جام کوردی:
ئستفان دیون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بووه‌ته هۆی سنورداربوونی چالاکییه ناوه‌کییه‌کانی ئێران، به‌شێک له گه‌مارۆکانی سه‌ر ئه‌م وڵاته هه‌ڵده‌گرێت.
ناوبراو له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان که به زمانی فه‌ره‌نسی قسه‌ی ده‌کرد، وتی: ” ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له وڵاتان کردووه تا گه‌مارۆکانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران هه‌ڵبگرن. که‌نه‌دا گه‌مارۆکان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه به‌ڵام متمانه‌ی به حکومه‌تی تاران نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاته چه‌کی ناوه‌کیی نییه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ و دۆستی ئێمه واته ئیسرائیل ده‌بێت، ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه به چاوی کراوه ئه‌نجام ده‌ده‌ین “.
دیون له کاتێکدا ئه‌م لێدوانه‌ی له پارله‌مانی وڵاته‌که‌ی داوه که ئاماژه‌ی به کاتێکی دیاری کراو نه‌داوه. ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ” ئێمه ئه‌م کاره به ڕه‌زامه‌ندی هاوپه‌یمانه‌کانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌وان گه‌مارۆکانیان له پێناو ڕێگری له ده‌سکه‌وتنی چه‌کی ناوه‌کی له لایه‌ن ئێرانه‌وه به سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا سه‌پاندووه، هه‌ر بۆیه ئێمه له‌م ڕێگایه‌دا به‌رپرسانه هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ین “.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا له وه‌ڵامی پرسیارێکی پیتر کنت نوێنه‌ری پارله‌مان بووه که سه‌باره‌ت به ئێران ڕایگه‌یاندبوو که به ڕای ئه‌و ئێران ڕۆڵێکی نه‌رێنی ده‌گێڕێت و پاڵپشتی له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا ده‌کات. تۆنی کڵمنت که له سیاسه‌ته‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا ڕه‌خنه ده‌گرێت، ڕایگه‌یاندووه که هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له سیاسه‌ته‌کان به‌م شێوازه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
کڵمنت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: ” ئێران درێژه به پشتیوانی له تیرۆر ده‌دات و هیچ کات ئیسرائیل به فه‌رمی ناناسێت. ئێستا کاتی پێداچوونه‌وه یان هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان نییه، به تایبه‌ت ئه‌و وڵاته‌ی که هێشتا ئه‌ندامێکی کارای کۆمه‌ڵگای جیهانی نییه و ناتوانێت له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه کرده‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌بێت “.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیشتووی ناوچه‌ی مۆنتراڵ، ئه‌م ڕه‌خنانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و وتی: ” کابینه‌ی پێشوو هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێران ناوه، ئه‌وه‌ی که له ئێستادا پارتی ئۆپۆزسیۆن له دژایه‌تی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران گرتوویانه‌ته به‌ر له ڕاستیدا کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر که‌رتی بازرگانی که‌نه‌دا داده‌نێت “.
کاتێک که پرسی هه‌نارده‌کردنی فڕۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر هاته ئاراوه، دیون به‌م خاڵه ئاماژه‌ی دا که گه‌مارۆکان زیانی به‌م پیشه‌سازییه گرنگه‌ی که‌نه‌دا گه‌یاندووه. وتیشی: ” ئه‌گه‌ر ئێرباس ده‌توانێت ئه‌م کاره بکات، بۆچ بمباردیر نه‌توانێت فڕۆکه به ئێران بفرۆشێت؟ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ری که‌نه‌دا ده‌بێت، یان به خه‌ڵکی ئێران و ئیسرائیل یان ئه‌وه‌ی که پیشه‌سازی که‌نه‌دا زیانی به‌رده‌که‌وێت؟ “.
دیون هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه داوه که که‌نه‌دا بیر له کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی خۆی له تاران ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ڕایگه‌یاند که ئه‌مه یه‌که‌م هه‌نگاو له ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ ئێران نییه. ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ” ئێمه پێمان وایه که کاتێک له گه‌ڵ حکومه‌تێک ناکۆکیمان هه‌یه، نابێت له‌و وڵاته بێینه ده‌ره‌وه، به‌ڵکوو پێویسته هه‌وڵی زیاترمان هه‌بێت تا له باشتربوونی بارودۆخه‌که دڵنیا ببینه‌وه، ئه‌مه هه‌مان پلانی هاوپه‌یمانه‌کانی ئێمه به‌رامبه‌ر به ئێران بوو که له قازانجی جیهاندایه، ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه تا له‌وێ بین و له به‌ڵێنه‌کانی ئێران به ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و جێبه‌جێ کردنی دڵنیا بینه‌وه “.
کنت نوێنه‌ری موحافیزه‌کار ده‌ڵێت، ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ ئێران ده‌توانێت ببێته هۆی مه‌ترسی له سه‌ر خه‌ڵکی که‌نه‌دا، له به‌ر ئه‌وه‌ی که تاران له پاراستنی باڵوێزخانه‌کان به یه‌ک چاو له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان ناڕوانێت.
کابینه‌ی هارپر له ساڵی 2012 له ههنگاوێکی هه‌ڵه‌دا باڵوێزخانه‌ی که‌نه‌دای له تاران داخست و دیپلۆماتکارانی ئێرانی له وڵاته‌که‌ی ده‌رکرد.
نووسه‌ر: جۆن پۆڵ تاسکر
سه‌رچاوه: cbc
وه‌رگێڕان: جام کوردی