جام کوردی:
کۆنفرانسی ژنێڤ 3 بۆ ئاشتی سورویا بڕیاربوو هه‌ینی به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌شداری گرووپه‌کانی سوریا بووه‌ته جێی مشت و مڕ و ده‌ره‌نجامی ئه‌م کۆنفرانسه‌ی ڕووبه‌ڕووی گومانێکی زۆر کردووه‌ته‌وه.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سێ شه‌ممه 6ی ڕێبه‌ندان داوای له نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریا و گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن کرد بۆ ده‌سپێکی خولێکی نوێی دانوستانه‌کان ناسراو به ژنێڤ 3 سه‌ردانی سویسرا بکه‌ن. له ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه به ناوی لایه‌ن و گرووپه به‌شدابووه‌کان نه‌دراوه، جه‌ختیش کراوه‌ته‌وه که به پێی بڕگه‌کانی بڕیارنامه‌ی ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، نوێنه‌رانی سوریا بۆ ئه‌م کۆنفرانسه بانگهێشت کراون.
کۆنفرانسی ژنێڤ 3 که پێشتر بڕیار بوو دووشه‌ممه 5ی به‌فرانبار به‌ڕێوه ببرێت به هۆی ناکۆکی لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ر سه‌باره‌ت به ڕیزی گرووپه‌کانی به‌شدار، بۆ هه‌ینی 9ی به‌فرانبار دواخرا. ئه‌م ناکۆکییانه بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی چه‌ندین ساڵه‌ی سوریا به‌رده‌وامی هه‌یه و لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ر له‌م قه‌یرانه هه‌وڵی مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌کانیان له‌م کۆنفرانسه‌دا ده‌ده‌ن. ئه‌م قه‌یرانه له کاتێکدا له ساڵی پێنجه‌می خۆیدایه که جیهان له چاوه‌ڕوانی گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی دادپه‌روه‌رانه‌یه و گه‌لی سوریاش ده‌یانه‌وێت چیدی ده‌نگی بۆردومان و ته‌قینه‌وه‌کان نه‌بیسن.
به‌م ئامانجه بوو که له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 که له خه‌زه‌ڵوه‌ری ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، وتووێژه‌کانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومه‌تی سوریا به ئامانجی پێکهێنانی حکومه‌تێکی ڕاگوزه‌ر و په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوورێکی نوێ و پاشان به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له لایه‌ن 19 وڵاتی به‌شداربوو ڕێکه‌وتنی له سه‌ر کرا. به‌م هۆیه‌شه‌وه ژنێڤ 2 بوو به خاڵێکی ئیجابی له قه‌یرانی سوریا و به‌شداربووان به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتن که ئه‌م قه‌یرانه، چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه و داهاتووی سوریا پێویسته له لایه‌ن گه‌لی ئه‌م وڵاته‌وه دیاری بکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له ژنێڤ 2 ئه‌وه به ڕوونی دیاری نه‌کراوه که کام گرووپ و لایه‌ن مافی به‌شداری وتووێژه‌کانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش که‌شی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌که‌ی به‌ره‌و تارمایی بردووه به‌رده‌وامی به ئاڵۆزی و ناکۆکییه‌کان داوه. هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته پێویسته بڵێین که هه‌رچه‌نده ڕێکه‌وتن له سه‌ر چاره‌سه‌ربوونی به‌په‌له‌ی قه‌یرانی سوریا ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه، به‌ڵام کێشه گه‌وره‌که وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر لایه‌نێک هه‌وڵ ده‌دات گرووهپهکانی لایه‌نگری خۆی وه‌ک نوێنه‌ری گه‌لی سوریا دیاری بکات و گرووپه‌کانی دیکه په‌راوێز بخات.
کێشه‌ی ده‌ستنیشان کردنی گرووپه میانڕۆکانی سوریا که مافی به‌شداری وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به سوریایان بێت کاتێک ده‌بێته بابه‌تێکی هه‌ره گه‌وره‌تر که ئه‌وه بزانین به‌شی زۆری گرووپه‌کان له سوریا، چه‌کدارین و لایه‌نگری له بیر و هزری توندڕۆوانه و تیرۆریستی ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه دۆزینه‌وه‌ی گرووپه میانه‌ڕۆکان که بتوانن له داهاتووی سوریا به‌شدارییان هه‌بێت کارێکی ئه‌سته‌م و دژواره.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به وردی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدوێین، پێویسته بڵێین که وڵاتی عه‌ره‌بستان هه‌وڵ ده‌دات دوو گرووپی ” جیش الاسلام ” و ” احرا الشام ” وه‌ک نوێنه‌ری به‌شێک له دانیشتووانی سوریا به‌ره‌و سویسرا به‌ڕێ بکات و به‌شدارییان له پرۆسه‌ی دانوستانه‌کان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌م دوو گرووپه پاش داعش و به‌ره‌ی نوسره له گرنگترین گرووپه توندڕۆکانی سوریا هه‌ژمار ده‌کرێن و به تێڕوانینمان به بیر و هزر و کرده‌وه و چالاکی ته‌کفیری و توندووتیژی ئه‌وان، هه‌ر چه‌شنه به‌شداری ئه‌م دوو گرووپه له داهاتووی سوریا ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامی ئاڵۆزی، پێکدادان و توندووتیژی له‌م وڵاته، هه‌ر بۆیه حکومه‌تی سوریا و ڕووسیا دژایه‌تی به‌شداری ئه‌م دوو گرووپه له کۆنفرانسی ژنێڤ 3 ده‌که‌ن و به دوو گرووپی تیرۆریستی ناویان ده‌به‌ن.
