جام کوردی:
نوام چامسکی بیرمه‌ندی ناوداری ئه‌مریکی تێڕوانینی سیاسی پارتی کۆماریخوازی ئه‌م وڵاته به لادانێکی ئاشکرا له ڕێگای سیاسه‌ته پارله‌مانییه‌کان ناو ده‌بات و ڕوونیکرده‌وه که سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پارته له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌ی ناله‌باری به‌دواوه ده‌بێت.
چامسکی له وتووێژی له گه‌ڵ گۆڤاری هافینگتۆن پۆست ڕه‌خنه‌ی له لێدوان و هه‌ڵوێستی کاندیده‌کانی کۆماریخوازه‌کان له کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌گرێت و وتی: پارتی کۆماریخواز له ئێستادا له ڕێڕه‌وی سه‌ره‌کی خۆی به‌لاڕێدا ڕۆیشتووه.
به وته‌ی ناوبراو، ئه‌م پارته له ئێستادا بووه‌ته ئه‌وه‌ی که تۆماس مان و نۆرمه‌ن ئورنستین شرۆڤه‌کارانی سیاسی به ناوبانگی ئه‌مریکی به ڕه‌وتێکی توندڕۆوانه ناوی ده‌به‌ن و لێدوان و هه‌ڵوێستی کاندیده‌کانی ئه‌م پارته به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له سیاسه‌ته پارله‌مانییه‌کان ناو ده‌به‌ن.
چامسکی له درێژه‌دا به ئاماژه به دژایه‌تی کۆماریخوازه‌کان له گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا، ڕوونیکرده‌وه که ئه‌م پارته به کرده‌وه بووه‌ته مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی.
ئه‌م بیرمه‌نده ئه‌مریکییه له وتووێژێکی دیکه‌ی له گه‌ڵ گۆڤاری ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینلیزی به ڕاشکاوانه کۆماریخوازه‌کانی به هه‌وڵدان له پێناو له ناوبردنی جیهان تۆمه‌تبار کردووه. وتیشی: سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م پارته له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و هێزه پاوانخوازه‌کانه.
ناوبراو له درێژه‌دا به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌مریکا به کرده‌وه بووه‌ته وڵاتێکی یه‌ک پارتی، واته پارتی بازرگانی و چه‌ندین لقی به ناو دیمۆکرات و کۆماریخواز لێ که‌وتووه‌ته‌وه، وتی: ئه‌م لقانه جیاوازی ئه‌وتۆیان له گه‌ڵ یه‌کدی نییه و داوای له ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکا کرد به ووشیاری و ستراتیژێکی تایبه‌ت، کاندیدی ئه‌م خوله هه‌ڵبژێرن.