جام کوردی:
کۆڕی جیهانی ئابوری له داڤووس به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا وتووێژی جیدی سه‌باره‌ت به ڕووخانی ئابوری چین و دابه‌زینی نرخی نه‌وت هاته ئاراوه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئاواره و په‌نابه‌ره‌کان که له ده‌ره‌نجامی ده‌یان ساڵ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه، وتووێژ کرا. له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا لێدوانی چه‌ند که‌سایه‌تی ناودار و به‌شداربووی ئه‌و کۆڕه ئاماژه‌ی پێ ده‌درێت.
1)بێڵ گیتس: پێویسته ئه‌مریکا په‌نابه‌ری زۆر وه‌ربگرێت
گیتس، که‌سایه‌تییه به‌هێزه‌که‌ی مایکرۆسافت و چالاکوانی کرده‌وه مرۆڤ دۆستانه‌کان له په‌راوێزی داڤووس به که‌ناڵی bbc ڕاگه‌یاندووه که پێویسته ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان نموونه‌یه‌کی باشتر بێت و درێژه به ڕێگاکه‌ی ئه‌ڵمانیا له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران بدات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته داوه که ئاسانکاری له یاسای کۆچ و کۆچبه‌ران، کارێکی ئاسان نابێت و پێویستی به بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه. ئه‌ڵبه‌ت ناوبراو کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانی دوناڵد ترامپ به‌ربژێری کۆماریخوازه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2016ی ئه‌مریکا نه‌بووه.
2)ده‌یوید میلیبه‌ند: دیواره‌کان نابنه ڕێگر له هاتنی په‌نابه‌ران
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری به‌ریتانیا و سه‌رۆکی ئێستای ڕێکخراوی ڕزگاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت که قه‌یرانی ئاواره‌کان به لێدانی دیوار چاره‌سه‌ر نابێت. ناوبراو وتی: پێویسته چاو له ڕاستییه‌کان ببڕین، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ک له ئێمه له سوریا و عێراق ده‌بووین، ئه‌وه‌مان ده‌بینی له مانگانه به شێوازی مامناوه‌ند بڕی 13 دۆلار ده‌درێته هه‌ر په‌نابه‌رێک، پێویسته ئه‌م ڕه‌وته‌ش له ئه‌ورووپا دووپات بکه‌ینه‌وه. ئه‌زموونه‌کانی ئێمه له جیهان پیشان ده‌دات که به‌رزکردنه‌وه‌ی دیواره‌کان به مانای هێزی زیاتری قاچاخچییه‌کان ده‌بێت. خه‌ڵک وایان به سه‌ردا هاتووه که ئه‌مه‌ش تێده‌په‌ڕێنن، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که کێشه‌کانیان له ناو ببه‌ین.
3)جۆرج سورۆس: ترامپ و کرۆز یارمه‌تی داعش ده‌ده‌ن
جۆرج سورۆس، گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ناوبانگ سه‌باره‌ت به ترامپ لێدوانی دا و ئه‌وه‌ی که وته‌کانی ئه‌م کاندیده‌ی کۆماریخوازه‌کان له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعش که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت. ناوبراو به ئاماژه به لێدوانه‌کانی ترامپ سه‌باره‌ت به ڕێگری له هاتنی موسڵمانه‌کان بۆ ئه‌مریکا و وته‌کانی هاوشێوه له لایه‌ن ته‌د کرۆز، وتی که ئه‌م دوو کاندیده یارمه‌تیده‌ری داعش ده‌بن. سورۆس له درێژه‌دا وتی: ئه‌م کاندیدانه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک له دژی کۆمه‌ڵگای موسڵمانان بێت و موسڵمانان تیرۆر به ته‌نیا چاره‌سه‌ر بزانن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سانێکی زۆر ببنه ئه‌ندام له گرووپی تیرۆریستی داعش.
4)مانۆئیل واڵس: قه‌یرانی په‌نابه‌ران ده‌توانێت ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا
سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌رانسه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م قه‌یرانه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه که ئه‌ورووپا به ساکاری ناتوانێت به‌ره‌نگاری ببێته‌وه و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ش پێویسته سنوره‌کانی به‌هێزتر بکات. ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا نه‌توانێت به‌رگری له سنوره‌کانی خۆی بکات، بیرۆکه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا تووشی کێشه ده‌بێت.
5)جۆن کێری: دۆسیه‌ی ئێران چاره‌سه‌ر کرا، ئێستا نۆره‌ی په‌نابه‌رانه
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له پرسی په‌نابه‌ران دوور ببینه‌وه، ده‌توانین ئاماژه به لێدوانه‌کانی جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ سنورداربوونی چالاکییه ناوه‌کییه‌کانی ئێران بده‌ین که وتی: ئێمه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ نزیک بووینه‌وه، ناتوانم بڵێم که چه‌ند سه‌رکرده و ڕێبه‌ری وڵاتانی جیهان که من سه‌ردانی ئه‌وانم کرد به منیان ده‌وت که ئه‌وان بۆردومان بکه‌ن.
کێری به ئاماژه به قه‌یرانی په‌نابه‌ران ده‌ڵێت که باراک ئۆباما، پاییزی داهاتوو له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان میواندارێتی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌م پرسه له پێناو کۆده‌نگی جیهانی ده‌کات. له‌و ئامانجانه‌ش که ئه‌و دانیشتنه کاری له سه‌ر ده‌کات ده‌توانین ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی بودجه‌ی کاره مرۆڤدۆستانه‌کان به ڕێژه‌ی له سه‌دا 30 و زیاتربوونی پشتیوانه داراییه‌کان، زیاتربوونی ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که پێویسته وه‌ربگیرێن و زیاتربوونی ژماره‌ی وڵاتانی وه‌رگری په‌نابه‌ران بۆ 10 وڵات، بده‌ین. کێری هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م پرسه وتی: من ده‌زانم که ئێمه هه‌رچی بتوانین بۆ ئه‌من و سه‌قامگیری وڵاته‌که‌مان ده‌یکه‌ین.