جام کوردی:
یانزه‌یه‌مین دانیشتنی یه‌کێتی نێوان پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی به میواندارێتی عێراق له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین هه‌واڵی پارله‌مانی له ڕۆژانی ڕابردوو، هه‌واڵی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی یه‌کێتی نێوان پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بووه که له پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌چوو. له‌م گردبوونه‌وه پارله‌مانییه‌دا که به ئاماده‌بوونی 45 وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌ستی به کاره‌کانی کرد، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێرانیش به‌شداری کرد.
مێژووی یه‌کێتی پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی:
یه‌که‌م گردبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی له سه‌ر بانگهێشتی گرووپی پارله‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماده‌بوونی 16 وڵاتی ئیسلامی له په‌راوێزی دانیشتنی 93ی نێوان پارله‌مانه‌کانی جیهان له مانگی مارسی ساڵی 1995 له شاری مادریدی ئسپانیا به‌ڕێوه‌چوو. وڵاتانی به‌شدار له‌م دانیشتنه‌دا جه‌ختیان له سه‌ر پێکهێنانی یه‌کێتی نێو پارله‌مانی وڵاتانی ئیسلامی کرده‌وه و بڕیاری ئه‌وه‌یان دا که پێشنیاره‌کانی خۆیان له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی 94ی جیهانی له ئۆکتۆبه‌ری 1995 له شاری بۆخارست بخه‌نه‌ڕوو.
به‌م شێوه‌یه و به هه‌وڵ و به‌دواداچوونی کۆماری ئیسلامی ئێران له په‌راوێزی دانیشتنه جیهانییه‌کان، بڕیار درا که یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی پلان‌داڕێژی یه‌کێتی پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی له خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1375ی کۆچی هه‌تاوی له تاران به‌ڕێوه بچێت. له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی پلان‌داڕێژی که به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ئێران، ئه‌ندونیزیا، لیبیا، سوودان، سوریا، فه‌ڵه‌ستین، پاکستان و به‌نگلادیش به‌ڕێوه‌چوو، بنه‌ڕه‌تی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نێوان پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی بنیات نرا. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا ڕه‌شنووسی سه‌ره‌کی ئه‌م یه‌کێتییه به ده‌نگی به‌شداربووان په‌سه‌ند کرا و بڕیار درا یه‌که‌م کۆنفرانسی سه‌رۆک پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی له تاران یان ئیسلام ئاوای پاکستان به‌ڕێوه ببرێت.
له درێژه‌دا و پاش وه‌ستانێکی یه‌ک ساڵه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێک پارله‌مانی وڵاتانی ئیسلامی سه‌باره‌ت به به‌شداری سه‌رجه‌م پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی له‌م دانیشتنه‌دا، له به‌رواری 23 و 24ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1377ی کۆچی هه‌تاوی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارله‌مانه‌کانی 29 وڵاتی ئه‌ندام له کۆنفرانسی ئیسلامی، بنواشه‌نامه‌ی یه‌کێتی به ده‌نگی به‌شداربووان په‌سه‌ند کرا.
به‌م شێوه‌یه کۆنفرانسی یه‌کێتی پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی به ئاماده‌بوونی زیاتر له 200 که‌س له نوێنه‌ران و ڕاوێژکارانی پارله‌مانی له 45 وڵاتی ئه‌ندام و هه‌روه‌ها 5 وڵات و ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک چاو‌دێر، به تایبه‌ت سکرتێری گشتی پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌رواری 25 تا 27ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1378ی کۆچی هه‌تاوی به سه‌رۆکایه‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر ناتق نوری سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م کۆنفرانسه‌دا بنواشه‌نامه‌ی یه‌کێتی په‌سه‌ند کرا و پاش ده ساڵ له دووه‌م کۆنفرانسی ئه‌بوزه‌بی له به‌فرانباری ساڵی 1389ی کۆچی هه‌تاوی پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا کرا و چه‌ند چاکسازییه‌کی به خۆوه بینی.
ئامانجه‌کانی پێکهێنانی یه‌کێتی پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی:
ئامانجی دامه‌زراندنی یه‌کێتی پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی له 7 خاڵ له بنواشه‌نامه‌ی ئه‌م یه‌کێتییه‌دا به‌م شێوازه هاتووه:
ناساندن و په‌ره‌پێدانی بنه‌ماکانی ئیسلام و شارستانیه‌تی ئیسلامی.
پته‌وبوون و پشتیوانی له مسۆگه‌ربوونی بنه‌مای ئیسلامی شۆرا له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له‌ه‌م یه‌کێتییه.
خستنه‌ڕووی چوارچێوه‌یه‌کی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ربڵاو و کاریگه‌ر له نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
ئاڵ و گۆڕپێکردنی ئه‌زموونی پارله‌مانی، وتووێژ و لێکدانه‌وه‌ی پرسی ئابوری، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خوازیاری وڵاتانی ئه‌ندام و تاوتوێی ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی که‌له‌م بوارانه‌دا بوونی هه‌یه.
به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی پارله‌مانی له پێناو به‌ره‌وپێشچوونی ئامانجه هاوبه‌شه‌کان.
پته‌وبوونی ڕۆحیاتی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه‌کانی جیهان به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان و به‌رگری له مافی مرۆڤ و سه‌قامگیری و ئاشتی به پێی دادپه‌روه‌ری.
