جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، شه‌فافییه‌ت و سه‌قامگیری یاساکانی وڵات به هۆکاری ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی، سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌ت، هه‌ڵوێستی سیاسی ڕوون و هێزی کارامه و لێهاتوو به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌رتی ئابوری ئێران داده‌نێت و وتی: سیاسه‌تی گه‌مارۆکان، شکستی هێناوه و بێ ده‌ره‌نجامه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی له کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ چالاکوانانی ئابوری و که‌رتی تایبه‌تی ئێران و فه‌رانسه که به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌رانسه به‌ڕێوه‌چوو، وتی: په‌یامی ئه‌م کۆبوونه‌وه، ڕاگه‌یاندنی ئیراده‌ی جیدی هه‌ر دوولایه بۆ په‌ره‌پێدانی هاوکارییه ئابورییه‌کان.
ڕۆحانی ڕوونیکرده‌وه: مێژووی هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران و فه‌رانسه وهبێرهێنهری ئه‌زموونی شیرینه له بواره جیاجیاکانی وه‌ک زانستی، ته‌کنۆلۆژیا و ئابوری له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو وڵات‌دا.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی گه‌مارۆکان کاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و پاریس دانابوو، ڕایگه‌یاند: گه‌مارۆکان هیچ کات ده‌ره‌نجامێکی نه‌بووه و به پێچه‌وانه‌وه، سیاسه‌تی ڕێکه‌وتن و پێکه‌وه‌بوون هه‌رده‌م دابینکه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان بووه.
ڕۆحانی به ئاماژه به ده‌سکه‌وته‌کانی ئێران له سه‌رده‌می گه‌مارۆکان ڕایگه‌یاند: ئێمه به ئارامی و هه‌نگاوی پۆڵایین، سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی گه‌مارۆکان له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتین که کێشه گه‌وره ئابورییه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و له‌مڕۆدا ده‌سپێکی ئه‌وه به‌دیهاتووه که له نێوان ئێران وه‌ک وڵاتێکی سه‌قامگیری جیهان و فه‌رانسه وه‌ک هێزێکی ئه‌ورووپا و جیهان، وه‌رزێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کان مسۆگه‌ر ببێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران، ئیراده‌ی سیاسی، هه‌ل و مه‌رجی ئاماده‌بووی ئابوری، مێژووی ئه‌رێنی هاوکارییه‌کان، پێگه‌ی سه‌قامگیری ئێران، پێویستی ئێران به سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی له به‌شی وزه، پیشه‌سازی، کشتووکاڵ و گواستنه‌وه، گه‌شتیاری و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازییه بچووکه‌کان و یاسا و ئاسانکاری حکومه‌ت به ئامرازی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و فه‌رانسه به تایبه‌ت له نێوان که‌رتی تایبه‌تدا ناو ده‌بات.
له درێژه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌رانسه به ئاماژه به مێژووی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات، وتی: زۆرترین زیانمان له سه‌رده‌می گه‌مارۆکان به‌رکه‌وتووه، ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی درگایه‌کی دیکه‌ی له به‌رده‌ممان کردووه‌ته‌وه و فه‌رانسه خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
مانۆئیل کارلۆس ڤۆڵس، واژۆکردنی چه‌ندین ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان که‌رتی تایبه‌تی دوو وڵات له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به هێمای ئیراده‌ی دوو وڵات و که‌رتی تایبه‌تی ئه‌وان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی هاوکارییه‌کان ده‌زانێت و ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ش ده‌سپێکی هه‌ره باشه بۆ په‌ره‌پێدانی هاوکارییه سیاسییه‌کان به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه هاوبه‌شه‌کان.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کارداهێنهرانی فه‌رانسه‌ش له‌و کۆبوونه‌وه‌دا جه‌ختی له سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی هاوکارییه‌کانی نێوان که‌رتی تایبه‌تی ئێران و فه‌رانسه کرده‌وه و ڕوونیکرده‌وه: له حه‌وته‌کانی داهاتوو یه‌که‌م گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئێرفرانس بۆ تاران ئه‌نجام ده‌درێت و پیشانده‌ری هه‌وڵه کردارییه‌کانه بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات.
موحسین جه‌لالی پور سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێرانیش له‌و کۆبوونه‌وه‌دا وتی: سیاسه‌تی گه‌مارۆکان متمانه‌ی ئێرانییه‌کانی به وڵاتانی ڕۆژئاوا لاواز کردووه و پێویسته که سه‌ر له نوێ ئه‌م متمانه‌یه بنیات بنرێته‌وه.
ناوبراو داوای خێراتربوونی چالاکییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی کرد به تایبه‌ت له بواری بانکی، دراو و بیمه و ڕایگه‌یاند: که‌مته‌رخه‌می فه‌رانسه له‌م بوارانه‌دا ده‌بێته هۆی دواکه‌وتنی له گۆڕه‌پانه‌که و هاوکاری وڵاتانی دیکه له گه‌ڵ تاران.
له کۆتایی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا سێ گرێبه‌ستی هاوکاری له بواره‌کانی ئۆتۆمبێل سازی، ده‌رمان و ته‌ندرووستی و کشتووکاڵی له نێوان که‌رتی تایبه‌تی ئێران و فه‌رانسه واژۆی له سه‌ر کرا.