جام کوردی:
سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌سغه‌ر ڕه‌شنۆی وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان ده‌ستنیشان کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی کرماشان ڕایگه‌یاندووه که ڕه‌شنۆ پێشتر وه‌ک جێگری سه‌رمایه‌گوزاری و دابین کردنی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه چالاکی کردووه.
مێهدی خاڵوهندی ڕایگه‌یاندووه که ئه‌سغه‌ر ڕه‌شنۆ له دوێنێ دووشه‌ممه به فه‌رمی له پۆستی نوێیدا ده‌ست به کار بووه.
ڕه‌شنۆ هه‌روه‌ها پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری قه‌زای ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا بووه.
شایانی ئاماژه‌یه عه‌لی فه‌عله‌گه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی پارێزگای کرماشان پاییزی ئه‌مساڵ نامه‌ی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خۆیی ڕاده‌ستی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار کردبوو.
پارێزگای کرماشان خاوه‌نی زیاتر له چوار هه‌زار ئاسه‌واری مێژووییه و تا ئێستا 2 هه‌زار و 200 ئاسه‌واری له سه‌ر ئاستی نیشتمانیدا تۆمار کراون.
به‌رده‌نووسی بێستوون وه‌ک ته‌نیا ئاسه‌واری مێژوویی پارێزگای کرماشان له سه‌ر ئاستی جیهانی به فه‌رمی تۆمار کراوه و مێژووه‌که‌ی بۆ سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.