جام کوردی:
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته ئیتالیا. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که نزیک له ده ساڵ له دوایین سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ ئه‌ورووپا تێپه‌ڕ ده‌بێت. له‌م که‌شه نوێیه‌ی پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆحانی وه‌رزێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران – ڕۆما و له ئاستێکی به‌ربڵاوتریش ئێران و ئه‌ورووپای به‌دواوه ده‌بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به یاوه‌ری شاندێکی باڵا سه‌ردانی ئه‌ورووپای کرد تا له ژێر سێبه‌ری ڕه‌وتی ئه‌رێنی قۆناغی پاش گه‌مارۆکان، ڕێگای هاوکاری زیاتر و باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و پایته‌خته‌کانی ئه‌ورووپایی هه‌موارتر بکات. ئه‌م سه‌ردانه پێشتر بڕیاربوو بیست و دووی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به هۆی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی پاریسه‌وه دوا خرا.
پاش تێپه‌ڕبوونی نزیک به ده ساڵ ئه‌مه به یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران داده‌نرێت که له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا ئه‌نجام دراوه. له‌م ڕووه‌وه، ڕۆما خاڵی ده‌سپێکی سه‌ردانه سێ ڕۆژه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌ورووپایه. پاش ئیتالیا، فه‌رانسه میواندارێتی له سه‌رۆک ڕۆحانی ده‌کات.
ڕۆحانی له هه‌ل و مه‌رجێکدا له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م دوو وڵاته‌ی ئه‌ورووپا وتووێژ ده‌کات که پاش چاره‌سه‌ربوونی دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران، باشتربوونی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ تاران به جیدی بووه‌ته جێی سرنج و بایه‌خی وڵاتانی ئه‌ورووپی و شانده‌باڵاکانی سیاسی و ئابوری ئه‌ورووپی چه‌ندین مانگه که به‌رده‌وام سه‌ردانی تاران ده‌که‌ن. بیست و حه‌وته‌می به‌فرانبار به ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، پرس و ناکۆکییه‌کانی ڕابردوو پشت گوێ خراوه. بێ گومان ئه‌م ڕووداوه کاریگه‌ری به‌رچاوی له ده‌سپێکی وه‌رزێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و ڕۆم ده‌بێت. هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو پڕوپاگه‌نده‌ی وڵاتانی زلهێز کاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئیتالیا دانا، به‌ڵام به هۆی هه‌ندێک خاڵی هاوبه‌شی وه‌ک پێشینه مێژووییه‌کان و ڕێژه‌ی هاوکارییه‌کانی نێوانیان، هیچ کات ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و پچڕان نه‌ڕۆیشت. به‌م پێیه‌ش له سه‌رده‌می گه‌مارۆکانیش په‌یوه‌ندییه فه‌رهه‌نگی، بازرگانی و سیاسییه‌کانی تاران – ڕۆما سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی تووشی ڕاوه‌ستان نه‌بوو. ناکۆکییه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی یه‌ک له گرنگترینی ئه‌و پرسانه‌ی بوو که له ماوه‌ی ده‌یه‌ی ڕابردوو کاریگه‌ری نه‌رێنیی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان دانابوو. بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی که له ساڵی 2006 تا 2010 وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی هان ده‌دا که گه‌مارۆ سه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر ئێران جێبه‌جی بکه‌ن، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی ئێران و ئیتالیا که پێشتر زیاتر له حه‌وت ملیار یۆرۆ ده‌بوو، بگاته یه‌ک ملیار یۆرۆ. هه‌رچه‌نده ئیتالیا وه‌ک کاراکته‌رێکی کاریگه‌ره له یه‌کێتی ئه‌ورووپا، به‌ڵام له ڕیزی ترۆییکای یه‌کێتی (به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌رانسه) و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی ناسراو به 1+5 هه‌ژمار نه‌ده‌کرا. هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای خوازیاری ئیتالیا بۆ پیشاندانی ڕۆڵێکی زیاتر له چاره‌سه‌ربوونی دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران، ڕۆما کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له سه‌ر ئه‌م دۆخه نه‌بووه، ئه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش هۆکاری ئه‌وه بووبێت که سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ناکۆکی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به چالاکییه ناوه‌کییه‌کانی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئیتالیا و ئێران به‌ره‌و قۆناغی پچڕان نه‌ڕۆیشت.
