مانگی مارسی 2013، ئیسرائیل بریندارانی شه‌ڕی سوریای به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌کانی شارۆچکه‌کانی سه‌فد و نه‌هاریا گواستووه‌ته‌وه.
ئیسرائیل وه‌ک یه‌کێک له دوژمنانی به‌ره‌ی خۆڕاگری له ناوچه‌که سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی له پێناو دژایه‌تی کردنی سوپای سوریا و هێزه‌کانی حیزبووڵای لۆبنان به کار دێنێت و بۆردومانی چه‌ندین ناوچه‌ی سوریا به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌مه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ڕژێمه چاوی به سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپای سوریا و هێزه‌کانی پارێزه‌ری ئه‌و وڵاته هه‌ڵنایه‌ت.
ئیسرائیل له به‌یت المقد‌س چی ده‌وێت؟
ئیسرائیل به‌نیازه ژێرخانه‌کانی داعش به‌هێزتر بکات و نایه‌وێت ئه‌م گرووپه له ناو ببرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به له‌ناوچوونی داعش، جارێکی دیکه ناوچه داگیرکراوه‌کانی فه‌ڵه‌ستین ده‌بنه جێی سرنجی جیهانیان و ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که ئیسرائیل له بیت المقد‌س نیازی چی هه‌یه؟ به‌رپرسانی ته‌ل ئه‌بیب ئه‌وه‌یان پێ قبووڵکراو نییه که پرسی ناوچه داگیرکراوه‌کان جارێکی دیکه ببێته هۆی گرنگی ناوه‌نده جیهانییه‌کان و یه‌کێک له هۆکاره‌کانی پشتیوانی ئه‌وان له داعش بۆ ئه‌م نیگه‌رانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ته‌ل ئه‌بیب ده‌یه‌وێت جیهان داعش وه‌ک کێشه‌ی سه‌ره‌کی بزانێت و مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م گرووپه وایان لێ بکات ده‌رفه‌تی وایان نه‌بێت پرسی کێشه‌کانی ئیسرائیل له ناوچه‌که‌دا تاوتوێ بکه‌ن.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش، ئیسرائیل له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا به هه‌بوونی ده‌یان بۆمبی ناوه‌کی، سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره و هه‌مووان ده‌زانن که سوپای ڕژێمی زایۆنیستی له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو ئاگری چه‌ندین شه‌ڕی گه‌وره‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵگیرساندووه. به واتایه‌کی باشتر، له‌ناوچوونی داعش، جارێکی دیکه کێشه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌که‌دا زیندوو ده‌کاته‌وه و به‌رپرسانی ته‌ل ئه‌بیب ئه‌مه‌یان پێ خۆش نییه.
ئیسرائیل له ئێستادا ژێرخانه‌کانی تیرۆری به‌هێزی له سوریادا هه‌یه و له داعش، به‌ره‌ی نوسره، احرار الشام و جیش الاسلام پاڵپشتی ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات به‌رپرسانی ته‌ل ئه‌بیب هه‌وڵی ناسه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا و دووبه‌ره‌کی له نێو موسڵمانان ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئیسرائیل له به‌هێزبوونی داعش له سوریا هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌کات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌بوون و به‌هێزبوونی داعش له سوریا، سوپای ئه‌و وڵاته به خۆوه سه‌رقاڵ ده‌کات و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی دژایه‌تی کردنی ئسیرائیل به سوریا نادات که به‌رده‌وام وه‌ک به‌ره‌ی سه‌ره‌کی خۆڕاگری له ناوچه‌که دژ به ته‌ل ئه‌بیب ناسرابووه.
تێڕوانینی ئیسرائیل ئه‌وه‌یه که حیزبووڵا تا ئه‌و کاته‌ی که به شه‌ڕی سوریاوه سه‌رقاڵه، هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دژ به ئیسرائیل له ناوچه داگیرکراوه‌کان نابێت، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که دوو هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل له ساڵی ڕابردوو کاردانه‌وه‌ی حیزبووڵای به دواوه بووه.
داعش له کۆتایی ڕێگادایه
تیرۆریستانی داعش له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو ناوچه‌ی زۆری ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانیان له سوریا له ده‌ست داوه و چیدی خاوه‌نی زیاتر له 205 هه‌زار کیلۆمه‌تر پانتایی ناوچه‌که‌یان نین و پێش بینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت له ساڵانی داهاتوو ناونیشانێک له‌م گرووپه تیرۆریستییه نه‌مێنێته‌وه.