جام کوردی:
له پێناو مسۆگه‌ربوونی هاوکاری زانستی، توێژینه‌وه‌یی و فێرکاری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان و پاش هه‌ماهه‌نگی ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی له عێراق، شاندێکی زانکۆی زانست و پیشه‌سازی ئێران ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی ڕابردوو به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتنه شاری سلێمانی. شانده‌که پێکهاتبوو له دوکتۆر محه‌ممه‌دی، دوکتۆر واحیدی، دوکتۆر سه‌یدین و دوکتۆر که‌ڵانته‌ر که ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و زانکۆیه‌ن. پاش هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی ئه‌م شانده یادداشتێکی لێک تێگه‌یشتنیان له گه‌ڵ زانکۆی سلێمانی و پۆلی ته‌کنیکی ئه‌م شاره واژۆ کرد.
ڕۆژی سێ شه‌ممه شانده‌که‌ی زانکۆی زانست و پیشه‌سازی ئێران سه‌ردانی هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڵ مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر، چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌کانی زانستی، توێژینه‌وه‌یی و فێرکارییان له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کرد و سه‌رکۆنسووڵیش پاڵپشتی ته‌واوی خۆیی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربڕی.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان، شانده‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له گه‌ڵ دوکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و جێگره‌که‌ی کۆبوونه‌وه و له‌و کۆبوونه‌وه‌دا توانا و ده‌فرایه‌تییه‌کانی هه‌ر دوولا خرایه ڕوو. پاشان سه‌ردانی زانکۆی پۆلی ته‌کنیکی هه‌ولێریان کرد و پاش وتووێژ له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و زانکۆیه، یادداشتی لێک تێگه‌یشتنی نێوان هه‌ر دوو زانکۆ واژۆی له سه‌ر کرا.
شاندی زانکۆی زانست و پیشه‌سازی ئێران هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی یانه‌ی فێرکاری مادیان بۆ کاروباری نه‌وت کرد که دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی که‌سێکی ئێرانییه. له وت‌ووێژیان له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م یانه فێرکارییه چۆنیه‌تی که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌فرایه‌تییه‌کانی و موڵه‌تی پێدانی نوێنه‌رایه‌تی تاوتوێ کرا و هیوای ئه‌وه‌شیان خواست به‌دواداچوونی پێویستی بۆ بکرێت تا ده‌گاته ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنی.