جام کوردی:
هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی ئێران ده‌توانێت ببێته ئامرازی دابین کردنی چاکسازییه‌کان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش نابێت ئه‌وه‌ی که ڕووی داوه له به‌رچاو نه‌گرین. به ته‌نیا گه‌مارۆکانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران هه‌ڵگیراون. له بواری سیاسی پێشکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا ڕووی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که بۆ داهاتووی ناوچه‌که، پێش بینی چاکسازی به‌ربڵاو سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ئیئتلافهکانی نوێ، کێبه‌ڕکێ و یان ناوچه سه‌ربازییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئارادا نابێت.
گرنگی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران له‌وه‌دایه که بووه‌ته هۆی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز و هه‌ندێک له وڵاتان ده‌توانن پێگه‌ی خۆیان به‌هێزتر بکه‌ن و هه‌ندێکی دیکه به‌رده‌وام له دووره‌په‌رێزیدا ده‌بن.
ئه‌وه‌ی که به‌شار ئه‌سه‌د به ده‌ستی هێنا:
به‌ده‌ر له ئێران و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د زیاترین قازانجی له هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران به‌رکه‌وتووه. ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی هاوکات له گه‌ڵ کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا، نه‌ک ته‌نیا پێگه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی به‌هێزتر کردووه، به‌ڵکوو بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که پرسی له سه‌ر کارلادانی ناوبراو چیدی وه‌ک جاران باسی لێ نه‌کرێت.
دۆڕاوی سه‌ره‌کی:
بۆ عه‌ره‌بستان که هه‌وڵی زۆری دا تا ڕه‌وتی دانوستانه‌کان به هه‌ر شێوازێک ڕووبه‌ڕووی شکست ببێته‌وه و درێژه به شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا بدات، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان به ته‌نیا هۆکارێکی به ئازار نییه. ڕیاز سه‌ره‌کیترین دۆڕاوی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کییه. عه‌ره‌بستان له‌وه تێگه‌یشتووه که ئه‌مریکا له ده‌ره‌نجامی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته ماندوو بووه، ئه‌وان شاهیدن که سه‌عوودییه‌کان سه‌رجه‌م به‌ره‌کانی شه‌ڕی ساردیان به‌رامبه‌ر به ئێران دۆڕاندووه، له یه‌مه‌ن، عێراق و سوریا، له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌شدا ئه‌گه‌ر ڕیاز پشتیوانی واشنتن له ده‌ست بدات ئه‌م پاشایه‌تییه چاره‌نووسێکی ناله‌باری ده‌بێت.
یه‌که‌م هه‌نگاو له قه‌ته‌ره‌وه ده‌ستیپێکرد. له ناوه‌ڕاستی مانگی ژانۆیه، ئه‌میر ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالی سانی سه‌ردانی مۆسکۆی کرد تا له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گۆڕینی هه‌ڵوێستی قه‌ته‌ر له ڕه‌وتی دانوستانه‌کانی ئاشتی سوریا وتووێژ بکات. ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان تا ئێستا سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا نه‌بووه، قه‌ته‌ر ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌هێزی له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا هه‌بێت و کێشه‌که‌ی ڕیاز له‌وه‌دایه که هیچ داهاتوویه‌کی ڕوونی له سه‌رجه‌م به‌ره‌کانی شه‌ڕی سارد له گه‌ڵ ئێران بۆ به‌دی ناکرێت.
ڕووسیا هه‌ست به مه‌ترسی ده‌کات:
مۆسکۆ تێڕوانینی دژ به یه‌کی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران هه‌یه. له لایه‌که‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی گازی ئێران بۆ ئه‌م کیشوه‌ره نیگه‌رانی جیدیی له به‌رده‌م گازپرۆم و به گشتی ئابوری ڕووسیا خوڵقاندووه.
ئه‌گه‌ر ئێران هه‌نارده‌کردنی ئاڵتوونه ڕه‌شه‌که‌ی بۆ دوو هێنده‌ی ئاستی ئێستا واته دوو ملیۆن به‌رمیل به‌رزتر بکاته‌وه، بودجه‌ی ڕووسیا تووشی کێشه ده‌بێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش هاتنی کۆمپانیاکانی ئه‌ورووپی بۆ ئێران، کێشه‌یه‌ک ده‌بێت له به‌رده‌م بازرگانانی ڕووسیا. ئه‌مه ئه‌ورووپا و چین ده‌بن که بازاڕی ئێران داگیر ده‌که‌ن.
له ئاکامدا ڕووسیا له ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له گه‌ڵ ئه‌ورووپا هه‌ست به مه‌ترسی ده‌کات له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕه‌وته ده‌بێته هۆی دابه‌زینی گرنگی و پێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له گه‌ڵ ئێران. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش چیدی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قه‌فقاز و ناوچه‌کانی دیکه له لایه‌ن ئێرانه‌وه له به‌رچاو ناگیردرێت.
یاری له گه‌ڵ کارته‌کان:
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌ندێک سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران بۆ ڕووسیا زێده‌ڕۆیی ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر مۆسکۆ به باشترین شێواز کارته‌کانی به‌کار بێنێت، ده‌ربازبوونی ئێران له قه‌یرانه‌کان نه‌ک ته‌نیا ده‌توانێت ببێته هۆی به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و مۆسکۆ، به‌ڵکوو ده‌توانێت پێگه‌ی کرملێن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێزتر بکات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته تا مۆسکۆ هه‌ڵوێستێکی بێ لایه‌نه‌ی له ململانێکانی نێوان ڕیاز و تاران هه‌بێت و له گه‌ڵ هه‌ر دوو وڵات هاوکاریی هه‌بێت. مۆسکۆ پێویسته له سوریا له گه‌ڵ ئێران هاوکاری بکات و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی به عه‌ره‌بستان بفرۆشێت تا هێزی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌وان به‌رزتر ببێته‌وه، به‌مه‌ش ئێران و عه‌ره‌بستان به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ن که ناتوانن په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تیان له گه‌ڵ مۆسکۆ هه‌بێت و پێویسته له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ڕووسیا بترسن که له ڕکابه‌ره‌که‌یان پاڵپشتی ده‌کات. له هه‌ل و مه‌رجێکی دیکه‌دا ته‌نانه‌ت مۆسکۆ ده‌توانێت ڕۆڵی نێوه‌ندگێڕی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا هه‌بێت، ئه‌و ڕۆڵه‌ی که ده‌توانێت ببێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ پێگه‌ی وڵاتانی زلهێز.
نووسه‌ر: گئۆرگ میرزایان
سه‌رچاوه:Russia Beyond The Headlines
وه‌رگێڕان: جام کوردی