جام کوردی:
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی کتێبخانه گشتییه‌کانی قه‌زای بانه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که به‌ساڵاچوویه‌کی بانه‌یی له ته‌مه‌نی 103 ساڵیدا بووه به ئه‌ندامی کتێبخانه‌ی گشتی شه‌هید نه‌سرووڵاهی ئه‌م قه‌زایه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌م به‌ساڵاچووه به ناوی عه‌بدووڵا قاسمی له دایکبووی ساڵی 1291ی کۆچی هه‌تاوی شاری بانه‌یه و بۆ یه‌که‌م جاره که سه‌ردانی کتێبخانه‌ی گشتی ده‌کات و بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌م ناوه‌نده فه‌رهه‌نگییه.
سه‌فه‌ر حوسێن زاده به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی کتێبخانه گشتییه‌کانی قه‌زای بانه له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌م به‌ساڵاچووه ئامانجی خۆیی بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و زانست گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و خوێنده‌واریشی به هۆکاری سه‌رکه‌وتنی مرۆڤه‌کان ناو بردووه.
ناوبراو ئه‌ندامبوونی ئه‌م به‌ساڵاچووه له کتێبخانه گشتییه‌کانی بانه به شانازییه‌کی گه‌وره ناو ده‌بات و هیوای ئه‌وه‌شی خواست که ئه‌م هه‌نگاوه ببێته هانده‌ری مرۆڤه‌کان به‌ره‌و خوێندنه‌وه‌ی کتێب و خوێنده‌واری.
به وته‌ی ناوبراو، ئه‌م به‌ساڵاچووه‌ی دانیشتووی شاری بانه داوای ئه‌وه‌ی کردووه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ببنه ئه‌ندام له کتێبخانه گشتییه‌کان.
قه‌زای بانه خاوه‌نی 5 کتێبخانه‌ی گشتی و دوو هه‌زار ئه‌ندامی چالاکه.