نه‌بوونی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆیی هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م یه‌کێتییه.
ئه‌ستوونه‌کانی یه‌کێتی پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی:
ئه‌م یه‌کێتییه 4 ئه‌ستوونی سه‌ره‌کی تێیدا له به‌رچاو گیراوه که بریتین له:
کۆنفرانس: دانیشتنی سه‌رۆک پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندامه که پاش چاکسازی بنواشه‌نامه، هه‌ر ساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمیته‌ی گشتی: شۆرای یه‌کێتی ده‌بێت که هه‌ر ساڵ جارێک به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌ر وڵاتێکی ئه‌ندام، دوو نوێنه‌ری له کۆمیته‌ی گشتیدا هه‌یه.
کۆمیته‌ی جێبه‌جێکار: ساڵانه دوو جار به‌ڕێوه ده‌چێت و له 15 نوێنه‌ری 15 وڵاته‌وه پێکهاتووه.
شایانی ئاماژه‌یه که نووسینگه‌ی سه‌ره‌کیش له ڕیزی ئه‌ستوونه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م یه‌کێتییه داده‌نرێت و له ئێستادا باره‌گاکه‌ی له شاری تارانه.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پێویست به هاوکاری ئایدۆلۆژیایی ناوچه‌یی و جیهانی ده‌کات:
دوکتۆر عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی له کۆنفرانسی سه‌رۆک پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی ڕوونیکرده‌وه: له‌مڕۆدا توندڕۆیی، تیرۆر و نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی بووه‌ته مه‌ترسییه‌که‌ی گه‌وره له به‌رده‌م ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت جیهانیش.
ناوبراو وتی: ئه‌م دیارده‌یه که ده‌ره‌نجامی ده‌ستێوه‌ردانی نابه‌رپرسانه‌ی وڵاتانی زلهێزی جیهانه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا، خه‌ساری زۆری به جیهانی ئیسلام گه‌یاندووه.
لاریجانی جه‌ختی کرده‌وه: کۆماری ئیسلامی ئێران پێی وایه که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندووتیژی پێویستی به ئیراده‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و هاوکاری ئایدۆلۆژیایی هه‌یه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیهان. به‌م مه‌به‌سته‌ش دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ بنه‌ڕه‌تی ئایدۆلۆژیای توندڕۆوانه و بنبڕکردنی پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی و فێرکاری له تیرۆریستان گرنگی زۆری هه‌یه.
دانیشتنی یانزه‌یه‌می پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی له کاتێکدا به‌ڕێوه‌چوو که ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزییه‌کی که‌م وێنه به خۆوه ده‌بینێت. ئه‌و ڕووداوانه له گه‌ڵ بێده‌نگی به مانای کۆمه‌ڵگای جیهانی و به چه‌شنێک لایه‌نگرانه له گرووپه تیرۆریستییه‌کان هاوڕێ بووه. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌شدا به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنفرانسه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، هه‌ڵگری چه‌ند په‌یامی گرنگه بۆ وڵاتانی لایه‌نگری گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌که.
له هه‌ل و مه‌رجێکی وه‌هادا که هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت ئه‌مریکا و هاوڕێیه‌تی سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که بۆ ناکۆکی و ئاژاوه‌گێڕی مه‌زهه‌بی و تائیفی و دابه‌شبوونی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆبوونه‌وه گرنگه ده‌توانێت ئه‌م په‌یامه‌ی هه‌بێت که به‌غدا ئاسایشی دابین کراوه و سه‌رۆکی پارله‌مانی وڵاتانی ئیسلامیی پێکه‌وه کۆکردووه‌ته‌وه.
به‌ده‌ر له قه‌یرانی عێراق، پێویسته ئاماژه به ئاڵۆزییه‌کانی سوریا و شه‌ڕی پاشایه‌تی سه‌عوودیه له یه‌مه‌ن بده‌ین. له سوریا سه‌ره‌ڕای پێشڕه‌وی و سه‌رکه‌وتنی سوپای ئه‌م وڵاته، پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ڕۆژئاوا، ڕژێمی ئیسرائیل و عه‌ره‌بستان له گرووپه تیرۆریستییه‌کان به‌رده‌وامی هه‌یه.
له یه‌مه‌ن ڕۆژانه سه‌دان مرۆڤی بێ تاوان له سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی سه‌عوودیه ده‌کوژرێن و دیمه‌نی دڵته‌زێن له قوربانی بوونی مرۆڤه‌کان له‌م وڵاته ده‌بێته مانشێتی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی میدیا جیهانییه‌کان. له ئێستادا به‌م دۆخه‌ی وڵاتانی عێراق، سوریا و یه‌مه‌ن، پێویسته هه‌ل و مه‌رجی ناسه‌قامگیری میسر، لیبیا و ڕۆژئاوای ئه‌فریقاش زیاد بکرێت، ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی که ڕۆژئاوا وه‌ک خه‌ڵاتێکی مافی مرۆڤی به موسڵمانانی له وڵاتانی ئیسلامی به‌خشیوه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ده‌ره‌نجامی ئه‌م کۆنفرانسه ببێته هانده‌ری چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفتی وڵاتانی ئیسلامی به تایبه‌ت کێشه‌ی تیرۆر و به‌هێزبوونی گرووپه تیرۆریستییه‌کان.
ئیدریس سلێمانی