جام کوردی:
کۆمه‌ڵه وه‌رگێڕانی نامه‌کانی حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ گه‌نجانی ڕۆژئاوا له چوارچێوه‌ی کتێبێک به ناوی ” په‌یامێک بۆ ڕۆژئاوا ” له وڵاتی ئیتالیا بڵاو کرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، دامه‌زراوه‌ی ئیسلامی ئیمام مێهدی سه‌رجه‌م نامه‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بۆ گه‌نجانی وڵاتانی ڕۆژئاوا له کتێبێک به ناوی په‌یامێک بۆ ڕۆژئاوا بڵاو کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م کتێبه پێشه‌کی، وه‌رگێڕانی ته‌واوی دوو نامه‌ی به‌بایه‌خی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ گه‌نجانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌ی حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی به مه‌به‌ستی ئاشنایه‌تی هۆگران و گه‌نجان له گه‌ڵ په‌یامه‌که‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م کتێبه پاش به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی ” ئیسلام و توندووتیژی ” له شاری ڕۆما له نێو به‌شداربووان دابه‌ش کرا.
نامه‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ گه‌نجانی وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت دووه‌م نامه‌ی به‌ڕێزیان، کاردانه‌وه‌ی زۆری له نێو میدیاکانی ئیتالیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌بووه.
سیاسه‌ته دژ به یه‌که‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی تیرۆر و گرووپه تیرۆریستییه‌کان، ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌کان له وڵاتانی ئیسلامی، ئیدانه‌کردنی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی پاریس، ئاماژه به خوێنڕشتن له فه‌ڵه‌ستین و توندووتیژی داعش له عێراق و سوریا، پێویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیر و هزری توندڕۆوانه، تیرۆریزم ده‌ردی هاوبه‌شی جیهانی ئیسلام و ڕۆژئاوا، چه‌ندین ته‌وه‌ری نامه‌که‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ گه‌نجانی ڕۆژئاوا له خۆ ده‌گرێت.