جام کوردی:
به هاتنی ساڵۆگه‌ری شۆڕشی میسر جارێکی دیکه قسه و باسه‌کان له سه‌ر ئه‌م ڕووداوه گرنگه بووه‌ته ڕۆژه‌ڤی ڕۆژ و مانشێتی میدیا و هه‌واڵده‌رییه‌کان. پێنج ساڵی ڕابردوو بوو که خه‌ڵک ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی حکومه‌تی حۆسنی موباره‌کیان کرد. موباره‌ک، ئه‌و دیکتاتۆره‌ی که زیاتر له 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی میسری به ده‌سته‌وه بوو له ده‌ره‌نجامی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کان له کورسی هێنایه خواره‌وه. حکومه‌تی میسر جارێکی دیکه له به‌رامبه‌ر کاردانه‌وه‌ی گشتی، 25ی ژانۆیه‌ی وه‌ک ڕۆژی نیشتمانی پۆلیس کرده پشووی فه‌رمی. له ساڵانی ڕابردووش خه‌ڵک له‌م ڕۆژه‌دا نه‌ک ته‌نیا ئاماده نه‌بوون له جێژنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵکوو له ئیدانه‌کردنی توندووتیژی پۆلیس دژ به خه‌ڵک خۆپێشاندانیان کرد.
له ساڵی 2011 ئه‌و کاته‌ی که ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کان ده‌ستیپێکرد تا ژانۆیه‌ی 2012 که یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراو کورسی ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت، میسر ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی ئابوری هه‌ره زۆر بووه‌وه و لایه‌نی نزیک له موباره‌کیش ڕۆڵی نه‌رێنییان له‌م پێناوه‌دا ده‌گێڕا.
ئه‌م کرده‌وانه دابه‌زینی نرخی نه‌وتی میسر له بازاڕی جیهانی و کێشه و گرفتی خه‌ڵک بۆ دابین کردنی سووته‌مه‌نی و پچڕانی له خۆ ده‌گرێت. ئیخوان موسلمین توانای پێویستی بۆ پێش بینی ڕووداوه‌کان نه‌بوو و به لاوازبوونی له کاروباری سیاسی له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو که خه‌ڵکی سه‌رده‌می شۆڕش وه‌ک لایه‌نگری خۆی بهێڵێته‌وه.
له ههنگاوێکی دیار، دایکی خالید سه‌عید، ئه‌و گه‌نجه‌ی که کوژرانی له لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه بڵێسه‌ی ئاگره‌کانی 25ی ژانۆیه‌ی به‌هێزتر کرد، چه‌ندین سه‌ربازی له 30ی ژوئه‌ن له ئامێز گرت که جل و به‌رگی بکوژانی کوڕه‌که‌یان له به‌ر کردبوو. نابێت ئه‌وه له به‌رچاو نه‌گرین که هیچ یه‌ک له هێزه‌کانی پۆلیس به هۆی کوژران و بریندابوونی هه‌زاران که‌س له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی 25ی ژانۆیه ڕاده‌ستی یاسا نه‌کران.
ئه‌گه‌ر سوپا ده‌ستێوه‌ردانی له سیاسه‌تدا نه‌ده‌بوو و محه‌ممه‌د مورسییان له ده‌سه‌ڵات لانه‌ده‌دا، خه‌ڵک ده‌یانتوانی به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌کانی داهاتوو ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ده‌رببڕن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له کاردانه‌وه‌ی سوپا ده‌بینرێت، ئه‌وه‌یه که خواستی ئه‌وان شتێکی دیکه‌یه.
له ئێستادا به‌ندیخانه‌کانی میسر که‌سانی زۆری له هێزه نه‌یاره‌کان به تایبه‌ت هه‌ندێک له دژبه‌رانی مورسی تێدایه. پارله‌مان زیاتر وه‌ک نمایشێکی گاڵته‌جاڕییه که سه‌رۆکی کۆمیه‌تی مافی مرۆڤی ئه‌م پارله‌مانه به‌رگری له ده‌ستبه‌سه‌ربوونی هه‌ندێک له که‌س و کاری هه‌ڵاتووانی سیاسی ده‌کات.
