جام کوردی:
پۆلیسی تاجیکستان ڕدێنی 13 هه‌زار که‌سی پێکه‌وه تاشیوه. هه‌روه‌ها 160 دووکانی فرۆشتنی سه‌رپۆشی ئیسلامیشی داخستووه.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت: ڕه‌زامه‌ندی 1700 ژنی وه‌رگرتووه که سه‌رپۆشه‌کانیان له سه‌ر لابه‌ن و ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه که به‌نیازه ڕێگری له بیر و هزری توندڕۆوانه هاوشێوه‌ی وڵاتی ئه‌فغانستان بکات، به‌ڵام شێوازێکی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه. حه‌وته‌ی ڕابردوو پارله‌مانی تاجیکستان یاسایه‌کی په‌سه‌ند کردووه که به پێی ئه‌و یاسایه به‌کارهێنانی ناوی عه‌ره‌بی و هاوسه‌رگیری ئامۆزا و خاڵۆزاکان قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌م پرۆژه یاسایه بڕیاره له لایه‌ن ئیمام عه‌لی ڕه‌حمانۆف په‌سه‌ند بکرێت و پاشان بخرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.