جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ هاوتای ئیتالیایی خۆی به ئاماژه به ئیراده‌ی به‌هێزی دوو وڵات له پێناو گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان، وتی: ئێران ئاماده‌ی وه‌رگرتنی سه‌رمایه، ته‌کنۆلۆژیا و هاوکاری هه‌نارده‌کارییه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی دووشه‌ممه و له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ سرجیۆ ماتارلا سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا ڕایگه‌یاند: ده‌فرایه‌تی هاوبه‌شی به‌رفراوان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکارییه‌کانی نێوان تاران – ڕۆما بوونی هه‌یه.
ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه: دوو وڵات له ساڵانی ڕابردوو به هۆی گه‌مارۆکانه‌وه که‌ڵکی پێویستیان له ده‌رفه‌ت و ده‌فرایه‌تییه‌کان وه‌رنه‌گرتووه و ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که قه‌ره‌بووی پێشوو بکرێته‌وه و پێویسته هاوکارییه‌کانمان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان زیاتر بکه‌ینه‌وه.
ڕۆحانی که له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی ئیتالیا سه‌ردانی ڕۆمای کردووه، به ئاماژه به‌وه‌ی که له ئێستادا هه‌ل و مه‌رجی وه‌رگرتنی سه‌رمایه و ته‌کنۆلۆژیای نوێ و هاوکاری هه‌نارده‌کاری ئاماده‌یه، وتی: ئێران و ئیتالیا ده‌توانن له به‌شه جیاجیاکانی وه‌ک وزه، پیشه‌سازی، کانزا، کشتووکاڵ، ئاڵ و گۆڕی زانستی و فه‌رهه‌نگی و هه‌روه‌ها ته‌کنۆلۆژیای نوێ هاوکاری هاوبه‌ش و به‌ربڵاویان هه‌بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به شرۆڤه‌ی هۆکاره‌کانی ناسه‌قامگیری ناوچه‌که و جه‌خت کردنه‌وه له‌وه‌ی که ئێران وڵاتێکی سه‌قامگیر و خاوه‌ن ئیراده‌ی خه‌ڵکه، ڕوونیکرده‌وه: بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌ورووپا به تایبه‌ت وڵاتی ئیتالیا گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا پێویسته ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کان به‌رفراوانتر بکرێت.
ڕۆحانی ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئێرانی له به‌شه‌کانی وزه، سه‌رمایه‌ی مرۆڤی و بارودۆخی جوغرافیایی وه‌بیر هێنایه‌وه و له درێژه‌دا وتی: ئێران به ته‌نیا وڵاتێکی 80 ملیۆن که‌سی نییه، به‌ڵکوو خاڵی پێکه‌وه گرێدانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، قه‌فقاز و ئۆقیانووسی هینده که له‌م بارودۆخه ستراتژیکه ده‌توانین بۆ هه‌نارده‌کاری هاوبه‌ش به شێوازێکی گونجاو که‌ڵک وه‌ربگرین.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌توانێت نموونه‌یه‌ک بێت بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ناوچه‌که و جیهان و سوپاسی هه‌ڵوێستی ئیتالیاشی کرد له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له درێژه‌دا وه‌بیری هێنایه‌وه: تاران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێی وابوو که چاره‌سه‌ری کێشه جیهانییه‌کان به تایبه‌ت دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران، ته‌نیا دانوستان و دیپلۆماسییه و ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئه‌وه‌ی پیشان دا که دیپلۆماسی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کان و گه‌یشتن به ئاشتی به‌رده‌وامه.
ڕۆحانی له درێژه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه به ئاماژه به گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا، وتی: تاران و ڕۆما وه‌ک ڕابردوو ده‌توانن له زۆربه‌ی کێشه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، توندتووتیژی، پێکه‌وه ڕاوێژ و هاوکارییان هه‌بێت.
