جام کوردی:
ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له ماوه‌ی ڕابردوو به ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی پابه‌ندبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران به به‌ڵێنه‌کانی له لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی به‌ره‌وپێشچوونێکی زۆری هه‌بووه. له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێرانیان هه‌ڵگرت. ئه‌گه‌رچی گه‌یشتن به ڕۆژی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ڕووداوێکی دڵخۆشکه‌ره‌وه بوو، به‌ڵام ڕێگای به‌رده‌م ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نییه و ده‌سته‌به‌ربوونی به‌رده‌وامی ئه‌م ڕێگایه‌ش دژواره.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بگاته قۆناغی جێبه‌جێ کردن، پێویست بوو ئێران چه‌ندین به‌ڵێنی وه‌ک گواستنه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی یۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لادانی نزیک له 12 هه‌زار سانتریفۆژ له هێڵی وه‌به‌رهێنان و ڕاوه‌ستانی وێستگه‌ی ئه‌راک جێبه‌جێ بکات. سه‌رجه‌م ئه‌م قۆناغانه له کاتی چاوه‌ڕوانکراو به ئه‌نجام گه‌یشت. چه‌ندین هۆکاری وه‌ک که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کانی به‌دیهاتوو له ژێر کاریگه‌ری ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له پێناو سه‌رکه‌وتنی باڵی نزیک له حکومه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی ڕه‌شه‌ممه و لێهاتوویی شانده سیاسییه‌کانی ئێران و ئه‌مریکا بوو به هۆکاری جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه له‌و کاته‌دا که بۆی پێش بینی کرابوو.
لایه‌نگرانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی پێیان وایه که نیگه‌رانی تاران له گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆکان ده‌بێته ڕێگر له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی ئێران به به‌ڵێنه‌کانی. ئه‌م بابه‌ته‌ش به تایبه‌ت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا جێی گرنگی و بایه‌خه که نرخی جیهانی نه‌وت دابه‌زیوه و دۆخی ئابوری ئێرانی خستووه‌ته ژێر کاریگه‌رییه‌کانی خۆی.
ته‌نیا به تێپه‌ڕبوونی کاته‌کان ده‌توانین پابه‌ندوونی لایه‌نه‌کان به‌م ڕێکه‌وتنه هه‌ڵبسه‌نگێنین. له ئێستادا به گواستنه‌وه‌ی پاشه‌که‌وته‌کانی یۆرانیۆمی ئێران بۆ ڕووسیا، خاڵێکی گرنگ له‌م ڕێگایه‌دا به‌دیهاتووه. وێستگه‌ی فۆردۆ چیدی وه‌ک جاران پیتاندنی یۆرانیۆمی نابێت و وێستگه‌ی ئه‌راکیش پلۆتۆنیۆم به‌رهه‌م ناهێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌نگاوانه به ئه‌رێنی داده‌نرێت، به‌ڵام جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و پابه‌ندبوونی ئێران به به‌ڵێنه‌کانی، بابه‌تێکه که پێویسته به‌رده‌وامی هه‌بێت، به واتایه‌کی دیکه که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سانتریفۆژه چالاکه‌کان پێویسته به‌رده‌وام بێت، سه‌ر له نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ڕئاکتۆری ئه‌راک پێویسته له ڕیزی یه‌که‌مایه‌تی لایه‌نه‌کان بێت، وێستگه‌ی فۆردۆ پێویسته بارودۆخه‌که‌ی بگۆڕدرێت، مه‌واده ناوه‌کییه هاورده‌کراوه‌کان پێویسته پێش له ڕاده‌ستکردنیان به‌م وڵاته چاودێرییان له سه‌ر بێت.
ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان به به‌ڵێنه‌کانیان، ناکۆکی خوێندنه‌وه‌ی بواره‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ئه‌گه‌رێکی دوور نییه، بۆ ڕێگری له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتنه پێویسته هه‌مووان به گیانێکی لێبورده‌یی له‌م پرسه بڕوانن و ئه‌مه‌ش له پێناو ڕێگری له هه‌ر هه‌وڵێکی تێکده‌رانه له پرۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی دابنرێت.
