جام کوردی:
هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی ڕۆژئاوا له‌و بڕوایه‌دان که سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئیتالیا و فه‌رانسه و چه‌ندین گرێبه‌ستی گرنگ و گه‌وره که له‌و دوو وڵاته‌دا واژۆیان له سه‌ر کرا، هه‌نگاوێکه به ئاراسته‌ی گوشار خستنه سه‌ر وڵاتی عه‌ره‌بستان. ئه‌و وڵاته‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ڕۆیشتووه و هه‌ست به‌وه ده‌کات ڕۆژ به دوای ڕۆژ به‌رامبه‌ر به ئاشتی ئێران و ڕۆژئاوا تێچووی زۆری له ناوچه‌که‌دا به‌رده‌که‌وێت.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب، چاپی له‌نده‌ن، به بۆچوونی ڕیاز سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی هاوکاته له گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌کانی نێوان عه‌ره‌بستان و ئێران و به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه ئه‌نجام دراوه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که تاران هه‌رده‌م داوای هێور کردنه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ڕیاز کردووه‌ته‌وه.
ڕۆحانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو له پاریس له لایه‌ن بازرگانان و سه‌رۆکی کۆمپانیا زه‌به‌له‌حه‌کانی فه‌رانسه و کۆمه‌ڵێک له سیاسه‌توانانی ئه‌م وڵاته به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا، ئه‌وان پێشوازییان له باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ تاران کرد و داوای په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌کانیان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرد. سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا وتی: ” ئه‌مه ههنگاوێکی گرنگه بۆ ده‌ستپێکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی نوێ له گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا و فه‌رانسه “. مانۆئیل واڵس، سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌رانسه‌ش وتی: ” ده‌توانین وه‌رزێکی نوێ له ژێر کاریگه‌ری ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات بکه‌ینه‌وه، فه‌رانسه به‌وه خۆشحاڵه که ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران زیندوو بکاته‌وه و ئه‌م وڵاته به هاوبه‌شێکی گرنگی خۆی ده‌زانێت “.
عه‌ره‌بستان ده‌ڵێت پێشوازی ڕۆژئاوا له ئێران و هه‌وڵدان بۆ دابین کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی نزیک له گه‌ڵ تاران له کاتێکدایه که هاوکات ئێران په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ڕیاز گه‌یشتووه‌ته دۆخێکی ئاڵۆز. ڕیاز بۆ سه‌لماندنی ئه‌م وته‌یه‌ی خۆی ئاماژه‌ی به لێدوانه‌کانی حوسێن ئه‌میر عه‌بدووڵاهیان، جێگری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له مۆسکۆ داوه که داوای له عه‌ره‌بستان کردووه کۆتایی به ڕۆڵی ڕۆخێنه‌ری خۆی له ناوچه‌که بێنێت. له کاتێکدا که ڕه‌خنه‌گران به عه‌ره‌بستان ده‌ڵێن ڕۆحانی له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیا به ڕوونی ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی بیر له ئاڵۆزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ڕیاز ناکاته‌وه، هه‌ر بۆیه نابێت ڕیاز به ڕه‌شبینییه‌وه له ئێران بڕوانێت.
هه‌ندێک له میدیاکانی عه‌ره‌بی و شرۆڤه‌کارانی عه‌ره‌ب پێیان وایه که ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که به سیاسه‌تی میانهڕۆیانهی خۆی، سرنجی جیهانیان به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشێت و به هه‌مووانی بسه‌لمێنێت که ئه‌مه ئێران نییه که ئاڵۆزی و قه‌یران له ناوچه‌که‌دا ده‌خوڵقێنێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک عه‌ره‌بستانن که هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڵێسه‌ی ئاگری شه‌ڕی تائیفی و مه‌زهه‌بی له ناوچه‌که به تایبه‌ت له وڵاتانی وه‌ک سوریا، عێراق، یه‌مه‌ن و لۆبنان به‌هێزتر بکه‌ن.
ئه‌میر تورکی فه‌یسه‌ڵ، به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی عه‌ره‌بستان وه‌ک چۆن له هه‌واڵه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه له گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران شه‌ڕه قسه‌ی هه‌بووه له کۆنفرانسی داڤووس و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: ” سه‌رکرده‌کانی ئێران هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن دیپلۆماسیه‌تی خۆیان له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به جیهانیان پیشان بده‌ن، ئه‌وان له ڕاستیدا دیپلۆماتکارانی لێهاتوون که هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌مووانی ڕابگه‌ێنن ئێران وڵاتێکی هێمن و ئارامه و لایه‌نگری له وتووێژ و دانوستان له سه‌ر ئاستی جیهان ده‌کات ئه‌ڵبه‌ت به پێی ڕیزی به‌رامبه‌ر. له کاتێکدا که ئه‌وان به شاراوه‌یی به‌دواداچوون بۆ ئامانجه‌کانیان ده‌که‌ن و له ڕێگایه‌کی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێمه هه‌نگاو ده‌نێن “.
ده‌وترێت عه‌ره‌بستان له‌م لێدوانه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ئیتالیا و فه‌رانسه که وتی: ” به بێ ئێران ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که ته‌نانه‌ت له سوریا ئه‌گه‌رێکی دووره و ناتوانین بیر له چاره‌سه‌رێکی کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به بێ کاریگه‌ری ئێران بکه‌ینه‌وه “. ئه‌و لێدوانانه‌ی که له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیتالیا و فه‌رانسه دانی پێدا نرا و ئه‌وان به چه‌شنێک دووپاتیان کرده‌وه، تووڕه‌بوونی خۆیی نه‌شاردووه‌ته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پێی وایه لێدوانه‌کانی ڕۆحانی به‌ره‌و سڕینه‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له هاوکێشه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌ڕوات. عه‌ره‌بستان ده‌ڵێت ئێران پاش سه‌رکه‌وتنی له دۆسیه‌ی ناوه‌کی داوای که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ڕێکه‌وتننامه ده‌کات وه‌ک نموونه‌یه‌ک له پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه‌که و له‌م نێوه‌نده‌شدا پێگه‌ی ڕیاز به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات، ئێران به نیازه کێشه‌کانی ناوچه‌که له گه‌ڵ ئه‌ورووپا، ئه‌مریکا و ڕووسیا چاره‌سه‌ر بکات له کاتێکدا که په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ پایته‌خته عه‌ره‌بییه‌کان به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشتووه و ئه‌مه‌ش به مانای زیان پێگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م وڵاتانه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
شاره‌زایان پێیان وایه که عه‌ره‌بستان له‌وه‌ی که ده‌بینێت دیپلۆماسی وڵاته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر هێزی دیپلۆماسی ئێران لاوازتر بووه و له مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، هه‌ست به دۆڕاوی ده‌کات و ئه‌مه‌ش به ڕوونی له‌وه‌دا بینرا که ڕیاز له هاوڕا کردنی ڕای گشتی جیهانی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی تاران و مه‌شهه‌د له پاش له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران شکستی هێنا. بۆ نموونه ده‌یوید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به له سێداره‌دانه‌کانی عه‌ره‌بستان، سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌م وڵاته هه‌ڵوه‌شانده‌وه.