تێڕوانینمان به میسر وه‌ک به‌شێکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری ئه‌وه بێت که به باشی له هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌که و شۆڕشی میسر تێبگه‌ین. تۆنی بلر که ده ساڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو و له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ریتانیا و ئه‌مریکا هێرشیان کرده سه‌ر عێراق، ساڵێک پاش کوده‌تای میسر له وتارێکدا ڕایگه‌یاند: داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چاره‌نووسی میسردا ببینن. ده‌توانین به ئاسانی له‌وه‌ی که ڕووی داوه، تێبگه‌ین. ئیخوان موسلمین ته‌نیا حکومه‌تێکی خه‌راپ نه‌بوو، ئه‌وان ده‌ستیان به سه‌ر جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا گرتبوو. شۆڕشی 30ی ژوئه‌ن ناڕه‌زایه‌تییه‌کی ئاسایی نه‌بوو. ئه‌م شۆڕشه ڕزگاری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بوو. ئێمه پێویسته پاڵپشتی له حکومه‌تی نوێ بکه‌ین، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کۆبکه‌ینه‌وه که یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆک کۆماری میسر بن.
بلر له‌و کاته‌دا نوێنه‌ری فه‌رمی وتووێژه چوار لایهنییهکانی ئاشتی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بوو. وته‌کانی ناوبراو و پاڵپشتیی له کوده‌تا پیشانده‌ری یه‌کێتی نێوان به‌رپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوایه که زیاترین کاریگه‌رییان له سه‌ر دۆخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه.
وته‌کانی بلر ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه به‌و ڕاستییه‌ی که به‌رپرسانی دیکه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا مه‌ترسی بڵاو کردنه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌وان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌دا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌نووسی خۆی دیاری بکات. ئه‌م ناوچه‌یه پێویسته له پێناو مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕۆژئاوا هه‌نگاو بنێت. ئه‌مریکا هیچ کات لادانی مورسیی له ده‌سه‌ڵات به کوده‌تا ناو نه‌برد و درێژه‌ی به یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی بۆ میسر دا.
له سه‌ر کار لادانی موباره‌ک هیچ کات بابه‌تێکی دڵخۆشکه‌ره‌وه بۆ ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا نه‌بوو. جۆ بایدن جێگری سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دوو ڕۆژ پاش 25ی ژانۆیه‌ی 2011 وتی: من هیچ کات موباره‌ک وه‌ک دیکتاتۆر ناو نابه‌م.
له ئێستادا سیسی سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م کێشه و گرفته‌کان به ته‌واوی پاڵپشتی ده‌کرێت، وڵاتانی ئه‌ورووپی پاڵپشتی سیاسی خۆیان له میسر به هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سکرتێری کۆمیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پیشان داوه.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش له بواری ئابوری و دارایی، ده‌سه‌ڵاتی سیسی له لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس پاڵپشتی ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی که هه‌ل و مه‌رجه‌که له میسر چلۆن تێپه‌ڕ ده‌بێت و کارکۆی حکومه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنی بۆ ده‌کرێت له پشتیوانی ئه‌مریکا له حکومه‌تی سیسی کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت. ده‌توانین بڵێین که ئه‌م پاڵپشتییه ته‌نیا به ئامانجی مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکایه.
چاره‌نووسی میسر ده‌توانێت وه‌ک چاره‌نووسی عێراق بێت. سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا کاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری بۆ عێراق ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده ساڵی ڕابردوو سه‌باره‌ت به داهاتووی عێراق هۆشداری له سه‌ر درابوو. ئه‌وه‌ی که له ژوئه‌نی 2013 ڕووی داوه، به بێ پاڵپشتی ده‌ره‌کی و کرده‌وه‌کانی سوپا نه‌ده‌بوو. میسر وڵاتێکی بچووک نییه و ئه‌وه‌ی که له‌م وڵاته‌دا ڕوو بدات، شه‌پۆله‌کانی ده‌گاته وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ش.
نووسه‌ر: مسته‌فا سهلاما
سه‌رچاوه: میدل ئیست ئای
وه‌رگێڕان: جام کوردی