جام کوردی:
جێگری هه‌ماهه‌نگی کاروباری ئابوری و په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌کانی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند: ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه پێشانگا بازرگانییه‌کانمان له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ببه‌ین.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕه‌زا ڕه‌حیمی له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی پارێزگای کرماشان که به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌عاون له دیوانی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماژه به ڕێژه‌ی بێ‌کاری له پارێزگای کرماشان، ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئاستی سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌م پارێزگایه‌دا سنورداره.
ناوبراو وتی: تا ئه‌و کاته‌ی که نرخی زه‌وی له سه‌رجه‌م شارۆچکه پیشه‌ییه‌کانی ئێران‌دا هاوشێوه‌یه، هیچ سه‌رمایه‌دانه‌رێک خوازیاری ئه‌وه نییه که له کرماشان‌دا چالاکی بکات و پێویسته پلانێکی به‌په‌له‌مان بۆ چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م کێشه‌یه هه‌بێت.
ڕه‌حیمی وه‌بیری هێنایه‌وه که له ساڵی ڕابردوو 10 پرۆژه له سه‌ر بنه‌ما زانستییه‌کان له کرماشان جێبه‌جێ کراوه، وتیشی: ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کاری له سنوره‌کانی پارێزگای کرماشان له 90 ملیۆن دۆلار گه‌یشتووه‌ته 3 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار و ده‌فرایه‌تییه‌کی هه‌ره باڵا بۆ گه‌شه‌ی پارێزگاکه هه‌ژمار ده‌کرێت.
جێگری هه‌ماهه‌نگی کاروباری ئابوری و په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌کانی پارێزگای کرماشان له درێژه‌دا وتی: دراوسێیه‌تی پارێزگای کرماشان له گه‌ڵ وڵاتی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و خاڵه هاوبه‌شه‌کانی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی ده‌توانێت ببێته هۆی په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌کاری.
ناوبراو گه‌شتیار ده‌رمانیی به سه‌رچاوه‌یه‌کی دارایی بۆ کرماشان ناو برد و وتی: نابێت ئه‌م پرسه ته‌نیا به عێراقه‌وه سنوردار بکرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاتانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس به گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی دۆبه‌ی – کرماشان ده‌توانن له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌رمانی و ته‌ندرووستی پارێزگای کرماشان که‌ڵک وه‌ربگرن.
جێگری پارێزگاری کرماشان هه‌روه‌ها وتی: له ساڵی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی و ته‌عاون، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر یه‌ک به ڕێژه‌ی 160 ملیار ڕیاڵ سه‌رچاوه‌یان ڕاکێشاوه و پێویسته به یارمه‌تی سه‌رمایه‌دانه‌ران و قه‌رزی بانکی ئه‌م فه‌رمانگانه تا یه‌ک هه‌زار و 600 ملیار ڕیاڵ ئاستی سه‌رمایه‌دانه‌ری له پارێزگای کرماشان به‌رزتر بکه‌نه‌وه.