ئه‌مه سه‌رجه‌م کێشه‌که نییه. تورکیا و ڕووسیاش سه‌باره‌ت به به‌شداری کوردانی سوریا ناکۆکی زۆریان هه‌یه. ڕووسیا پێی وایه که کوردانی سوریا له ڕیزی گرنگترین گرووپه‌کان دان که خاکی ئه‌م وڵاته‌یان له به‌رامبه‌ر چه‌ته‌کانی داعش پاراستووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه پێویسته وه‌ک لایه‌نێکی کاریگه‌ر له شه‌ڕی دژ به تیرۆر، به‌شدارییان له وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریادا هه‌بێت، به‌ڵام تورکیا ڕایگه‌یاندووه که کێشه‌ی له گه‌ڵ به‌شداری کوردان له کۆنفرانسی ژنێڤ 3 دا نییه و ڕێگری له‌وه ده‌کات که پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کوری سوریا (pyd) له‌م کۆنفرانسه‌دا به‌شداری بکات، ئه‌نکه‌ره پێی وایه که ئه‌م پارته لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیایه و به دید و تێڕوانینی ئه‌وان وه‌ک پارتێکی تیرۆریستی داده‌نرێت. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له سوریا به گرنگترین گرووپی دژبه‌ری داعش داده‌نرێن و خۆڕاگری و چیرۆکی قاره‌مانانه‌ی کۆبانێ شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی و شکست هێنانی داعش چی‌یان کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سوپای سوریا له به‌شی زۆری به‌ره‌کانی شه‌ڕ سه‌رکه‌وتنی زۆری به ده‌ست هێناوه و ناوچه‌ی گرنگ و ستراتژیکی له ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌رهێناوه. به‌م هۆیه‌وه هێزێکی دیکه‌ی به‌راورد به خوله‌کانی پێشووی دانوستانه‌کان وه‌رگرتووه، ئه‌م سهرکهوتننانهش بوونه‌ته هۆی به‌هێزبوونی پێگه‌ی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د. حکومه‌تی دیمه‌شق ڕایگه‌یاندووه که به لای ئه‌وانه‌وه هه‌ر گرووپێک که ده‌ستی بۆ چه‌ک بردووه و شه‌ڕی گه‌ل و حکومه‌تی سوریا ده‌کات تیرۆریسته و نابێت به‌شداری کۆنفرانسه‌که بکات. دۆخێکی ئه‌سته‌می وه‌هاش وای کردووه که کۆنفرانسه‌که دوا بخرێت.
ئه‌وه‌ی که له‌م ئاڵۆزییه و شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی هه‌ندێک وڵات و لایه‌ن بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یه که ئه‌م قه‌یرانه زیاتر له‌وه‌ی که ڕه‌هه‌ندێکی ناوخۆیی هه‌بێت بووه‌ته جێی ململانێی هێزه‌کانی ناوچه‌که و وڵاتانی زلهێزی جیهان. له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکی دژوار‌دا له جێی ئه‌وه‌ی که داواکاری و مافه‌کانی گه‌لی سوریا له به‌رچاو بگیرێت، هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌که‌دا گرنگی پێ ده‌درێت.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستا، خۆڕاگری سوپا و حکومه‌تی سوریا له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه بێ ئاکامه‌کانی چه‌ندین وڵاتی وه‌ک عه‌ره‌بستان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و لایه‌نانه دان به چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانه‌که‌دا بنێن. له چوارچێوه‌یه‌کی وه‌هادا بوو که کۆنفرانسی ژنێڤ 2 ده‌سکه‌وتێکی هه‌بوو و به‌شداربووان له سه‌ر چه‌ندین خاڵ گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌که و هه‌وڵدان بۆ مسۆگه‌ربوونی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له گۆڕه‌پانی سوریا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م هێزانه سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانیان وه‌گه‌ڕخه‌ن تا گرووهپهکانی لایه‌نگری ئه‌وان ئاماده‌ی کۆنفرانسی ژنێڤ 3 بن. ئه‌ڵبه‌ت مێژووی لایه‌نگری ئه‌مریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌که له گرووپه تیرۆریستییه‌کان وای کردووه که ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ببێته‌وه ئه‌وان به دوای چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی قه‌یرانی سوریا نین و ده‌یانه‌وێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن ئه‌و گرووپانه بۆ داهاتووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له ناوچه‌که بمێننه‌وه.