سه‌رۆک ڕۆحانی تیرۆری به گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ناوچه‌که و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ئه‌ورووپا و جیهان ناو برد و وتی: به بێ هاوکاری گشتی، ناتوانین کۆتایی به‌م دیارده بێنین و بێ گومان ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی ناوچه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ببرێت، ئاسه‌واری ڕۆخێنه‌ریشی بۆ ئه‌ورووپا ده‌بێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که چاره‌سه‌ری کێشه و گرفته‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که، سیاسییه نه‌ک سه‌ربازی، وتی: ئێران و ئیتالیا وه‌ک دوو کاراکته‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌توانن له‌و ڕێگایه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی دوو وڵات، ناوچه‌که و جیهان ده‌سته‌به‌ر بکات، هاوکاری کاریگه‌ر و سازێنه‌ریان پێکه‌وه هه‌بێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی جه‌ختی کرده‌وه: بۆ بنبڕ کردنی تیرۆر و ناسه‌قامگیری، گرنگ ئه‌وه‌یه که بیر و هزری توندووتیژی و توندڕۆیی له ناو ببرێت و به‌ستێنی ڕاکێشبوونی گه‌نجان به‌ره‌و ئه‌م بیر و هزرانه له لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه و دژایه‌تی کلتوری توندووتیژی بکرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕه‌خنه‌ی له هه‌ندێک وڵات گرت که ئیراده‌یه‌کی به‌هێزیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان نییه و ڕوونیکرده‌وه: به‌داخه‌وه هه‌ندێک له‌و وڵاتانه وه‌ک ئامرازێکی مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانیان له تیرۆر ده‌ڕوانن، هه‌ر بۆیه پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین به‌ستێنی پشتیوانی دارایی و سه‌ربازی هه‌ندێک وڵات له تیرۆر له ناو ببرێت.
ئیتالیا خوازیاری هاوکاری به‌رده‌وامه له گه‌ڵ ئێران
سرجیۆ ماتارلا سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی یه‌که‌م سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بۆ ئیتالیا، ئه‌مه‌ی به پیشانده‌ری دۆستایه‌تی گه‌ل و حکومه‌تی ئێران و ئیتالیا ناو برد و وتی: ئیتالیا خوازیاری ئه‌وه‌یه که به‌ستێنی دۆستایه‌تی و هاوکاری خۆی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌هێزتر بکات و هاوکاری به‌رده‌وامی له گه‌ڵ تاران هه‌بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا هه‌واڵی ده‌ستپێکردنی وه‌رزێکی نوێی هاوکارییه‌کانی نێوان تاران و ڕۆمای به تایبه‌ت له بواری ئابوری‌دا ڕاگه‌یاند و ڕوونیکرده‌وه: کۆمپانیا به‌هێزه‌کانی ئیتالیا له به‌شی پیشه‌سازی و بازرگانی ئاماده‌ی هاوکارین له گه‌ڵ ئێران. ئێمه به سه‌رمایه‌گوزاری و به‌شداری چالاکانه هه‌وڵی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی ده‌ده‌ین که گه‌مارۆکان له ئێمه‌یان وه‌رگرتووه.
ماتارلا خۆشحاڵی خۆیی سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و کۆتایی گه‌مارۆکان ڕاگه‌یاند و جه‌ختی له بۆچوونی هاوبه‌شی خۆی و سه‌رۆک ڕۆحانی کرده‌وه و وتی: بێ گومان هه‌ل و مه‌رجی نوێ، ئه‌و ده‌رفه‌ته به تاران ده‌دات که ڕۆڵی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ری خۆی له ناوچه‌که زیاتر پیشان بدات.
سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا له درێژه‌دا وتی: ئیتالیا وه‌ک ئێران پێی وایه که دیپلۆماسی باشترین ڕێگای گه‌یشتن به ئاشتی به‌رده‌وامه.
ناوبراو به ئاماژه به قه‌یرانه‌کانی سوریا، عێراق، ئه‌فغانستان و باکوری ئه‌فریقا ڕوونیکرده‌وه: ئێتالیا ڕۆڵی ئێران له پێناو چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانانه به کاریگه‌ر ده‌زانێت.
سرجیۆ ماتارلا ڕایگه‌یاند: ئیتالیا پشتیوانی له ڕۆڵی سازێنه‌ری ئێران بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ناوچه‌که ده‌کات و پێمان وایه که بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو و به‌په‌له، پێویستمان به تاران هه‌یه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا به فه‌رمی داوای له سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا کرد که سه‌ردانی تاران بکات و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن سرجیۆ ماتارلا پێشوازی لێ‌کرا.