جام کوردی:
فراکسیۆنه سیاسییه‌کانی پارله‌مانی لۆبنان هه‌ڵوێسته‌کانیان به‌ره‌و گۆڕان ده‌ڕوات. بابه‌تێک که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که میشل عوون، کاندیدی ڕه‌وتی 8ی مارس به ڕێبه‌رایه‌تی حیزبووڵا هه‌نگاوێکی دیکه له کورسی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنان نزیکتر ببێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئیلاف په‌یوه‌ندیدار به لیبراڵه‌کانی دژبه‌ری حکومه‌تی ڕیاز، هه‌نگاوه‌که‌ی سه‌میر جه‌عجه‌ع سه‌باره‌ت به پشتیوانی له میشل عوون به کرده‌وه‌یه‌کی گه‌وره له پێناو پڕ کردنه‌وه‌ی بۆشایی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنان داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش تووڕه‌بوونی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆکی ڕه‌وتی موسته‌قبه‌ل و ڕه‌وتی 14ی مارسی به‌دواوه بووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌ر له نوێ جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که ته‌نیا کاندیدی ناوبراو سولێمان فره‌نجیه ده‌بێت.
سولێمان فره‌نجیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له دۆستانی به‌شار ئه‌سه‌د و له ئه‌ندامانی دیاری ڕه‌وتی 8ی مارسه، به‌ڵام له لایه‌ن حیزبووڵا و ده‌وترێت ئێرانیش، ڤیتۆی له سه‌ر بووه. له کاتێکدا که ده‌وترێت عه‌ره‌بستان بۆ گه‌یشتنی ناوبراو به کورسی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنان گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵکردبوو. به‌ڵام پاش ڤیتۆی حیزبووڵا و پشتیوانی سمیر جه‌عجه‌ع له سه‌رکرده‌کانی ڕه‌وتی 14ی مارس که خۆیشی پێشتر ویستی ده‌سخستنی ئه‌و پۆسته‌ی هه‌بوو، له میشل عوون، ڕه‌وته‌که گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه و سه‌ر له نوێ ئه‌ستێره‌ی عوون به‌ره‌و ڕووناکی ده‌ڕوات. له ئێستاشدا هه‌مووان پرسیاری ئه‌وه ده‌که‌ن که ئایا ڕه‌نگه سولێمان فره‌نجیه‌ش هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت و وه‌ک چۆن پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو بێته به‌ره‌ی میشل عوون و پشتیوانی له ناوبراو بکات؟
دووری شه‌معوون، سه‌رۆکی پارتی نیشتمانی ئازاد سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: ڕه‌وتی کاندیدبوونی عوون پاش ئه‌و ڕێکه‌وتنه بوو که له گه‌ڵ جه‌عجه‌ع هاته ئاراوه، له ئێستادا تۆپی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنان له یاریگای حیزبووڵایه، ئه‌گه‌ر حیزبووڵا متمانه‌ی به ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان عوون و جه‌عجه‌ع هه‌بێت ده‌توانین بڵێین که چاره‌نووسی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنان به زووترین کات دیاری بکرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بێت دیار نییه که چی ڕوو ده‌دات.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی حیزبووڵا و تواناکانی سه‌باره‌ت به سه‌رنه‌که‌وتنی سولێمان فره‌نجیه بۆ گه‌یشتن به کورسی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنان، شه‌معوون ده‌ڵێت: هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبووڵا تا ئێستا پشتیوانی له هه‌ر یه‌ک له عوون و فره‌نجیه بووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئه‌وان تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، وه‌ک چۆن سه‌میر جه‌عجه‌ع وتی: ئێمه بووینه‌ته پشتیوانی کاندیدی حیزبووڵا بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنان و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ئامانجه‌کانی ئه‌وان مسۆگه‌ر بکات.
سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی ڕێکه‌وتنی نێوان جه‌عجه‌ع و عوون بۆ گه‌یشتنی عوون به پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنان، فادی ئه‌لئه‌عوور نوێنه‌ری ڕه‌وتی گۆڕان و چاکسازی ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان جه‌عجه‌ع و عوون به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و ناکۆییه‌کانی نێوانیان به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌ڕوات، هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به زۆربه‌ی پرسه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتن. کاتێک که به‌شێکی زۆری هێزه‌کانی لۆبنان به سه‌رپه‌رشتی جه‌عجه‌ع، پاڵپشتی خۆیان له عوون ڕاگه‌یاندووه، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش هه‌نگاوی هاوشێوه هه‌ڵبگرن.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: حیزبووڵا هێزی سیاسی سه‌ره‌کی لۆبنانه و ده‌توانێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌م پرسه یه‌کلایی بکاته‌وه، هه‌مووان پێویسته هه‌ڵوێستیان به ڕوونی بڵاو بکه‌نه‌وه. هیوادارین له‌م کات و ساته‌دا کاروباره‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی لۆبنانییه‌کان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی لێهاتوو به‌ره‌و پێش بڕوات.