جام کوردی:
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری هه‌ولێر له وتووێژێکی تهلهفوونی به گۆڤاری جام کوردیی ڕاگه‌یاند: له پێناو هاوکارییه پزیشکییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی و هه‌رێمی کوردستان، گرووپێکی پزیشکی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌گه‌نه هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مورته‌زا عبادی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌و گرووپه پزیشکییه ماوه‌ی یه‌ک حه‌وته له نه‌خۆشخانه‌کانی قه‌زاکانی چۆمان و سۆران به خۆڕایی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌کان ده‌که‌ن. وتیشی: گرووپه‌که پێکهاتوون له پسپۆڕانی نه‌خۆشییه‌کانی چاو، ژنان، منداڵان، جومگه و شکاوی، نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، پێست و تاقیگه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: ئه‌م گرووپه به هه‌ماهه‌نگی کۆنسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، دامه‌زراوه‌ی یاریده‌ده‌رانی ڕازی و به‌رپرسانی ناوخۆیی به ماوه‌ی یه‌ک حه‌وته له نه‌خۆشخانه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن له چالاکییه‌کانیان.