جام کوردی:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌عاون، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای کرماشان وتی: گه‌شتیار ده‌رمانی یه‌ک له‌و ڕێگایانه‌یه که ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدانی پارێزگای کرماشان.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داوود یاوه‌ری ڕایگه‌یاند: له تاوتوێی ئه‌م بابه‌ته که له ساڵی 1393 ده‌ستیپێکردووه، ده‌فرایه‌تییه سه‌ره‌کییه‌کان دیاری کراون که ده‌توانن ببنه هۆکاری گه‌شه‌پێدانی پارێزگاکه.
ناوبراو وتی: له ئاکامدا و پاش ته‌واوبوونی ڕه‌وتی به‌دواداچوونه‌کان، دوو بواری سه‌ره‌کی گه‌شتیار ده‌رمانی و بازرگانی سنوره‌کان وه‌ک دوو هۆکاری سه‌ره‌کی گه‌شه‌پێدانی پارێزگای کرماشان ده‌ستنیشان کراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌عاون، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای کرماشان وتی: دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار و ده‌سخستنی داهات له‌م دوو بواره‌دا زیاتر له هه‌ر بوارێکی دیکه‌یه.
یاوه‌ری پشکی کرماشانی له گه‌شتیار ده‌رمانی وڵات‌دا به که‌متر له سه‌دا دوو ناو برد و ڕایگه‌یاند: نه‌بوونی کاری ڕێکخراوه‌یی، کێشه‌ی ڕاکێشانی نه‌خۆشه‌کان له خاڵی سنوری تا نه‌خۆشخانه‌کان و هه‌بوونی ڕکابه‌ره به‌هێزه‌کان به گرنگترین کێشه‌کانی کرماشان له‌م بواره‌دا داده‌نرێت.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م پرسه، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی گه‌شتیار ده‌رمانی پارێزگای کرماشان وتی: ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که به مه‌به‌ستی ئیش و کاری ده‌رمانی سه‌ردانی کرماشان ده‌که‌ن له 5 هه‌زار تا 7 هه‌زار که‌سی ساڵی 1392ی کۆچی هه‌تاوی گه‌یشتووه‌ته 500 تا 700 که‌س.
سۆهراب دل ئه‌نگیزان وتی: پێویسته بۆ هاتنی گه‌شیارانی ده‌رمانی ئاسانکاری بکه‌ین تا به‌ره‌و ڕکابه‌ره‌کانی ئێمه نه‌ڕۆن.
له درێژه‌شدا وتی: به پێی پێش بینییه‌کان پێویسته له چوار ساڵی داهاتوو 20 هه‌زار گه‌شتیاری ده‌رمانی ڕاکێشی کرماشان بکه‌ین.
وتیشی: به گه‌یشتن به‌م ئاماره ساڵانه هه‌زار ملیار ڕیاڵ داهاتمان بۆ ده‌بێت و هه‌لی کار بۆ زیاتر له دوو هه‌زار که‌س دابین ده‌کرێت.
دل ئه‌نگیزان وه‌بیر هێنایه‌وه: گه‌شتیار ده‌رمانی پشکی له سه‌دا 10ی گه‌شتیاری جیهانی هه‌یه.
ناوبراو داوای ئه‌وه‌ی کرد پێشانگای تواناکانی پارێزگای کرماشان له بواری گه‌شتیار ده‌رمانی له شاره‌کانی که‌لار و سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ببرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی گه‌شتیار ده‌رمانی پارێزگای کرماشان له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌کانی ئاماژه‌ی به پیشه سه‌ره‌کییه‌کانی پارێزگاکه دا و وتی: زیاتر له 170 هه‌زار که‌س له پێنج پیشه‌ی یه‌که‌م سه‌رقاڵی چالاکین و ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری ده‌فرایه‌تی هه‌ره باڵای کرماشانه له‌م بوارانه‌دا.
به وته‌ی دل ئه‌نگیزان، گه‌شتیار ده‌رمانی، به‌خێوکردنی ماسی، وه‌به‌رهێنانی مریشکی گۆشتی، ئاژه‌ڵ و بازرگانییه په‌یوه‌ندیداره‌کان به خاڵه سنورییه‌کان وه‌ک پێنج پیشه‌ی سه‌ره‌کی له کرماشان داده‌نرێت.