قایمقامی قه‌زای مه‌ریوان هه‌واڵی چێ‌کردنی یه‌که‌مین پاڵاوگه‌ی چکۆله‌ی نه‌وتی له مه‌ریوان ڕاگه‌یاند و وتی: ساڵی داهاتوو کاره سه‌ره‌تاییه‌کانی پڕۆژه‌که ده‌ست پێده‌کات.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محه‌مه‌د فه‌لاحی له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی دائیره‌یی ئه‌م شاره‌دا وتی: ئه‌م پاڵاوگه که یه‌که‌مین پاڵاوگه‌ی چکۆله‌ی ڕۆژئاوای ئێرانه به گۆژمهیهک نزیک به 475 ملوێن تمه‌ن و له ده‌شتی بێڵهوی مه‌ریوان چێ ده‌کرێت.
فه‌لاحی له‌م دانیشتنه‌دا که به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای شاری مه‌ریوان له شوێنی بینای قایمقامیه‌تی مه‌ریواندا به‌ڕێوه چوو، وتی: بودجه‌ی پێویستی ئه‌م پاڵاوگه له شوێنی “سنۆقی پاشه‌که‌وتی فه‌رهه‌نگیان” و به‌بڕی 475 ملوێن تمه‌ن دروست ده‌کرێت که هیوادارین بتوانین ڕێگای په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌م شاره فه‌راهه‌م بکه‌ین.
ناوبراو پاش ئاماژه‌دان به‌م خاڵه‌ی که ئه‌م پڕۆژه ده‌توانێ له‌سه‌ره‌تای قۆناغی یه‌که‌مه‌وه بۆ سه‌د که‌س هه‌لی کار بڕه‌خسێنێت، وتی: کاتی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌که بۆ زیاتر له 500 که‌س به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌لی کار دابین ده‌کرێت.
قایمقامی مه‌ریوان درێژه‌ی دا: بۆ دروستکردنی ئه‌م پاڵاوگه و دابینکردنی خه‌رجه‌کانی پێویستی که یه‌که‌مین پاڵاوگه‌ی ڕۆژئاوای ئێران دێته ئه‌ژمار هه‌وڵ دراوه له باشترین و نوێترین ته‌کنۆلۆژیای جیهان که‌ڵک وه‌ر بگیردرێت.
محه‌مه‌د فه‌لاحی له‌کۆتاییدا پاش ئاماژه‌دان به‌م خاڵه‌ی که هه‌مووی ده‌زگا و که‌رسته‌کانی ئه‌م پاڵاوگه له وڵاتی فه‌ڕه‌نسه‌وه دێن وتی: ئه‌م پاڵاوگه له تراوه غازییه‌کان، نه‌وتی خاو و نه‌وتا وه‌ک ماده‌ی سه‌ره‌تایی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.