جام کوردی:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه هۆشداری داوه که له ئه‌گه‌ری شکست هێنانی هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی دوو وڵات، پاریس، فه‌ڵه‌ستین وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ به فه‌رمی ده‌ناسێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئه‌ڵمانیا، لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕایگه‌یاندووه: ئێمه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین به‌ستێنی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسێکی نێوده‌وڵه‌تی دابین بکه‌ین که تێیدا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان به‌شدار ببن و بتوانین چاره‌سه‌ری دوو وڵات به ئامانجی کۆتایی هێنان به کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌کان به کار بێنین. به‌ڵام له ئه‌گه‌ری شکست هێنانی ئه‌م چاره‌سه‌ره، ئێمه وڵاتی فه‌ڵه‌ستین به فه‌رمی ده‌ناسین و ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌رکێک ده‌بینین.