به‌ده‌ر له پابه‌ندبوون به به‌شه جیاجیاکانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه، هه‌ندێک کرده‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌توانێت کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر دابنێت و ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی بکاته‌وه. له کاتی واژۆکردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له مانگی جولای ڕابردوو، ئێران له چه‌ندین دۆسیه‌دا کاریگه‌ری هه‌بووه. کاروباری تایبه‌ت به سوریا، پشتیوانی له هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌که، تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی و به‌ڕێوه‌بردنی نمایشی سه‌ربازی له که‌نداوی فارس له‌و کاریگه‌رییانه داده‌نرێت.
ڕاسته که هیچ له‌م کرده‌وانه به پێشێل کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی دانانرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌ستی ئێران بۆ ئه‌نجامدانی وه‌ها کرده‌وه‌یه‌ک ئاوه‌ڵاتر بکات، پشتیوانی له‌م ڕێکه‌وتنه له ئه‌مریکا تووشی کێشه ده‌بێت. تا ئێستا سه‌رۆک کۆمار به یاوه‌ری نوێنه‌رانی دیمۆکرات، ڕه‌زامه‌ندی کۆنگرێسی مسۆگه‌ر کردووه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری زۆربوونی هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ ده‌ستێوه‌ردان له ناوچه‌که، به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌وته تووشی کێشه ده‌بێت.
به‌ده‌ر له ناکۆکی و ڕا جیاوازه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و کرده‌وه‌کانی ئێران له ناوچه‌که، بۆچوونی دژبه‌رانی ڕێکه‌وتنه‌که له تاران و واشنتن ده‌توانێت درێژه‌پێدانی ئه‌م ڕێگایه ڕووبه‌ڕووی کێشه بکاته‌وه.
له ئێران هه‌ندێک له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان، میدیاکان و به‌شێک له نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی خوازیاری ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نین. ئه‌وان ده‌ڵێن که ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ڕێگای هاتنی ئه‌مریکا بۆ ئێران ئاسانتر ده‌کات. له ئێستادا که ڕێکه‌وتنه‌که له بواری جێبه‌جێ کردندایه، ڕه‌نگه ئه‌م هێزانه له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ تۆمه‌تبارکردنی واشنتن به پابه‌ندنه‌بوونی به به‌ڵێنه‌کانی به تایبه‌ت له بواری گه‌مارۆکان که‌ڵک وه‌ربگرن. زۆربه‌ی بازرگانان و کۆمپانیا بازرگانییه‌کان به هۆی هه‌ل و مه‌رجی زاڵبووی که‌رتی ئابوری ئێران و ڕه‌وتی تارمایی داهاتووی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، ڕه‌نگه به چاوێکی کراوه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و چالاکی باوری هه‌ڵنه‌گرن. ئه‌گه‌رچی ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به ئه‌مریکاوه نییه، به‌ڵام ڕه‌نگه به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.
دژبه‌رانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌توانن کێشه‌ی له‌به‌رده‌مدا بخوڵقێنن. پاش ئه‌وه‌ی که له سپتمبێری ڕابردوو، کۆماریخوازه‌کان به ڕێڕه‌وی یاسایی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌یان ڕه‌ت نه‌کرده‌وه، دژایه‌تیکردنیان که‌می کردووه، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێک کرده‌وه‌ی ئێران له ناوچه‌که ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌وتی دژایه‌تییه‌کان خێراتر و به‌هێزتر ببێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پێده‌چێت که بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ڤیتۆی هه‌ر هه‌نگاوێکی دژ به ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدی له سه‌ر ئه‌م ڕێکه‌وتنه له داهاتوویه‌کی نزیکدا نه‌بێت. ئازادی ئه‌مریکییه ده‌ست به سه‌رکراوه‌کان به‌ستێنێکی گونجاوی بۆ پابه‌ندبوون به‌م ڕێکه‌وتنه له ئه‌مریکادا دابین کردووه.
به گشتی ده‌توانین بڵێین که ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌سپێکی گه‌شبینانه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی پێویست به تێڕوانینی تایبه‌تی حکومه‌تی ئۆباما، دیپلۆماسی چالاکی نێوان ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی و ئێران و په‌یوه‌ندی به‌هێز له گه‌ڵ کۆنگرێس و ڕای گشتی له‌م بواره‌دا له ساڵه‌کانی داهاتوودا ده‌کات.
نووسه‌ر: ڕۆبرت ئاینهۆرن، دانوستانکاری پێشووی ناوه‌کی ئه‌مریکا
سه‌رچاوه: برۆکینگز
وه‌رگێڕان: جام کوردی