جام کوردی:
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا سه‌ردانه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وڵاته‌که‌ی به مێژوویی ناو ده‌بات و وتی: به هه‌بوونی ئێران شانسی ده‌سخستنی ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا و سه‌قامگیری ناوچه‌که له ئارادایه و ده‌توانین به‌م وڵاته ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆر گه‌وره‌تر بکه‌ین.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، ماتئۆ ڕنتزی ڕۆژی هه‌ینی به ڕۆژنامه‌ی فرانکفۆرته ئالگماینه زایتۆنگی ڕاگه‌یاندووه: ئێران وه‌ک هێزێکی کلتوری له‌مێژینه ده‌توانێت جارێکی دیکه خۆی له ئه‌ورووپا پیشان بدات و ڕۆڵی کاریگه‌ری له پێناو چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌کان هه‌بێت.
ناوبراو له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که ئایا ده‌کرێت متمانه‌تان به ئێران هه‌بێت، وتی: به بۆچوونی من ده‌کرێت که متمانه‌مان به ئێران هه‌بێت.
ڕنتزی له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: به ڕای من، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران گرنگی مێژوویی ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی له به‌رچاوه. ڕۆحانی به ته‌نیا بۆ ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان نه‌هاتووه‌ته ئیتالیا، به‌ڵکوو ئه‌و له ئیتالیا و ئه‌ورووپا کلتورێک ده‌بینێت که کلتوره‌کان پێویسته پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن، به‌و مانایه که لێره‌دا ته‌نیا سیاسه‌ت له ئارادا نییه، به‌ڵکوو ئاڵ و گۆڕێکی فه‌رهه‌نگی و کلتورییه.
سه‌ردانه سێ ڕۆژه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوه‌ری بۆ ئیتالیا له به‌رواری پێنجه‌م تا حه‌وته‌می به‌فرانبار و چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته و پاپ فرانسیس ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی جیهان وه‌ک یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆک کۆمارێکی ئێران بۆ وڵاتێکی ئه‌ورووپی پاش 11 ساڵ، کۆتایی به قۆناغێکی سارد له په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران له گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپی به تایبه‌ت ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌ژمار ده‌کرێت.