له ئێستاشدا که کۆماری ئیسلامی ئێران له که‌شی پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و قۆناغی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکاندایه، خوازیاری ئیتالیا بۆ به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران ڕووی له زیادبوون کردووه به‌و هیوایه‌ی که به بوژانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان، پێگه‌ی ڕابردووی خۆی به تایبه‌ت له بواری ئابوری‌دا به ده‌ست بێنێته‌وه. سه‌ردانی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردووی فدریکا گوئیدی وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابوری ئیتالیا و پائۆلۆ جنتیلۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به یاوه‌ری شاندێکی ئابوری و بازرگانی بۆ تاران له‌م چوارچێوه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
وه‌ک چۆن ئاماژه‌ی پێدرا ئیتالیا پێش ده‌سپێکی قۆناغی گه‌مارۆکان، ساڵه‌ها به یه‌که‌م هاوبه‌شی ئابوری و بازرگانی ئێران له یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌ژمار ده‌کرا و له‌مڕۆش به ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له که‌شی پاش گه‌مارۆکان به ئاسانی به‌ره‌و به‌هێزتربوون ده‌ڕوات و به‌ستێنی هاوبه‌شی زۆریش بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له ئارادایه. ده‌توانین بڵێین که چاوپێکه‌وتن و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیتالیا و ئێران و پاشان سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک ڕۆحانی بۆ ڕۆما وه‌ک مه‌کینه‌ی جوڵێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته داده‌نرێت.
له‌م پێناوه‌دا چه‌ندین بواری وه‌ک ئۆتۆمبێل سازی، گواستنه‌وه، کاروباری ژێرخانه‌کان و بینا سازی له‌و خاڵانه‌یه که هه‌ر دوو وڵات خوازیاری هاوکاری زیاترن پێکه‌وه و هه‌روه‌ها هاوکارییه‌کان له که‌رتی وزه‌دا ده‌توانێت په‌ره به ئاڵ و گۆڕه‌کانی نێوانیان بدات، شایانی ئاماژه‌یه که پێشتر، ئێران به سێهه‌م هاوبه‌شی نه‌وتی ئیتالیا داده‌نرا. له ئێستادا ئیتالیا یه‌ک له هه‌شت وڵاتی زلهێزی جیهانه له بواری پیشه‌سازی و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی ئێران بۆ ئیتالیا گرنگی تایبه‌تی هه‌بێت.
به‌ده‌ر له به‌ستێنه هاوبه‌شه‌کان که ئاماژه‌ی پێدراوه، به‌هێزتربوونی پیشه‌سازی گه‌شتیاری به ئامانجی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کان و به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان و هه‌روه‌ها هاوکارییه فه‌رهه‌نگی و فێرکارییه‌کان له‌و خاڵانه‌یه که له سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی له سه‌ر ده‌کرێته‌وه.
به گشتی، له هه‌ل و مه‌رجێکدا که ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 جێبه‌جێ کراوه و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م سه‌رمایه‌دانه‌ران هه‌ڵگیراوه، ئه‌م سه‌ردانه تایبه‌تمه‌ندی زۆری ده‌بێت. له دۆخێکی وه‌هادا، وڵاتانێک که پێشتر له ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له ڕیزی گه‌مارۆکانی ئێران‌دا بوون، له ئێستادا بیر له گۆڕانکاری له په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ تاران ده‌که‌نه‌وه.
ئیتالیا که له ساڵی 2013 به ڕێژه‌ی بازرگانی یه‌ک ملیار و 596 ملیار یۆرۆیی پاش ئه‌ڵمانیا له یه‌کێتی ئه‌ورووپا له پله‌ی دووه‌می بازرگانی له گه‌ڵ ئێران‌دا بوو، له‌مڕۆدا هه‌وڵ ده‌دات له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان ببێته ده‌روازه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌م یه‌کێتییه. له لایه‌کی دیکه‌وه ئێرانیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له‌م ده‌رفه‌ته که هاتووه‌ته پێشه‌وه زیاترین که‌ڵک وه‌ربگرێت له پێناو بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابوری و له ناو بردنی ئاسه‌وار و کاریگه‌ری چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌مارۆکان.